کوردێك میوزیکژەن و پسپۆڕێکی بەنێوبانگی پزیشکیی فریاکەوتنە لە بەریتانیا

18 April 2024
کوردێك میوزیکژەن و پسپۆڕێکی بەنێوبانگی پزیشکیی فریاکەوتنە لە بەریتانیا

بەرنامەیەکی نوێی دکتۆر ئاراسە، پسپۆڕێکی پزیشکیی فریاکەوتن لە بەریتانیا میوانی بەرنامەکەیە و لە بەشی فریاکەوتن دەست بە بەرنامەکە دەکەن، د. گۆران جەلال عەلی سەرپەرشتی بەشی فریاکەوتن دەکات و سەرەتا دەچێتە لای سکرتێرەکەی 
و هەواڵی رۆژەکە، چاوپێکەوتن و ژمارەی نەخۆشەکانی لێدەپرسێت.

راوێژکارەکەی پزیشكیی فریاکەوتن لە بەشی فریاکەوتن لە بەشی فریاکەوتن لە یەکێك لە نەخۆشخانەکانی بەریتانیا دەچێتە لای مایکەکەی و قسە بۆ هەموو تیمەکەی دەکات، بۆ ئەوەی هەموو تیمەکەی ئاگاداربن و ئامادەبن کە ئەوکاتە کاتی سەردانکردنێكی فراوانی گشت نەخۆشەکانی نێو فریاکەوتنەیە، تیمەکەی پێکدێن لە پەرستاری فریاکەوتن، پزیشكانی پسپۆڕی فریاکەوتن، پەرستار و 
کارمەندانی دیکە.

لەلای یەکێك لە نەخۆشەکانی کە خانمێكی بەساڵاچووە د. گۆران مێژووی نەخۆشییەکەی لێدەپرسێت، گفتوگۆیەکی ئارام و ورد بەیەکەوە دەکەن، خانمەکە لەسەر تەختەکەی پاڵکەوتووە و باسی ئەوە دەکات کە تووشی سنگئێشە و دڵەکوتە بووە، د. گۆرانیش دەزانێت ئەمە جۆرێكی ناڕێكلێدانی دڵە و پێشتریش بۆ هەمان حاڵەت چارەسەری بۆ کراوە.

د. گۆران جەلال، راوێژکاری پزیشکیی فریاکەوتن جگە لەوەی سەرپەرشتی تیمێکی فرەڕەنگ و فرە نەتەوە دەکات، هاوکات میوزیکژەنێكی بەتواناشە، تیمی بەرنامەی دکتۆر ئاراس سەردانی ماڵەوەی دەکەن و د. گۆران پارچە میوزیکێك دەژەنێت.

لەباسی میوزیکدا د. گۆران دەڵێت ساڵانێكی زۆرە خەریکی میوزیکە و لە سلێمانی و لە کۆلێژیش ئەم هیوایەی هەبووە و هەوڵی بۆ فێربوون و باشتربوونی تواناکانی لەبواری میوزیک داوە، شنۆ فەرهاد ئەمینی هاوژینیشی دەڵێت "گۆران هەم خۆی و هەم میوزیکەکانی تایبەت و ناسکن".

د. گۆران دەڵێت بەهیوایە بتوانێت دۆخێكی گونجاو بۆ ئەو و پزیشكانی دەرەوە دروستبکرێت و بتوانێت لە داهاتوودا کاتێك بتوانێت بێتەوە بۆ خزمەتی خەڵکی کورد و نەتەوەکەی خۆی.

بۆ وردەکارییە زانستییەکان و بینینی پەنجەکانی د. گۆران لەکاتی میوزیک و گوێگرتن لە میوزیکەکەی، بینەری ئەم بەرنامەیە بن.