بەهەشتی چۆڵکراو

بەهەشتی چۆڵکراو
بەدرێژایی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان لەگەڵ رۆژهەڵات و باکووری کوردستان، دەیان بەهەشتی جوان و پڕ لە چەم و جۆبار و سەوزایی دەبینی. ئەو گوندە رازاوانەی بەهۆی شەڕی نێوان سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان و تۆپبارانی سوپای پاسدارانی ئێران، چۆڵکراون.

لە گەرمیانەوە گۆڕانکارییە نەرێییەکانی کەشوهەوا و لە کوێستانیشەوە شەڕ و لێکەوتە وێرانکەرەکانی، رۆژ لەدوای رۆژ وەک تەپکەگوڵەبەڕۆژە، خەڵکی گوندەکان دەتەکێننە نێو باوەشی شارەکانەوە، و باری ناهاوسەنگی گوندنشینی و شارنشینی لاسەنگتر دەکەن.

ئەم بەڵگە فیلمە چیرۆکی ئازارچێشتنی هەندێک لەو گوندنشینانە دەگێڕێتەوە کە شەڕ و نائارامی لە بەهەشتەکانیان هەڵیکەندوون.مەینەتی شارنشینیی ناچاریی و بەجێهێشتنی رەز و باخ و زەوی بەهەڕمێنی نزیک جۆبارەکان، پیشان دەدات.

پرۆدیوسەر: نەوزاد مەحموود
دەرهێنەر و وێنەگرتن: ئاری ئەمین
بەرهەمی ساڵی 2024