بەڵگەفیلم - لە تەمدا دیار نیم
بیرۆکەی ئەوەم بە خەیاڵدا هات چەند وێستگەیەک لە یادەوەرییەکانم بنووسمەوە. ئەمڕۆ لە جێگە هەمیشییەکەمدا کە ماڵەکەمە، دانیشتووم و وردە وردە کەوتوومەتە نووسین. هیچ پلان و بەرنامەڕێژییەکم بۆی نییە، نیازیشم نییە چیرۆکی ژیانمی تێدا بگێڕمەوە... ژیانی کەسیم ئەگەر بەهایەکی بۆ خوێنەر هەبێ ئەوەتا لە نێو شیعرەکانمدایە…
جارێ هیچم لە لا روون و ئامادە نییە، جانتای سەفەری نووسین دەپێچمەوە و بە پێوپلی مناڵیی دەکەومە رێ.... دەڕۆم، بەڵام جارێ نازانم دەگەمە کوێ…
لەگەڵ ئەم سەفەرەی شاعیری ناسراوی کورد دلاوەر قەرەداغیدا بەڵگەفیلمی
(لە تەمدا دیار نیم) لە دایک دەبێت ئەم بەڵگەفیلمە چونە ناو ژیانییەتی و سەرەتاکانی شیعر نووسین و کاریگەریی شانۆ بە سەر نووسینیەوە و پاشان کۆچکردنی دلاوەر و گیرسانەوە لە تاراوگە و ژیانی تاراوگەیی و هەڵکردن لەگەڵ ئەو ژیانە نوێیە، وەرگێڕان و نووسینی شیعر، سەرجەم ئەم گێڕانەوانە، گێڕانەوەیەکی شاعیرانەیە و نزیک لەو کەشە تایبەتەی دلاوەر بۆ خۆی دروستکردووە، لەناو ئەم گوزەرکردنە بە ناو ژیانی دلاوەر قەرەداغیدا سوود لە شیعرەکانی وەرگیراوە و شان بە شانی دێرەکانی ژیانی شاعیر دەگێڕینەوە لەم نێوەندەشدا شیعری لە تەمدا دیار نیم ئامادەییەکی زیاتری دەبێت و زیاتر دەبێتە هەوێنی گێرانەوەکەمان.
دەرهێنەر و مۆنتاژ: زانا نەوزاد
بەرهەمی ساڵی: 2024

بهشی بكه لە