شانۆیەکی لەیادکراو

شانۆیەکی لەیادکراو

قوتابخانەی خالیدیە لەساڵی 1931 دامەزراوە، لەسەرەتادا بەشێک بووە لە قوتابخانەی فەیسەڵییە پاشان گواستراوەتەوە و بووەتە قوتابخانەیەکی سەربەخۆ.
هۆڵێکی شانۆی تێدابووە و بەردەوام شانۆگەری تێدا نمایشکراوە. لەم هۆڵەدا لە ساڵی 1942 رەفیق چالاک شانۆگەری ( لەڕێی نیشتمان دا)ی لەسەر ئەم شانۆیە نمایشکردووە.
لەسەرەتای شەستەکان تاوەکو کۆتایی هەشتاکانی سەدەی رابردوو بەردەوام جێی نمایشی شانۆ و چالاکی هونەری دیکە بووە. 
هۆڵێک سەرتاسەری کورسییەکانی پڕن لە هونەر، هۆڵێک دیوارەکانی هاواری ئەزموون و داهێنانیانە، تەختەی شانۆکەی هێشتا دەنگی تەپەی پێی هونەرمەندانی شاری سلێمانی لێدێت، ئێستاش گەر بە سەرنجەوە گوێ بگرین چەپڵەی بینەران بەردەوامە لە هۆڵی چالاکی قوتابخانەکەن، هۆڵێک کە لە ناوەڕاستی ٧٠ کانی سەدەی رابردوو کاری هونەری تیادا کراوە ئێستا لە وێرانەیەکدا هێواش هێواش دواهەمین هەناسەکانی خۆی هەڵدەمژێت و بەرەو نەمان دەچێت.
 
گرنگیدان بەوشوێنانەی کە مێژووی هونەری رەسەنی کوردین دەبوایە لە پێشینەی پڕۆژەکانی وەزارەتی رۆشنبیریبوایە، یان بەنۆژەنکردنەوەبێت بۆ بەردەوامی کاری هونەری یان بکرێنە مۆزەخانە هونەری هاوچەرخ.
 
دەرهێنان: سرووشت عەبەڕەش
وێنەگرتن: محەممەد زانا
مۆنتاژ: سرووشت عەبەڕەش و محەممەد ئازاد
بەرهەمی ساڵی 2024