هەنگ و هەنگەخۆرە

هەنگ و  هەنگەخۆرە

لە کوردستان ژمارەیەکی بەرچاو لە هەمەجۆرەی هەنگە کێوییەکان دەژین، تایبەت ژێر خێزانی کۆلێتێدەینەکان، هەنگی کێوی، هەنگی بەهارە، هەنگی رەش و هەنگی هەنگوین کە ژمارە و ژینگەکەیان مەترسی لەسەر نییە، بێگومان هەنگەخۆرەکان یاخود کەندەسمەکان هاوتا لە هەمان ژینگەدا دەژین و ژمارەیان زۆرە، بەڵام هەندێک لە کۆلۆنییەکان لە لایەن هەنگەوانەکانەوە لەنێو دەبرێن، بێگومان هۆکارەکەی ناهۆشیاری خاوەن هەنگەکانە کە وەک دوژمنێک سەیری ئەم باڵندە بەسوودانە دەکەن.
زیاتر لە 20 گرتە لەم بەڵگەفیلمەدا دیارە کە هەنگەخۆرەکان زیاتر کولـلە و مێرووەکانی دیکە راودەکەن نەک هەنگەکان.
 
دەرهێنەر: رێباز مەنمی
مۆنتاژ: رێباز مەنمی . دابان سابیر
بەرهەمی ساڵی: 2024