کافلێ، شەڕ بۆ گۆشت

کافلێ، شەڕ بۆ گۆشت

بەڵگەفیلمی ''کافلێ، شەڕ بۆ گۆشت'' چیرۆکی نەریتێکی کۆنی چینێکی هیندۆسی لە نیپاڵ دەگێڕێتەوە. بەپێی نەریتەکە، لە سەدەکانی رابردوودا، پاشایەکی ناوچەکە بۆ ئەوەی بزانێت کێ لە نێو بنەماڵەکە بەهێزترین پیاوە، لاشەی ئاژەڵێک هەڵدەداتە نێو چەند کەسێکی بنەماڵەکە، پێویستە هەرکەسێک پارچەیەکی ئاژەڵەکە تەنانەت ئەگەر تاڵە موویەکیش بێت مسۆگەر بکات. ئەو نەریتە لە جەژنی دێسای، کە جەژنێکی گەورەی هیندۆسیە و چەند جۆرێک ئاژەڵی تێدا دەکرێتە قوربانی، ئەنجام دەدرێت. 

ستافی رووداو چەند رۆژێک لە نێو بنەماڵەیەکی هیندۆسی کە بە بنەماڵەی کافلێ ناسراون بەسەر دەبەن و چیرۆکی جەژنی دێسای و نەریتی شەڕکردن بۆ گۆشتی ئاژەڵی بەقوربانیکراو دەگێڕنەوە. 

پێشکەشکار: رۆژ عەلی زاڵە 
وێنەگر: جیزێلا لیجیۆس