کچێكی دهۆک لە ستۆدیۆی دکتۆر ئاراس جوانکاریی پێستی بۆ دەکرێت
کچێكی دهۆک لە ستۆدیۆی دکتۆر ئاراس جوانکاریی چارەسەر بە میزۆی بۆ دەکرێت، د. سنوور ئاکرەیی، پسپۆڕی پێست و جوانکاری دەڵێت میزۆ پێست جوان و گەش دەکاتەوە، دەکرێت ساڵانە 2-3 جار بکرێت. دکتۆر ئاراس لە ستۆدیۆ چەندین گوڵ و گوڵدانێكی گەورەی داناوە، خەریکی ئاودانی گوڵە و گەڵا مردووەکان لادەبات، دەڵێت هاوشێوەی ئەم گوڵانە دەبێت پێست لە چینە مردووەکە پاکبکرێتەوە، بەمەش پێست گەنجییەکەی دەردەکەوێتەوە، پسپۆڕەکەی پێستیش دەڵێت خانمان باشترە پێستیان لە چینە مردووەکە پاکبکەنەوە. د. سنوور ئاکرەیی، پسپۆڕی پێست دەڵێت بەکارهێنانی مۆبایل پێست تووشی چرچبوون دەکات و رەشبوون و پفبوونی ژێرچاوەکان دروستدەکات، دەشڵێت خانمان لەسەر جێگە و پێش خەوتن مۆبایل بەکارنەهێنن. لەبارەی ئەوەی خانمان چۆن پێستی مەمکیان لە چرچبوون بپارێزن و ستیان ببەستن یاخود نا، د. سنوور ئاکرەیی لەنێو بەرنامە بە کرداری پرۆسەکە پێشاندەدات و دەریدەخات کە بەستنی ستیان چۆن کاریگەریی لەسەر شۆڕبوونەوەی مەمک دەبێت. د. سنوور ئاکرەیی، پسپۆڕی پێست دەشڵێت خەوتن لەسەر سک پێستی رووخسار چرچ دەکات، باشترین جۆریش باسدەکات، بۆ بینینی وردەکارییەکان بینەری ڤیدیۆی بەرنامەکە بن.