بڕیارێکی نوێی بەریتانیا زیانی بۆ سەتان کۆچبەری کورد هەیە
کاردانەوەکان بەرامبەر بڕیارێکی نوێی بەریتانیا، کە زیانی بۆ سەتان کۆچبەری کوردیش هەیە، تا دێ زیادتر دەبن.
هەموو ئەوانەی بەشێوەی نایاسایی (جا بە بەلەم بێ یان بە بارهەڵگر) هاتبنە بەریتانیا، قەت نابنە خاوەنی وەڵاتینامەی ئەو وڵاتە. ئەمە چەندە جێبەجێ دەکرێ و کێ دەتوانێ بیوەستێنێ، ئەو پرسیارانەن کە دەمێکی دیکە وەڵامەکانیان وەردەگرین.
سەرەڕای بڕیارە نوێکەی حکومەتی بەریتانیا بۆ ئەوانەی بە بەلەم یان بارهەڵگر خۆیان دەگەیەننە بەریتانیا، ئەم هەفتەیە 164 کۆچبەر بە 5 بەلەمی بچووک خۆیان گەیاندووەتە ئەو وڵاتە. سەرەتای ئەم هەفتەیە وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا رێنمایی نوێی بۆ ئەو فەرمانبەرانە نارد کە بڕیار لەسەر دۆسێی کۆچبەران دەدەن. لە رێنماییەکەدا هاتووە کە هەر کۆچبەرێک هەر کاتێک بەشێوەی نایاسایی (واتە بە هەر رێگەیەک بە قاچاخ) هاتبێتە بەریتانیا، بەشێوەی ئۆتۆماتیکی مافی پێدانی وەڵاتینامە (یان پاسپۆرت یانیش جنسیە)ی نییە و داواکەی رەتدەکرێتەوە. رێنماییەکە ئەوانە ناگرێتەوە کە پێش رۆژی 10ی ئەم مانگە وەڵاتینامەیان وەرگرتووە یان داواکردووە. وەک رێکخراوەکانی داکۆکی لە مافی کۆچبەران لە بەریتانیا باسیدەکەن بڕیارەکە زۆرتر لە 71 هەزار کەس دەگرێتەوە. وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا دەڵێت دەیەوێ بەم رێنماییە رێگە بگرێ لەوەی ئەوانەی بەقاچاخ دێنە بەریتانیا رۆژێک لە رۆژان ببنە خاوەنی وەڵاتینامە. ستێللا کریسای، پەرلەمانتار لە شاری لەندەنەوە، پێیوایە ئەو رێنماییە قابیلی جێبەجێکردن نییە. پێیوایە ناکرێ تۆ لەلایەکەوە مافی پەنابەری بدەیتە کەسێک و لەلایەکی دیکەشەوە سزای بدەیت و نەهێڵیت ببێتە هاووڵاتیی بەریتانیا.
زۆر کەس دەڵێن ئەم رێنمایی (یان بڕیارە) وەکو بڕیاری ناردنی کۆچبەرانە بۆ رواندا و لەکۆتاییدا دەبێ هەڵوەشێتەوە. کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا یەکێکە لەو دامەزراوانەی لەم هەفتەیەوە کەوتووەتە جموجۆڵ بۆ دۆزینەوەی رێگەی یاسایی بۆ رێگەگرتن لە جێبەجێبوونی بڕیارەکە.
هاوژین موستەفا، بەرپرسی بەدواداچوون لەو کۆمەڵەیە میوانی دیاسپۆرا بوو گوتی " ئەم بڕیارە هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە بە بەلەم و لۆری یان بە شێوەی قاچاخ هاتوون یان خۆیان لە بارهەڵگرەکاندا شاردووەتەوە یان بە هەر شێوەیەکی نایاسایی گەیشتوونەتە بەریتانیا.
لە وردەکارییەکانی بڕیارەکەدا، ئەم رێنماییە نوێیە ئەو کەسانە ناگرێتەوە کە بە ڤیزای یاسایی هاتوون، چ ڤیزای خێزانی بێت یان خوێندن یان کارکردن یان پێکەوەگەیشتنەوەی خێزان. هەروەها منداڵانی خوار 14 ساڵ و ئەو منداڵانەش ناگرێتەوە کە لە رێگەدا لەلایەن قاچاخچییەکانەوە بەکارهێندراون. سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی کە پەنابەرە سیاسییەکان ناگرێتەوە، هاوژین مستەفا جەختی کردەوە کە هیچ ریزپەڕێک بۆ پەنابەرە سیاسییەکان نەکراوە لە رێنماییەکەدا.
هاوژین مستەفا ئاماژەی بەوەش کرد کە بڕیارەکە جیاکاری نەکردووە و هەموو ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە دوای 10ی شوبات داواکاری پێشکێش دەکەن و هەموو داواکارییەکانیش رەتدەکرێنەوە ئەگەر کەسەکە بە شێوەی نایاسایی هاتبێت. ئەمەش کاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر ژیانی هەزاران کەس کە چەندین ساڵە لە بەریتانیا نیشتەجێن و خاوەن کار و خێزانن.
کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا ئێستا هەموو هەوڵێکی خستووەتە گەڕ و هاوکاری دەکات لەگەڵ رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، بەتایبەت رێکخراوەکانی پشتگیریی پەنابەران، بۆ ئەوەی بڕیارەکە ببەنە دادگاکانی بەریتانیا بە مەبەستی تانە لێدان و هەڵوەشاندنەوەی. بەرپرسی بەدواداچوونی کۆمەڵەی کوردی دەڵێت کە ئەمە یەکەم جار نییە رێکخراوەکان بەرەنگاری یاسا و بڕیارە دژە پەنابەرییەکان دەبنەوە.
لە نموونەی سەرکەوتووی پێشوودا، یاسای رواندا لە کابینەی پێشووی حکومەتی پارێزگاراندا دوای پەسەندکردنی و دەستگیرکردنی چەند کەسێک، لەلایەن دادگای باڵای بەریتانیاوە هەڵوەشێندرایەوە. چەندین یاسای دژە پەنابەری دیکەش لە ساڵانی پێشوودا هەڵوەشێندراونەتەوە، ئەمەش ئومێدێک دەبەخشێت بە رێکخراوەکان و کۆمەڵگەی کوردی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەم بڕیارە نوێیە.
بەرپرسی بەدواداچوونی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا پێیوایە ئەگەرێکی زۆر هەیە لە دادگای باڵای بەریتانیا یان بڕیارەکە هەڵبوەشێتەوە یان گۆڕانکاری بەرچاوی تێدا بکرێت. جەختیشی کردەوە کە بڕیارەکە دژی یاساکانی مافی مرۆڤە لە جیهان و بەریتانیا و تەنیا پەنابەران دژی نین، بەڵکو هاووڵاتیانی بەریتانیاش ناڕەزایەتییان هەیە و پشتگیری لە مافەکانی پەنابەران دەکەن.
23ـی شوباتی ئەمساڵ لە ئەڵمانیا هەڵبژاردنە پێشوەختەکان بۆ پەرلەمانی فیدراڵی بەڕێوەدەچن. یازدە بەربژێری کورد هەن. ئەمشەو یەکێک لەو بەربژێرانە و دەنگدەرانی کوردیش لە ئەڵمانیا میوانی دیاسپۆرا دەبن.
23ـی ئەم مانگە لە ئەڵمانیا هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی فیدراڵی بەڕێوەدەچن. لەنێو زۆرتر لە یەک ملیۆن کوردی دانیشتووی ئەڵمانیا، ئەوانەی مافی دەنگدانیان هەیە، 11 کەس خۆیان بەربژێر کردووە و دیاسپۆرانشینان دەتوانن دەنگیان بدەنێ. لە دیاسپۆرای رابردوودا قاسم تاهیر ساڵح میوانم بوو، کە پەرلەمانتارە و لەسەر لیستی سەوزەکان خۆی بەربژێر کردووەتەوە. ئەم هەفتەیە بەربژێرێکی دیکە دەناسن.
عەلی ئارتان تۆپراک کوردستانییەکی زۆرتر ناسراو لەنێو ناوەندە سیاسی و میدیاییەکانی ئەڵمانیادا. تۆپراک کوردێکی عەلەوییە بەڵام لە کوردستان نەژیاوە، کوردییەکەی بۆ ئەوە نابێ هەڤپەیڤینی پێ بکات. بەڵام کردەوەکانی لە ئەڵمانیا هێندە کوردستاندۆستانە و کوردانەن کە کاتێک بڕیارسازان و میدیای ئەڵمانی دەیبینن، وەکو عەلییەکەی کورد دەیناسنەوە. ئەو لەم هەڵبژاردنانەدا لەسەر لیستی کریستیان دێموکراتەکان بەربژێرە، کە راپرسییەکان دەڵێن ئەو پارتە زۆرترین دەنگ دەهێنێ.
عەلی ئارتان تۆپراک، سەرۆکی جڤاکی کوردی لە ئەڵمانیا و بەربژێری پارتی کریستیان دیموکرات میوانی دیاسپۆرا بوو باسی لە کارنامەی پارتەکەی کرد بۆ دیاسپۆرای کوردی.
تۆپراک گوتی پارتەکەی لە کاتە سەختەکاندا پشتگیری باشووری کوردستانی کردووە. "ئەو کاتەی کە دۆخی کوردستان لە دۆخێکی ناخۆشدا بوو، پارتە چەپەکان دژی پێدانی چەک بوون بە باشووری کوردستان، بەڵام پارتی کریستیان دیموکرات ئەوەی کرد."
سەبارەت بە دۆخی ئێستای ئەڵمانیا، عەلی ئارتان تۆپراک باسی لەوە کرد کە وڵاتەکە دوو ساڵە بە قەیرانێکی ئابووریدا تێدەپەڕێت. "ئەوەی کە دەبێتە هۆی رزگارکردنی ئەڵمانیا لەم دۆخە ناخۆشەی ئابووری، پارتی کریستیان دیموکراتە. یەکەم شت کە لە پێشینەی ئێمەدایە ئەوەیە کە باجەکان کەم بکەینەوە و دەمانەوێت ئابووری ببوژێنینەوە."
تۆپراک رەخنەی لە پارتە چەپەکان گرت و گوتی: "بەداخەوە پارتە چەپەکان لە بابەتی ئابووری تێناگەن و لە سێ ساڵی رابردوودا دۆخی ئەڵمانیایان خستە دۆخێکی زۆر خراپەوە. ئەڵمانیا دەوڵەتێکی سۆسیالیستە و پێویستە لەم دۆخەدا ئابوورییەکی بەهێزمان هەبێت. پێم وایە پارتەکەمان هەڵبژاردەیەکی باشە و ناونیشانێکی باشە، بەتایبەت کە دەمانەوێت باجی کۆمپانیاکان کەم بکەینەوە."
عەلی ئارتان تۆپراک، کە 11 ساڵە سەرۆکایەتی جڤاکی کوردی لە ئەڵمانیادەکات
سەرۆکی جڤاکی کوردی سەبارەت بە بڕیاری بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان گوتی: "لە ماوەی یازدە ساڵی رابردوودا دۆخی کوردمان بە شێوەیەکی ئەرێنی پێشان داوە. لە رای گشتیدا کورد روانگەیەکی ئەرێنی هەیە و کۆچبەری کورد لە ئەڵمانیا کێشە نییە بۆ ئەڵمانیا، چونکە لەگەڵ ئەڵمانیا خۆیان گونجاندووە."
تۆپراک جەختیشی کردەوە: "کۆمەڵگەیەکی کوردی هەیە کە لەگەڵ ئەڵمانیا خۆی دەگونجێنێت. ئێمە لە دوایین ساڵەکاندا بە شێوەیەکی باشتر هەوڵمان داوە کە دەنگی کورد بە ئەڵمانیا بگەیەنین. ئێمە بووینە مایەی ئەوەی کە دۆستایەتییەک دروست بێت لە نێوان کورد و ئەڵمانیادا. لەگەڵ سیاسەتی ئەڵمانیادا بووین و دەمانەوێت لەوەدا چالاک بین."
بەربژێرە کوردەکە گوتی: "ئێمە بەشێکین لە ئەڵمانیا و کوردەکانیش دەبنە خاوەنی قسە لە ئەڵمانیا لە داهاتوودا. من بۆیە دەمەوێت بچمە پەرلەمانی ئەڵمانیا و وەک ئەوەی کە چەندین ساڵە نوێنەرایەتی کورد دەکەم، پێموایە بە باشترین شێوەش لە داهاتوودا نوێنەرایەتی کورد دەکەم."
ئەو گەنجە کوردەی لەتاو هەراسانکردنی هاوپۆلەکانی لە ئەڵمانیا خۆی فێری یاریی کیکبۆکسین کرد، ئێستا بووەتە یەکێک لە ناسراوترین پاڵەوانەکانی کیکبۆکسین و ئێم ئێم ئای.
جیهاد ئاکیپا لە تەمەنی 15 ساڵیدا لە ئەڵمانیا کێشەیەکی هەبوو. لە قوتابخانە قوتابییان جاڕسیان دەکرد و گاڵتەیان پێدەکرد. ئەو هێزی ئەوەی تێدا نەبوو داکۆکی لەخۆی بکات. بۆیە بڕیاریدا بچێتە خولێکی فێربوونی کیک بۆکسین. دوای ئەوە، بە ماوەیەکی کەم، خۆی لەسەر سەکۆی کێبڕکێی کیک بۆکسین لەگەڵ کەسانی ناسراوی ئەڵمانیا بینییەوە. وایلێهات نەک چیدیکە کەس جاڕسی نەدەکرد، بەڵکو وەکو قارەمانێکیش تەماشا دەکرا. ئێستا جیهاد 49 سەرکەوتنی لە یاری و خولە جیاجیاکاندا بەناوی خۆی تۆمار کردووە. بەمدواییانەش رووی کردووەتە یارییە جەنگییە تێکەڵاوەکان و لەوێش چەند رۆژێک پێش ئێستا بە ئاڵای کوردستانەوە سەرکەوتنێکی نوێی تۆمارکرد.
جیهاد ئاکیپا ، قارەمانی ئەوروپای کیک بۆکسینگ، میوانی دیاسپۆرا بوو باسی لە ژیانی خۆی و گەیشتنی بە لوتکەی ئەم وەرزشە کرد و چۆن ئاڵای کوردستان دەکاتە بەشێک لە سەرکەوتنەکانی. جیاواز لە زۆربەی وەرزشکارانی دیکە، ئەو تەنیا خۆی بە یارییەکانەوە سەرقاڵ ناکات، بەڵکو ڤیدیۆ و وێبسایتی تایبەتی هەیە و ژیانی رۆژانەی خۆی پێشانی هەوادارانی دەدات.
جیهاد لە شاری ئۆستایمی ئەڵمانیایە و لەوێ لەدایکبووە، باسی لەوە کرد چۆن لە تەمەنی منداڵییەوە رووبەڕووی هەراسانکردن بووەتەوە. دەڵیت "کاتێک منداڵ بووم، زۆر کەس ئازاریان دەدام. لە قوتابخانە زۆر لاواز و بێهێز بووم، رەحم و بەزەیی نەبوو. هەموویان گەورەتر بوون و کاریان تێدەکردم. ئەمە وای کرد من بڕیار بدەم رێگەیەک بدۆزمەوە بۆ بەرگریی لە خۆم."
قارەمانی کورد ئاماژەی بەوەدا کە لە قوتابخانە دەستی بە وەرزشی کیک بۆکسینگ کردووە. "لەو کاتەوە کە دەستم بە وەرزش کرد، ژیانم گۆڕا. پاش ئەو ئازارانەی چێشتم، ناوبانگم دەرکرد. وەرزش دیسپلینی پێدام و قوتابخانەشم باشتر بوو. هەموو شتێک بەرەو باشتر رۆیشت "
سەبارەت بە ئامادەکاری بۆ یارییەکان، جیهاد روونیکردەوە کە سیستەمێکی تایبەتی هەیە. گوتی "پێویستە دوازدە هەفتە خۆت ئامادە بکەیت. هەندێک کات تەنیا راهێنانی قورس دەکەیت، هەندێک کات خێرایی، هەندێک کاتیش رێجیمی خۆراکی دەست پێدەکات. کێشی ئاساییم 90 کیلۆیە، بەڵام بۆ یارییەکان دەیبەمە 77 کیلۆگرام. دەگەمە 84-85 کیلۆگرام و دواتر بە رێگەی خۆوشکردنەوە کێشەکەم کەم دەکەمەوە."
لە بارەی کارەکەیەوە، جیهاد ئاکیپا- پاڵەوانی کیکبۆکسین و MMA روونیکردەوە کە ژیانی تەنیا وەرزش نییە. "من خاوەنی کۆمپانیایەکی پاککردنەوەی سیستەمی هەواگۆڕکێم. ئەم کارە وای کردووە بتوانم سەربەستانە وەرزش بکەم. دەتوانم بچم بۆ تایلاند و سێ-چوار هەفتە راهێنان بکەم و دواتر بگەڕێمەوە سەر کارەکەم."
سەبارەت بە تیمەکەی، ئاکیپا باسی لەوە کرد کە هەموویان ئاڵای کوردستانیان لەسەر سنگە، هەرچەندە کورد نین. "مەرج نییە لەسەریان، بەڵام ئەوان لە دوازدە هەفتەی ئامادەکاریدا وەک بران. ئەوان دەبنە بەشێک لە خەونەکانم، جا عەرەب بن یان تورک، گرنگ نییە، ئەوان لە دڵمدان و وەرزشەکەیان لەسەر شانە."
قارەمانی کورد جەختی لەسەر گرنگی هەڵگرتنی ئاڵای کوردستان کردەوە گوتی"بۆ من زۆر گرنگە کە ئاڵای کوردستان بەرز بکەمەوە. من وەک کوردێک لە منداڵییەوە زۆر ئازارم چەشتووە. کەس نەبوو پشتگیریم بکات. ئێستا دەمەوێت نموونەیەک بم بۆ منداڵانی کورد، دەمەوێت پیشانیان بدەم کە کورد دەتوانێت سەرکەوتوو بێت."
سەبارەت بە داهاتووی منداڵەکانی، پاڵەوانەکە دەڵێت: "من ناچار بووم ئەم وەرزشە بکەم بۆ بەرگری لە خۆم، بۆ دیسپلین و پێشکەوتنی خۆم. بەڵام ناخوازم ئەگەر منداڵم هەبێت ناچار بێت ئەم وەرزشەی من بکات. با ئەوان بەپێی حەزی خۆیان وەرزش بکەن، وەرزش پێویستە بەڵام ناچار نین وەک من بکەن."
جیهاد ئاکیپا- پاڵەوانی کیکبۆکسین و MMA 28 ساڵان باسی لە خەونەکانی کرد. دەڵێت " ئێستا لە ئەوروپا یەکەمم و لە ئۆکتاگۆن یاری دەکەم کە گەورەترین رێکخراوی کیک بۆکسینگە لە ئەوروپا. لە دوایین یاریمدا 60 هەزار بینەر لە هۆڵەکەدا ئامادە بوون. خەونم ئەوەیە ببمە یەکەم کوردی چامپیۆنی UFC. تا دوا هەناسەم بۆ ئەو خەونە دەجەنگم."
هەرچەندە لە ئەڵمانیا لەدایک بووە، بەڵام پەیوەندی بەهێزی لەگەڵ کوردستان هەیە. "هەموو ساڵێک لەگەڵ خێزانەکەم دەچین بۆ نسێبین. سەردانی مێردین دەکەین کە شارێکی زۆر جوانە.
دیاسپۆرانشینێکی دانیشتووی سوێد کە لە زانکۆ ژیریی دەستکرد دەخوێنێ. دەیەوێ بە پرۆژەیەک گەنجانی کوردستان و دیاسپۆرا پێکەوە ببەستێتەوە.
لاس نیاز نەجمەدین گەنجێکی کوردە کە لە سوێد دەژیت. ئەو لە زانکۆ ژیریی دەستکرد دەخوێنێ. پرۆژەیەکی هەیە بۆ لێکنزیککردنەوەی گەنجانی کورد لە کوردستان و دیاسپۆرا.
لاس نیاز نەجمەدین تەمەن 18ساڵ میوانی دیاسپۆرا باسی لە ژیانی خۆی کرد و گوتی: "من لە کوردستان لەدایکبووم، دواتر بۆ ماوەیەکی کورت لە بەریتانیا ژیام. هەرچەندە تەمەنم زۆر بچووک بوو و هیچم لە بیر نییە، دواتر گەڕامەوە کوردستان. لە تەمەنی هەشت-نۆ ساڵییەوە هاتووم بۆ سوێد و لەوکاتەوە لێرەم."
لاس باسی لە گرنگی ژیری دەستکرد و کاریگەری لەسەر داهاتووی مرۆڤایەتی کرد. "من زۆر حەز دەکەم خەڵکی کوردستان دەستپێبکەن و فێری ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیای نوێ ببن. لە وڵاتانی وەک سوێد و ئەمریکا و ئەوروپا بە بەردەوامی خەریکی پێشخستنی تەکنەلۆژیان و یارمەتییەکی زۆریان هەیە. بۆ نموونە، ماوەیەک لەمەوپێش گووگڵ سیستەمێکی بە ناوی 'ئەڵفافۆڵد' دروست کرد کە یارمەتی دەدات پڕۆتینەکان دروست بکرێنەوە."
بە گوتەی لاس، ئەم تەکنەلۆژیایە کاریگەری گەورەی لەسەر بواری پزیشکی هەبووە. "بە یارمەتی ئەڵفافۆڵد، زاناکان توانیویانە پڕۆتینەکان پێشانی پزیشکان بدەن و توانیویانە دەرمان و چارەسەری نوێ دروست بکەن. ئەمە تەنیا یەک نموونەیە لە سەدان بەکارهێنانی ژیری دەستکرد."
سەبارەت بە چۆنیەتی دەستپێکردن لە کوردستان، لاس پلانێکی روونی خستەڕوو: گوتی "پێویستە لە سەرەتاوە گەنجان فێری زمانی پایسۆن (Python) ببن. لە زانکۆکانیش دەبێت ئەم بابەتانە فێری خوێندکاران بکەن، چۆن لە بیرکاری تێبگەن و چۆن دەتوانن کار لەگەڵ ژیریی دەستکرد بکەن. دواتر دەتوانن ئەم زانیارییانە بەکاربهێنن بۆ کۆمپانیاکان، نەخۆشخانەکان، یان یارمەتیدانی حکومەت."
لەبارەی ئەگەری دووبارەکردنەوەی ئەزموونی وڵاتانی پێشکەوتوو لە کوردستان، لاس بە گەشبینییەوە دەڵێت: "راستە سوێد و وڵاتانی ئەوروپا زۆر لە پێشەوەن لە تەکنەلۆژیادا، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەکرێت ئێمەش پێشبکەوین. تەنانەت ئەگەر خۆت بە تەنیاش کار لەسەر ئەم بوارە بکەیت هەر دەکرێت. لە رێگەی یوتیوب و گووگڵ و سەرچاوە جۆراوجۆرەکانەوە دەتوانیت فێر ببیت."
"گرنگ ئەوەیە بزانین چی پێویستە فێری ببین و کات و وزە و سەرچاوەی پێویستی بۆ تەرخان بکەین. دەتوانین خێرا بگەینە ئەو ئاستەی کە دەمانەوێت و سەنتەری تایبەتمان هەبێت بۆ پەرەپێدانی ژیری دەستکرد."
سەبارەت بە پێشبینییەکانی بۆ ساڵی 2025، لاس ئاماژەی بەوەدا کە کێبڕکێیەکی گەورە لە نێوان کۆمپانیا بەهێزەکان دروست دەبێت. "لەم ساڵەدا بینیمان کە گووگڵیش هاتووەتەوە ناو کێبڕکێکە. ئەمە کێبڕکێیە بۆ ئەوەی کێ باشترین ژیریی دەستکرد دروست دەکات. بەڕای من کێبڕکێیەکی توند لە نێوان کۆمپانیا گەورەکان و کۆمپانیاکانی وەک ChatGPT دروست دەبێت."
لاس جەختی کردەوە کە لە ساڵی 2025دا چاوەڕوانی ئەوە دەکات کە ژیریی دەستکرد هەرزانتر و خێراتر بەردەست بێت. "تەنانەت ئیڵۆن مەسکیش ژیریی دەستکردی خۆی دروست دەکات و دەیەوێت بێتە ناو ئەم بوارەوە. خەڵکی زیاتر دەتوانن وەک دیپسیک بەکاری بهێنن و کۆمپانیاکان هەوڵ دەدەن بە شێوەیەکی هەرزانتر و خێراتر خزمەتگوزارییەکانیان پێشکەش بکەن."

بهشی بكه لە