هەنگوینی هۆشبەر

هەنگوینی هۆشبەر
هەنگوینی هۆشبەر
 
چیاکانی نیپاڵ جگەلە جوانیی سرووشتەکەی و نزیکەی یەک ملیۆن گەشتیار لە ساڵێکدا، شتێکی دیکەی ناوازە پێشکەشی نیپاڵ دەکەن. یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین هەنگوینەکانی جیهان لەنێو چیاکانی نیپاڵ دروست دەبێت. ساڵانە دوو وەرز هەیە بۆ کۆکردنەوەی هەنگوینی هۆشبەر، لە مانگەکانی 10 و 11 ، یاخود مانگەکانی مایس بۆ تەمووز. مانگەکانی دیکە، بارانیان زۆر تێدا دەبارێت. لە کاتی باران باریندا، هەنگەکان لە شانەکانیاندا دەمێننەوە و کەمتر شیلەی گوڵەکان کۆدەکەنەوە و ئەو هەنگوینەی کە کۆیان کردووەتەوە بەکاردێنن، ئەمەش وا دەکات شانەکان کەمتر هەنگوینیان تێدا بێت. لەگەڵ خواردنی هەنگوینی هۆشبەر، هەست بە کزانەوەیەک لە گەروو و گەدەدا دەکەیت و هەر زووش لە دەمدا وەکو پەشمەک دەتوێتەوە. ئەم بەڵگەفیلمە چیرۆکی گەڕانی تیمێکی رووداوە لەنێو چیاکانی نیپاڵ و دۆزینەوەی هەنگوینی هۆشبەر.
 
ئەم بەڵگەفیلمە لە رۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2024 بڵاوکرایەوە. 
 
پرۆدیوسەر و پێشکەشکار: رۆژ عەلی زاڵە
وێنەگرتن: جیزێلا لیجیۆس 
مۆنتاژ: بڕوا عومەر