قوربانییەکانی دەستی داعش لە موسڵ

قوربانییەکانی دەستی داعش لە موسڵ

موسڵ دووەم گەورەترین شاری عێراقە، لەساڵی 2014 چەکدارانی داعش دەستیانگرت بەسەر تەواوی شارەکەدا و سێ ساڵ فەرمانڕەواییان تێداکرد. ئەم بەڵگەفیلمە باسی کاتە دەکات کە داعش هێرشی هێناو شارەکەی کۆنتڕۆڵکرد و دواتر هێزە عێراقییەکان ئازادیان کرد. بەشێکی دیکەی ئەم بەڵگەفیلمە باسی ژیانی دانیشتووانی موسڵ دەکات لەدوای ئازادکردن. ئەم بەڵگەفیلمە بەرهەمی بەشی بەڵگەفیلمی تۆڕی میدیایی رووداوە، ماوەی سێ ساڵ کاری وێنەگرتنی بۆ کراوەو، چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.

دەرهێنان: هەردی قادر و هۆرێن غەریب
وێنەگرتن: هەردی قادر و حەیدەر عومەر
مۆنتاژ: هەردی قادر

بەرهەمی ساڵی 2024