زمانی نهێنی

زمانی نهێنی

لە هەموو سەردەمێکدا زمان سەرەکیترین ئامێری پەیوەندی نێوان مرۆڤ بووە، بەڵام هەندێک جار  ‌کۆمەڵێک کەس ئەم پەیوەندییەیان لە رێگەی دەستێوەردان لە وشە و بزوێن و دەنگەکانەوە کورت و سنووردار کردووە و زمانێکی نهێنییان پێکهێناوە.

زمانی نهێنی کە لە رێگەی هێما و رازەوە دەگەیەنرێت. لە زۆریەی وڵاتانی جیهان بۆ پەیوەندییە نهێنییەکان بەکارهێنراوە و بە گشتی ئارگۆیان پێدەڵێن، وەک ڤغلان ، شاترواچکی، ڤسرە ، پوودانا، تۆتۆیی، مەت ئینگلیش ، ریۆکۆنترا ، پیگ لاتین و زەرگەری، ئەمانە لە زمانه نهێنییەکانی جیهانن.

زمانی کوردی هاوشێوەی زمانی گەلانی دیکەی جیهان خاوەنی چەن جۆرە زمانی نهێنییە کە تاوەکو ئێستا شاراوە بووە و ئەمە بۆ یەکەم جارە دەردەکەوێت .

یەکێک لەم زمانانە زمانی ژێرزوانەکییە کە خەڵکی گوندی جابر لە پارێزگەی ئیلام  لەسەر رێگەی شاری ئیلام بەرەو بەدرە، بۆ شاردنەوی نهێنییەکانیان کەڵکی لێوەردەگرن و  یەکێک لە تایبەتیترین و نەناسراوترین زمانە نهێنیەکانی کوردانە.

لە بناری چیای شاهۆ لە گوندی دێوەزناوە چەند کەسێکیان جۆرە زمانێکی نهێنییان لە بیرماوە کە لە ساڵانی پێشوودا سەردەمێک لەم گوندە باوبووە و ئێستا زۆربەی دانیشتوانی گۆند لێی تێناگەن.

ئەم زمانە نهێنییە بە تەنیا زارەکی بووە و نووسراوەی نەبووە بۆیە توێژینەوەی لەسە نەکراوە و لە بیرچووەتەوە و ئێستاش بۆ یەکەم جارە لەم بەڵگەفیلمەدا دەخرێتە بەر شرۆڤە.


دەرهێنەر: ئومێد غەریبی

مۆنتاژ: نیعمەت نارنجی

وێنەگر: حیشمەت نارنجی

بەرهەمی ساڵی 2024