ژەنەرالی پایز

ژەنەرالی پایز

محەممەد عومەر عوسمان، لە ساڵی ١٩٥٧ لە گەرەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەر لە شاری سلێمانی تەواو کردووە، لە سەرەتای لاوێتیەوە دەستی بە  کتێب خوێندنەوە کردووە، لە ساڵی ١٩٧٥ دەستیکردووە بە نووسینی شیعر و بڵاویکردووەته‌وه‌، هەروەها دەستی وێنەکێشانی هەبووە و چەندین تابلۆی کێشاون.

دواتر دەستدەکات بە نووسینی رەخنەی ئەدەبی و وەرگێران.
محه‌ممه‌د عومەر عەسمان لە ناوەراستی هەشتاکاندا کۆی بەرهەمە شیعرییەکانی لە دیوانێکەیدا بە ناوی (لە غوربەتا) بڵاوکردۆتەوەو زۆربەی نوسەران و شاعیران و خوێنەرانی کورد بەرهەمەکەیان بەرزنرخاند و ستایشیانکرد، لەوانە شاعیری گەورەی کورد شیرکۆ بێکەس، تا ئێستا شیعرەکانی بۆ چەندین زمان وەڕگێڕدراون. نازناوی (ژەنەراڵی پایز)ی بۆخۆی هەڵبژاردوە.

خاوەنی ستایل و ژیانێکی تایبەتی و تەنیای خۆیەتی، یەکێکە لە کەسایەتییە جوانەکانی شاری سلێمانی و زۆربەی هاونیشتمانیان خۆشیاندەوێت و رێزی لێدەگرن.
ئەم فیلمە یەکێکە لە فیلمەکانی بەشی بەڵگەفیلمی تۆڕی میدیایی ڕووداو.
لەدەرهێنانی هەوراز محەممەد و خەسرەو حەمەکەریم، مونتاژ هەردی قادر و کامێرامان خەیبەر رەفیق.