نهێنییەکانی تەمەندرێژی، زانست بەکوێ گەیشتووە؟
بەرنامەیەکی نوێی دکتۆر ئاراسە، پزیشکێکی پسپۆڕی خۆراک و شارەزای تەمەندرێژی لەنێو بەرنامەکەدا چەند نهەنییەکی تەمەندرێژی دەخاتەڕوو، دەڵێت خۆشۆردن و شۆردنی رووخسار رۆژانە لانیکەم 1-2 خولەک، خانەکان بە گەنجی دەهێڵێتەوە. د. زانا ئەحمەد، پزیشکی پسپۆڕی خۆراک و شارەزای تەمەندرێژی دەڵێت پرۆسەی پێچەوانەکردنەی پیربوون و هێشتنەوەی خانەکان بە گەنجی لە جیهاندا کار و توێژینەوەی لەسەر دەکرێت، دەشڵێت چەندین پشکنینی تەکنۆلۆژی و کرداری هەن ئێستا بۆ دیاریکردنی تەمەنی بایۆلۆژی پێست، لوولەخوێنەکان و جەستە. بەگوێرەی گوتەکانی پزیشکە پسپۆڕەکەی خۆراک، تووەکان، توور، میوە ترشەکان لە باشترینی خۆراکەکانن بۆ هێشتنەوەی خانەکان بە گەنجی، دەشڵێت خراپترین خۆراکەکان ئەوانەن کە زۆرترین رۆنیان تێدایە و لەنێو رۆن سووردەکرێنەوە، چونکە پرۆسەی هەوکردن لە جەستەدا لانیکەم بۆ 72 کاژێر دەگەیێننە لوتکە. د. زانا ئەحمەد فێرکارییەک لەنێو بەرنامەکە بۆ سوورکردنەوەی رۆن دەخاتەڕوو، دەڵێت خانمان دەتوانن بەم رێگەیە رۆن سووربکەنەوە بەبێ ئەوەی زیانی تەندروستیشی هەبێت، بینەری بەرنامەکە بن.
بهشی بكه لە