COP28
ساڵی 2023 ساڵێکی پڕ لە رووداوی تۆمارشکێن بوو لەڕووی کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەش و هەوا. لە چوارچێوەی COP28 نەتەوە یەکگرتووەکان سەرکردە و شارەزایانی نێودەوڵەتی لە دووبەی کۆکردەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک و کەمکردنەوەی هۆکارەکانی پیسبوونی ژینگە. 28 ساڵە نەتەوە یەکگرتووەکان هەموو ساڵێک سەرکردەکانی جیهان و رێکخراو و کۆمپانیا مەزنەکان کۆدەکاتەوە تاوەکو خەمێک لە کێشەی کەش و هەوا بخۆن. بەڵام خراپی دۆخی کەش و هەوا لە هیچ ساڵێکی پێشوودا نەگەیشتووەتە ئاستی ئەمساڵ. لە 17ی نۆڤێمبەری 2023، گەرمبوونی زەوی ئاستێکی تەواو نوێی تۆمارکرد. بۆ جاری یەکەم، پلەی گەرمی زەوی 2 پلەی سەر ئاستی ئاسایی تێپەڕاند.
ئەم بەڵگەفیلمە هەوڵەکانی COP28 پێشاندەدات، کاتێک لە کۆتایی ساڵی 2023 سەرکردەکانی جیهان لە دووبەی کۆبوونەوە بۆ هەڵسەنگاندنی هەنگاوەکانی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی کەش و هەوا و دانانی پلانی داهاتوو.
ئەم بەڵگەفیلمە لە رۆژی 10ی کانوونی یەکەمی 2024 بڵاوکرایەوە.
پێشکەشکار و پرۆدیوسەر: رۆژ عەلی زاڵە
وێنەگرتن: جیزێلا لیجیۆس و هێور بەکر
مۆنتاژ: ئەنەس یەعقوب