زوهێر عەبدولمەلیک | ئەستێرەیەکی نەبیندراو

زوهێر عەبدولمەلیک | ئەستێرەیەکی نەبیندراو

 
زوهێر عەبدولمەلیک | ئەستێرەیەکی نەبیندراو
1940 – 2014
 
د. زوهێر عەبدولمەلیک ١٩٤٠-٢٠١٤ ناوێکی نەناسراو، بەڵام گرنگە لە مێژووی نووسین و کوردایەتیدا، بە پیشە کۆمەڵناس (سۆسیۆلۆگ) و بە ئەڤینیش نووسەر و وەرگێڕێکی بە سەلیقە بوو. لە بواری کۆمەڵناسیدا دە ساڵان خوێندبووی.
ساڵی ١٩٦٢ پاش تەواوکردنی خوێندن لە زانکۆی بەغدا روو لە چیاکانی کوردستان دەکات و لە بەشی عەرەبی رادیۆی شۆڕشی کوردستاندا دەبێت بە بێژەر، هەشت ساڵ لە زانستگەکانی شاری رەباتی مەغریب و لە شاری وەهرانی جەزائیر مامۆستای بواری کۆمەڵناسی بووە. 
لە بواری وەرگێڕاندا، د. زوهێر گەیشتە دواپلەی باڵا کە وەرگێڕێک لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان پێیبگات، وەکو وەرگێڕی دەستەبژێر لەگەڵ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ٢٥ ساڵ کاری کرد و تاکو خانەنشین بوون چالاکانە بەردەوام بوو. 
چەندین کتێبی نایابی سەبارەت بە مێژووی کورد بە گشتی و کوردی فەیلی بە تایبەتی، بە زمانی عەرەبی و ئیتاڵی نووسیوە. 
باشترین وەرگێڕان بۆ کتێبی ئیسماعیل بێشکچی "کردستان مستعمرة دولیة" بۆ زمانی عەرەبی بەرهەمی د. زوهێر عەبدولمەلیکە.
 
ئەم بەڵگەفیلمە باس لە ژیان و بەرهەمی ئەو مرۆڤە تایبەت و نووسەرە بەتوانایە دەکات، کەسێک لە ئەستێرەیەکی نەبیندراوی ئاسمانی کوردستان دەچێت.
 
ئەرشیڤ، پرۆدیوسەر و دەرهێنەر: سیروان رەحیم
مۆنتاژ: شکار کەمال
بەرهەمی ساڵی: 2024