لە ئەڵمانیاوە بۆ گەرمیان
بەڵگەفیلمی "لە ئەڵمانیاوە بۆ گەرمیان" چیرۆکی کارین ملۆدۆخ دەگێڕێتەوە، کە خانمێکی ئەڵمانی خەڵکی شاری بەرلینە و، لەساڵی 1991 بۆ یەکەمجار سەردانی کوردستانی کردووە. کارین لەڕێگەی رێکخراوێکی بیانییەوە دەستی بە کارکردن لەبواری ئاوەدانکردنەوەی گوندەکاندا کردووە، ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی پەیوەندییەکی قووڵی رۆحی لەگەڵ گەلی کورد. لە شاری سلێمانی، کارین مام پۆلا دەناسێت، کە پێشمەرگەیەکی خەڵکی کفریە و لەدوای راپەڕینی ساڵی 1991ەوە، خۆی تەرخان کردووە بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندە چۆڵکراوەکانی کوردستان، بەتایبەتی ناوچەی گەرمیان.
کارین و مام پۆلا پێکەوە رێکخراوی هاریکاری ئەڵمانی دادەمەزرێنن و، سەرنجی سەرەکی دەخەنە سەر ناوچەی گەرمیانی فەرامۆشکراو. لەو رێگەیەوە، یارمەتی و هاوکاری مرۆیی پێشکێش بە قوربانییانی ئەنفال دەکەن.
بەڵگەفیلمەکە هەوڵە بەردەوامەکانی ئەو دوو کەسە بۆ پشتگیریکردنی ژنانی ئەنفال، پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان، هەروەها پەرەپێدان و گەشەپێدانی ناوچەکە پێشاندەدات، سەرەڕای ئەو ئاستەنگ و ئاڵنگارییانەی کە لەڕووی ئاسایش و کەمیی سەرچاوەکانەوە دێنە بەردەمیان.
بەڵگەفیلمەکە تیشک دەخاتە سەر تێزی دکتۆراکەی کارین، کە لەسەر ژنانی ئەنفال نووسیویەتی، هەروەها خەڵاتی "زێڕینی کارین" کە مام پۆلا دایمەزراندووە، وەکو رێزێک بۆ ئەو ژنانەی کە توانیویانە لەدوای کارەساتی ئەنفالەوە منداڵەکانیان بە سەرکەوتوویی بەخێو بکەن و گەورەیان بکەن.
بەڵگەفیلمی "لە ئەڵمانیاوە بۆ گەرمیان" پابەندبوونی بەردەوامی کارین و مام پۆلا پێشاندەدات بۆ خزمەتکردنی کۆمەڵگەی کوردی. ئەوان بە هەستکردن بە ئەرک و بەرپرسیارێتی و خۆشەویستییەکی زۆرەوە بۆ ناوچەکە کاردەکەن، ئەمەش وایان لێدەکات بەردەوام بن لە خزمەتکردن و پێشکێشکردنی هاوکارییەکان.
دەرهێنەر: حەیدەر عومەر
مۆنتاژ و دەنگ: سارۆیان بەیان
ئەم بەڵگەفیلمە رۆژی دووشەممە 21ی نیسانی 2025 بڵاوکرایەوە.

بهشی بكه لە