ئەسپی کوردی

ئەسپی کوردی

ئەسپی کوردی یەکێکە لە کۆنترین جۆرەکانی ئەسپ لە جیهاندا. بەپێی گوتەی شارەزایانی ئەو بوارە، ئەسپی کوردی کۆنترە لە ئەسپی عەرەبی و جۆرەکانی دیکەی ئەسپ لە جیهاندا، بەڵگەش بۆ راستی ئەم بابەتە مێژووی ئەو بەرد و نیگارانەیە کە لە بەشێکی ناوچەکانی کوردستان وێنەی ئەسپی تێدا هەڵکۆڵدراوە و مێژوویان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا.
 
لەتەواوی جەنگە مێژووییەکانی ناوچەکەشدا ئەسپ وەکو ئامرازێکی سەرەکی بەکارهاتووە. لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا لە کوردستان، بایەخی تەواو دراوە بە بەخێوکردنی ئەسپی کوردی و چەندین یانە و فێرگەی ئەسپ سواری کراونەتەوە، ئەمە جگە لەوەی چەندین سەرمایەدار و هەواداری ئەسپ و ئەسپسواری لە تەواوی کوردستان سەرمایەیەکی زۆریان دابینکردووە بۆ پاراستن و زۆرکردنی نەژادی ئەسپی کوردی.
 
لەم بەڵگەفیلمەدا زانیاری زیاتر لەسەر تایبەتمەندی و مێژووی ئەسپی کوردی دەبینن.
 
وێنەگرتن و دەرهێنان: حەیدەر عومەر
مۆنتاژ و دەنگ: سارۆیان بەیان
بەرهەمی ساڵی 2024