کنیاز ئیبراهیم

کنیاز ئیبراهیم

ئه‌م به‌ڵگه‌فیلمه‌ باسی پرۆفیسۆر و ئه‌كادیمی کنیاز ئیبراهیم ده‌كات. پرۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیڤ ئەکادیمیست و رۆژهەڵاتناسێکی کورد بوو، هەروەها کەسایەتییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی ناسراو بوو لەناو کوردانی کازاخستان و رووسیا. ساڵی1947 لە ئەرمەنستان لەدایکبووە و بەشی فیسۆلۆژی لە زانکۆی ئەرمەنستان خوێند و تێزی دکتۆراکەی دەربارەی ئەدەبیاتی کوردی بوو. ماوەیەکی زۆر لە زانکۆ سەرپەرشتی زمان و ئەدەبیاتی جیهانی کرد.
وێڕای چاپکردنی 30 کتێب، 600 بۆ 700 بابەتی نووسراوی لەسەر کولتوور، مێژوو، زمان و ئەدەبی کوردی هەیە. نووسین و کتێبەکانی بە زمانەکانی رووسی، ئازەری، ئەرمەنی، تورکی و چەندین زمانی دیکە چاپکراون.
پرۆفیسۆر کنیاز ئیبراهیم میرزۆیڤ رۆژی یەکشەممە 8-8-2021 لە نەخۆشخانەی ئاڵماتی کازاخستان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دواییکرد. 

دەرهێنەر: ساڵح کەڤربری
بەرهەمی ساڵی 2015