رۆژی حەشر
دیمەنی گوندنشینانی دەڤەری تەقتەق و گۆپتەپە و دەشتی شێخبزێنی، کە قەتارەیان بەستووە و روو لە چیای خاڵخالان دەکەن، دیمەنی ئەو جاش و سەربازانەی کە بەدەم تەقەکردنەوە ئەشکەوتەکانیان دەپشکنی و پیرەمێرد و پیرەدایک و کچان و ژنانی کوردیان بە پاڵ دەبرد بۆ ناو ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان و رەوانەکردنیان بۆ شوێنێک، کە ئیدی جارێکی دیکە مەحاڵە چاویان بەو بەهەشتەی کە تێیدا دەژیان و داگیرکەر لێی کردبوون بە دۆزەخ بکەوێتەوە، بەڵێ هەرواش بوو، ئیدی کەسێک سۆراخی ئەو چەند هەزار کەسەی نەکرد کە خۆیان لە بناری چیای خاڵخاڵاندا شاردبووە، ئیدی خاڵخاڵانیش کە سەدان ساڵ بوو پشت و پەنایان بوو نەیتوانی داڵدەیان بدات.
بەڵگەفیلمی رۆژی حەشەر، تەنیا لاپەرەکی ئەنفالە، بەڵام ئازاری ئەنفال یەک ئازارە و ساڕێژبوونەوەی سانانییە.
بەرهەمی ساڵی 2018
بەڵگەفیلمی رۆژی حەشەر، تەنیا لاپەرەکی ئەنفالە، بەڵام ئازاری ئەنفال یەک ئازارە و ساڕێژبوونەوەی سانانییە.
بەرهەمی ساڵی 2018
بهشی بكه لە