منداڵیی عیماد

منداڵیی عیماد

عیماد منداڵێکی کوردی ئێزدییە و تەمەنی پێنج ساڵە، دوای بەسەربردنی دوو ساڵ و نیو لەژێر دەستی رێکخراوی داعش، ئازاد دەکرێت. لەو ماوەیەدا بەتەواوی هەڵسوکەوتی دەگۆڕێت و خۆی بە یەکێک لە چەکدارەکانی داعش دەزانێت. چاوەکانی هێشتا بێتاوانیی لێ دەردەچێت، بەڵام جگە لە رق و کینە لە دایکی و ناڕەزایی بەرامبەر بە دەوروبەری هیچ هەستێکی تر پیشان نادات. ئایا خێزانی عیماد دەتوانن یارمەتی بدەن بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو دۆخەدا و بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ببێتەوە بە منداڵێکی ئاسایی؟

ئەم بەڵگەفیلمە لە رۆژی 23ی حوزەیرانی 2022 بڵاوکرایەوە. 
دەرهێنەر: زەهاوی سنجاوی