لە ماوەی هەفتەیەکدا دوو گەنجی کورد لە ئەورووپا کۆتاییان بە ژیانیان هێناوە

هەفتەی رابردوو لە دوو رووداوی جیاوازدا دوو گەنجی دیاسپۆرانشین گیانیان لەدەستداوە، یەکێکیان گەنجێک بوو لە ئەڵمانیا، لە شاری پفورزهایمی ویلایەتی بادن ڤورتمبێرگ. گەنجێک بەناوی (عەلا حێ.) کە خەڵکی کۆمەڵگەی خانکێ لە پارێزگای دهۆک بوو، بەهۆی سەختیی دۆخی ژیانی و نائومێدبوونی لە مانەوەی لە ئەڵمانیا کۆتایی بە ژیانی هێنا.
هەر هەفتەی رابردوو لە بەریتانیا گەنجێکی دیکە، کە 8 ساڵ بوو هاتبووە ئەورووپا، لاشەکەی لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر دۆزرایەوە.
قسەی زۆر هەیە لەسەر ناسنامەی ئەو گەنجە. دەگوترێ دایکوباوکی لە ئەڵمانیا بوونە و دیپۆرت کراونەتەوە بۆ کوردستان. ئەو گەنجەش بەتەنیا بووە لە بەریتانیا.
سەید هەورامی زوو زوو دۆسێی ئەو گەنجانە شەیر دەکات کە دۆخیان خراپە یان خراپ بووە کە داوای هاوکاری دەکەن.
هێمن عبدوڵڵا لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆیەکی لەگەڵ سەید هەورامی، بەرپرسی کاروباری مرۆیی لە کۆمەڵەی کوردیی بەریتانیا کردووە.
رووداو: بەڕێز سەید هەورامی، دەمەوێت خۆت ئەم کەیسەمان بۆ باس بکەیت، ئەو گەنجەی هەولێر کە دەڵێن خەڵکی هەولێرە و هەشت ساڵ بووە لە ئەورووپا، بۆچی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە؟ وردەکارییەکەی چییە؟ وابزانم لەگەڵ کەسوکار و هاوڕێکانیشی لە بەریتانیا قسەت کردووە.
سەید هەورامی: بەداخەوە کە ئەم هەواڵانە نوێ نین و لە ئەورووپا گەنجەکان بەم شێوە کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن. ئەم نموونانەمان لە ساڵی پار و ساڵانی رابردووشدا هەبوون، و هیوا دەخوازین نەیبیستینەوە و دووبارە نەبێتەوە. دیارە ئەم گەنجە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ساڵی 2018، روو دەکاتە ئەورووپا لە وڵاتی سربیا، لەوێ لەگەڵ خێزانەکەی دادەبڕێت، ئەم گەنجە لەگەڵ خانەوادەکەی دادەبڕێت، باوک و دایکی و براکانی روو دەکەنە وڵاتی ئەڵمانیا، ئەو لە سربیا دەمێنێتەوە، پاشان شتەکە زۆر درێژ ناکەینەوە، بە چەند هەوڵێک نەیتوانیوە، ئەگەرچی دەیتوانی بگاتە وڵاتی سویسرا و ماوەیەکی زۆر لە سویسرا دەمێنێتەوە، دواتر رەتدەکرێتەوە، دووبارە خۆی دەگەیەنێتە ئەڵمانیا، بە گوتەی باوکی پێنج مانگ لە ئەڵمانیا دەمێنێتەوە، ئەڵمانیا دیپۆرتی سویسرای کردووەتەوە. بۆیە بژاردەی تێدا نەماوە و خۆی گەیاندووەتە وڵاتی بەریتانیا، کە هاتووەتە ئێرە بە خۆشحاڵییەوە وەڵامی ئەرێنییان پێداوە، واتە مافی مانەوەی وەرگرتووە، لە کاتێکدا ئەم کارەساتەی بەسەر خۆی هێناوە مافی مانەوەی وەرگرتبوو و هیچ هۆکارێکی دیار نییە بۆچی وای کردووە، من قسەم لەگەڵ هاوڕێکانی کردووە لەو شوێنەی کە چەند مانگێک پێشتر کاری تێدا کردووە. کەسێکی گۆشەگیر بووە وەکو باسی دەکەن، کەسێک بووە ئێواران کتێبی فەلسەفی خوێندووەتەوە، بەڵام نەمانزانی ناوەڕۆکەکەی چی بووە و باسی چی کردووە. بەردەوام خەریکی خوێندنەوەی کتێب بووە، پاشانیش لەم کۆتاییانە زۆر بێکار بووە، تەنانەت لەم رۆژانەی پێش ئەوەی ئەم کارە بکات، ڕۆیشتووە خۆی فێری کاری دەلاکی (سەرتاشی) دەکرد. بۆ ئەوەی بتوانێت لەوێوە چانسی کارکردنی بەدەست بهێنێت، چونکە چانسی کارکردن لەو وڵاتە رێگەیەکی ئاسانترە بۆ ئەوەی بتوانێت کار بدۆزێتەوە. کارەکانی بواری دەلاکی زیاتر بەردەست بوون، بەڵام ئەم گەنجە نەیتوانیوە سەرکەوتوو بێت، کۆتا جار بەپێی ئەو سەرچاوانەی کە من بەدەستم گەیشتوون، کە بڕیارە بچمە شارەکەی خۆی کە ئەو تاوانەی لێ روویداوە لەنێوان بۆرنمۆس و بریستۆڵ، لە قەزایەکی بچووکی ئەو ناوە ئەم کارەساتەی بەسەر هاتووە. وەکو لە هەندێک پێگە بڵاوکراوەتەوە گوایە لە شوێنێکەوە خۆی هەڵداوەتە خوارەوە، ئەوەی خۆ هەڵدانە خوارەوە و کەیسێکی خۆکوژی ئەوە راستە. ئەم گەنجە کە ناوی مەحموود عەبدولقادرە خۆی فڕێداوەتە سەر هێڵی شەمەندەفەر و خۆی کردووەتە ژێر شەمەندەفەرەکەوە. بەداخەوە گەنجێکی پێشوو بە هەمان شێوە لەسەر چیا خۆی هەڵدابووە خوارەوە.
رووداو: ئەوەیش کوردە کاک سەید؟ ئەوەی خۆی هەڵداوەتە خوارەوە؟
سەید هەورامی: کوردی باکوورە، بەڵێ خەڵکی باکوورە.
رووداو: باشە زۆر جار ئەو نامانەم بۆ دەنێرن، بۆ هێڵی گەرمی دیاسپۆرا، قسەت لەگەڵ زۆریان کردووە لەو گەنجانە، باسی چی دەکەن؟ بۆچی دەگەنە ئەو قۆناخەی کە کارێکی هێندە قورس و خراپ بکەن و دەستیان بچێتە ژیانی خۆیان؟ ئەگەر بە کورتی بتوانیت پێم بڵێیت.
سەید هەورامی: بەریتانیا و ئەورووپا تۆپ ئامانجی ئەو گەنجەیە کە لە ژیانیدا دەیەوێت بگاتە ئەو شوێنە و هەموو ئامانجەکان و ئاواتەکانی دەستەبەر بکات. بەڵام کە دێتە ئێرە بەو شێوە نییە و بەو شێوە بۆی دەرناچێت، بەو خەیاڵە نییە کە ئەو پێشبینیی کردووە، کە لە کوردستانەوە دێتە ئێرە تەحەمول ناکات، چونکە راستی ئەم نەوەیە لەگەڵ نەوەکانی رابردوو، ئەوانەی وەکو ئێمە زۆر جیاوازن، چونکە تاوەکو رادەیەک گەرم و سەرمای زۆریان نەبینیوە. لە رابردوودا رەوشی کوردستان زۆر ناڕەحەت بوو، خەڵک دەهاتنە ئێرە ئەگەر ئەوەندەی تریش دۆخەکە خراپ بووایە ئاوڕیان نەدەدایەوە، لێرە خەریکی ژیان و کارکردن دەبوون، بە هەر شێوەیەک بووایە خۆیان رادەگرت، ئێستا گەنج بەو شێوەیە نییە، هەموو کەس پێویستی بە ئەورووپا نییە، بۆیە ئەو کەسانەی پێویستیان بە چارەسەری ئەورووپا نییە، چارەسەرەکە ستایلی ژیانیان تێکدەدات. تووشی نەخۆشی دەروونی دەبن و خودا نەکات بەرەو رەفتاری خراپ هەنگاو دەنێن.
رووداو: دەمەوێت لەسەر ئەو بابەتە یەک شت بڵێم، ئەوانەی کە بەتایبەتی لە بەریتانیا، لێرە لە ئەورووپا، لە ئەمریکا، لە شوێنەکانی دیکە، هێڵی گەرم هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە دۆخی ژیانیان وای لێدێت و لە مێشکی خۆیاندا بیر لەو تاوانە دەکەنەوە. چونکە لەڕووی ئایینییەوە ئەو تاوانە، لە هەموو روویەکەوە کۆتایی هێنان بە ژیانی خەڵک و هی خۆشت تاوانە.
کاتێک دەگەنە ئەو قۆناخە هێڵی گەرم هەن کە یارمەتیتان دەدەن. یارمەتیتان دەدەن بەوەی کە تێڕوانینێکی نوێتان هەبێت و تێبگەن کە چۆن دەتوانن کێشەکانتان چارەسەر بکەن و ئەو گوشارە گەورەیەی کە لەسەرتانە نەهێڵن. لە بەریتانیا هێڵی گەرمی ئێن ئێچ ئێس هەیە، ژمارەکەی سەد و یازدەیە، پەیوەندییان پێوە بکەن و دەتوانن زۆر سوودی لێ وەربگرن. هەروەها دامەزراوەیەکیش هەیە بە ناوی ساماریتانس، ئەمانە بە فەرمی لە ماڵپەڕی دامەزراوەی تەندروستیی بەریتانیادا بڵاوکراونەتەوە، ژمارەکانیان 116 و 123یە. من سەیری ماڵپەڕەکانیشم کردووە.
لە دوو هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 3 هەزار کۆچبەر لە نۆکەندی ئینگلیز پەڕیونەتەوە بەریتانیا
هەرچەندە تەنانەت لەکاتی سەرما و سۆڵەی زستانیش پەڕینەوەی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیزەوە، واتە لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا، بە بەلەمی بچووک نەوەستابوو، بەڵام دوو هەفتەیە زۆر زیادیکردووە. تەنیا ئەم هەفتەیە 1722 کۆچبەر بە 48 بەلەمی بچووک خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا.
ئەمە ئەو داتایەیە کە وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا بڵاویکردووەتەوە. زۆرترین ژمارەی کۆچبەران، پێرێ، واتە رۆژی چوارشەممە پەڕیونەتەوە و 357 کەس بوون کە بە 6 بەلەم پەڕیونەتەوە. کەمترینیش رۆژی دووشەممە بووە، کە 73 کۆچبەر بوونە و بە یەک بەلەم پەڕیونەتەوە. هەفتەی پێشتریش 1400 کۆچبەر پەڕیونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی فەرەنساش، رۆژانی هەینی و شەممەی رابردوو، 225 کۆچبەر لە خنکان رزگارکراون. کۆی گشتیی ئەوانەی لە سێ مانگی یەکەمی 2025 پەڕیونەتەوە نزیکەی 6500 کۆچبەرە.
یۆرپۆل تۆڕێکی 19 کەسیی قاچاخچێتیی بە کۆچبەرانی دەستگیرکرد
پۆلیسی ئەوروپی (یۆرۆپۆل) دەڵێت لە رۆژانی رابردوو ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتووی ئەنجامداوە و تۆڕێکی 19 کەسیی قاچاخچێتی بە کۆچبەرانی دەستگیرکردووە. ئەوەش، وەک یۆرپۆل باسیدەکات، ئەنجامی لێکۆڵینەوە و ئامادەکاری و جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی فراوانە کە لە مانگی یازدەی ساڵی 2022ەوە دەستیپێکردبوو.
ئەو تۆڕە دەستگیرکراوە تۆمەتبارە بە ناردنی کۆچبەرانی نایاسایی لە ئەڵمانیا و بەلجیکا و فەرەنسا و ئیسپانیاوە بۆ بەریتانیا. بەتایبەتیش کاریان ئەوە بووە کە کاتێک کۆچبەرانی سەرگەردان گەیشتوونەتە بۆنموونە ئیتاڵیا یان شوێنێکی دیکە و سەرگەردان و بێکەس بوونە، لە وێستگەکانی شەمەندەفەر کەوتوونەتە داوی ئەو تۆڕەوە و بەڕێیانکردوون بۆ فەرەنسا. لەوێشەوە نێردراون بۆ بەریتانیا.
یۆرۆپۆل دەڵێت تۆڕەکە بەلایەنی کەمەوە 1500 کۆچبەریان لە 500 کردەوەی قاچاخچێتیدا بەنێو ئەوروپادا گواستووەتەوە.
ژمارەیەک کورد بەربژێرن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی شارەوانییەکانی فینلەند
لە فینلەند رۆژی 13ی مانگی چوار، واتە 17 رۆژی دیکە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان و هەڵبژاردنە لۆکاڵییەکانی دیکە بەڕێوەدەچن. بەڵام لە هەفتەی داهاتووەوە خەڵک دەتوانن بەشداری لە هەڵبژاردنی پێشوەختتدا بکەن.
هەروەها ئەوانەیش کە هاووڵاتیی فینلەندن و ئەوکات لە نێو وڵات نین، دەتوانن لە هەفتەی داهاتووەوە دەنگ بدەن. لەو هەڵبژاردنانەدا ژمارەیەک کوردی دیاسپۆرانشین بەربژێرن، یەکێکیان خانم تەوار سالارییە.
تەوار سالاری لە باشووری کوردستان لەدایکبووە، بەڵام ئێستا لە فینلەندا دەژیت و لەسەر لیستی سۆسیال دێموکراتەکان لە شاری تورکوو خۆی بەربژێر کردووە بۆ ئەنجوومەنی شارەوانی ئەو شارە. خەڵک لە هەفتەی داهاتوودا دەتوانن دەنگی بدەنێ. ئەوانەش کە بە گەشت لە فینلەندا چوونەتە دەرەوە، ئەوانیش دیسان هەفتەی داهاتوو دەتوانن دەنگی بدەنێ، لەم بارەیەوە دەمەوێ گفتوگۆیەک لەگەڵ تەوار سالاری بکەم.
رووداو: تەوار خان، پیشەی مامانییە، وەک پەرستیارن لە فینلەندا کار دەکات، ژیانێکی سەقامگیری هەیە، بڕیارت داوە بچێتە نێو سیاسەت. دەمەوێت بزانم بۆچی پێتان گرنگ بوو کە لەوێ لە فینلەندا بچنە نێو سیاسەت؟
تەوار سالاری: بەڵێ، جارێ سەرەتا دەمەوێت سپاسی ئێوە بکەم کە بانگهێشتتان کردووم بۆ ئەم بەرنامە جوانەی ئێوە و سڵاو و رێزیشم هەیە بۆ هەموو بینەران. پێشەکی دەبێت باسی ئەوە بکەم کە رەنگە کوردییەکەی من هەندێک کەموکوڕیی تێدا بێت، بۆیە لێم ببوورن. من لە دوو ساڵانەوە لە فینلەندا گەورە بووم، بەڵام من پێش ئەوەی بڕۆمە ناو سیاسەتەوە، لە زۆرێک لە رێکخراوەکانی گەنجان بووم، لە رێکخراوەکانی پەنابەری و مافی مرۆڤدا بووم. لەوێ هەستم پێدەکرد کە لەناو سیاسەتدا خەڵکی وەکو ئێمەیان پێویستە. زۆر جار لە بڕیارەکان کە دەدەن، بۆ نموونە خەڵکی وەکو ئێمەیان لەبیر دەچێت و لەو بڕیاردەرانەدا بەڕاستی شێوە، قسە، یان دەنگی ئێمەی تێدا نییە، بۆیە منیش زۆر بە تووندی ئێستا دەستم پێکردووە بە چوونە ناو سیاسەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا دەخوێنم، کە لێرەدا باس نەکرا، لە بواری تەندروستیدا ماستەرەکەم تەواو دەکەم بەم زووانە، بەڵام ئاوا بیرم کردووەتەوە کە لەم وڵاتە و نەوەی نوێدا پەرەی پێ بدەم، کە ئەوانیش هەمان دەرفەتی وەکو منیان هەبێت لەم وڵاتەدا.
رووداو: باشە، سۆسیال دێموکراتەکانت هەڵبژاردووە، دەتەوێت لە نێو ئەواندا خزمەتی خەڵک بکەیت لە فینلەندا. بۆچی سۆسیال دێموکراتەکان گونجاوترن لەوانەی دیکە بۆ ئیشکردن لە ڕووی سیاسییەوە، بەتایبەتی بۆ خانمێکی چالاکی وەکو بەڕێزت؟
تەوار سالاری: سۆسیال دێموکراتەکان لە سەرەتاوە زۆر کاریان کردووە بۆ یەکسانی، زۆر کاریان کردووە بۆ ئەوەی کە دادپەروەرییەکی تەواو هەبێت بۆ هەموو لایەک، منیش کەسێکم کە زۆرم کار بۆی کردووە لە دەرەوەی سیاسەتیشەوە، بۆیە ئاسانی کردووە کە دەنگی من لەناو ئەواندا بێت و دەنگی ئەوانیش دەنگی من هێندەی دیکە بەهێزتر دەکات.
رووداو: لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ لە ماڵباتێکی پێشمەرگە هاتوویت، لە باشووری کوردستان لە دایکبوویت، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن. ئەو رابردووە سیاسییە چ کاریگەرییەکی هەبووە لەسەر ئەوەی کە لە فینلەندا بیر لە چوونە نێو سیاسەت بکەیتەوە؟
تەوار سالاری: بێگومان، من کە بۆ خۆم وەکو بیانییەک لێرە گەورە بووم، زۆرێک لەو شتانە کە بیانییەکان لێرە پێیدا تێدەپەڕن، منیش تووشیان بووم. وەکو کوردێکیش هەستم بە زۆر شت کردووە، بۆ نموونە زۆر جار مافی کوردان لە زۆر شوێن پێشێل دەکرێت، ئێستاش هەموو کوردێک ئەوە دەزانێت، لەگەڵ ئەوەشدا، من زۆر کارم کردووە بۆ خەڵکی کورد و بۆ دەنگی کورد. بۆ نموونە، کاتێک لە ئێران ئەم بزووتنەوەیە لە کوردستانی ئێرانەوە دەستی پێکرد - ژن، ژیان، ئازادی، کە بەداخەوە لە دوای مردنی ژینا دەستی پێکرد، من چوومە ناو پەرلەمانی ئەورووپا و زۆر قسەم کرد لەگەڵ زۆربەی پەرلەمانتارەکان و هەتا چوومە ناو کۆمیسیۆنیش، ئەو قسانەم بردە پێشەوە کە دەبێت کارێک بکەین بۆ خەڵکی کورد، بۆ یەکسانی. ئەو دەنگەی کە لەوێ ئێستا دەستی پێکردووە، دەبێت بە تووندی دەستی پێوە بگرین و پاڵپشتی بین.
رووداو: زۆر باشە، لە شاری تورکوو خۆت بەربژێر کردووە. کوردیش لەوێ هەن. چیت هەیە بۆ کوردەکانی ئەوێ؟ بۆچی دەبێت دەنگت بدەنێ و چۆنیش دەتوانن یارمەتیت بدەن؟
تەوار سالاری: بەڵێ، ئێمە ئێستا حکومەتێکمان لەسەر کارە کە پارەیەکی زۆر دەبڕێت لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و لە خوێندنی منداڵان. من بە هەموو شێوەیەک رێگری لەو شتانە دەکەم لە رێگای سۆسیال دێموکراتەکانەوە، ئەگەر ئەوان کێشەیان هەیە، خەڵکی کورد لێرە دەیانەوێت کە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانیان بەردەوام بن، رێگری لە منداڵەکانیان نەگیرێت وەکو بیانییەک، رێگری لە چوونیان بۆ قوتابخانە و ئەوانە لێیان نەگیرێت با دەنگم پێبدەن.
نەبەز قوربان چیرۆکی سەرکەوتنی خۆی بۆ رووداو دەگیرێتەوە
دەزانین کوردی زۆر لە سوێد دەژین و زۆریش سەرکەوتوون. هەریەکەیان لە بوارێکدا. بۆنموونە نەبەز قوربان، کە بە منداڵی چووەتە ئەو وڵاتە، بووەتە راهێنەرێکی وەرزشیی بەنێوبانگ.
لە دڵی ستۆکهۆڵم پایتەختی سوێد، لە نێو سەتان راهێنەری وەرزشیدا ناوێک دەدرەوشێتەوە کە متمانەی وەرزشوانانی سوێد و ئەورووپاشی بەدەستهێناوە و توانیویەتی بە لێهاتوویی و دڵسۆزیی خۆی نێوبانگێکی تایبەت بۆ خۆی پەیدا بکات. ئەو کەسە نەبەزە کۆچبەرێکی کوردە کە لە کووچەکانی خانەقینەوە بەرەو خەونەکانی هەنگاوی ناوە و ئێستا لە سوێد وەکو راهێنەرێکی سەرکەوتوو دەناسرێت و لە هەڵبژاردەی سوێد و یانە بەناوبانگەکانی ئەورووپا کاری کردووە.
نەبەز قوربان - راهێنەر
"کاتێک تەمەنم هەشت ساڵ بوو لە شەڕ هەڵاتین و هاتینە سوێد، وەکو هەر منداڵێک بە خێرا هاتمە نێو قوتابخانە و وانەی وەرزش زۆر بوو لێرە، هەر خێرا بە جیهانی وەرزش بەسترامەوە. یەکەم جار وەرزشی هۆکی و سەربەفر و یاریی باندیم دەکرد لە دوای دەوامیش یاریی تێنسی سەرمێزم دەکرد. لە وڵاتی سوێد وەرزش زۆر گرنگیی پێ دەدرێت و بە شێوەیەک هەموو کەسێک هەلی ئەوەی هەیە بەشداریی وەرزش بکات، دواتر تۆپی پێ زیاتر سەرنجی راکێشام و خۆم تێدا دۆزییەوە، پاش چەند ساڵێک بە شێوەیەکی فەرمی هاتمە نێو دنیای وەرزش بەتایبەتی یاریی گۆڕەپان و مەیدان."
نەبەز لە ساڵی 1972 لە ناو شاری خانەقین لەدایکبووە، بەهۆی بارودۆخی سەختی ژیانی سیاسیی بنەماڵەکەیەوە نەیتوانی خەونەکانی لە کوردستان بەدی بێنێت، بۆیە لە ساڵی 1981 رووی کردە ئەورووپا و لە سوێد نیشتەجێ بوو، لە سوێد نەبەز دەرفەتێکی نوێی بۆ خۆی دۆزییەوە، سەرەتا بەشداریی لە خولەکانی راهێنەرایەتیدا کرد و دواتر وەکو راهێنەری جەستەیی لە یانە وەرزشییەکان دەستی بەکار کرد."
نەبەز قوربان - راهێنەر
"لە تەمەنی پازدە ساڵییەوە لە کێبڕکێکانی ئاستی سوێد یاریم کردووە و مەدالیای زێڕم لە یاریی یەک پاس بەدەستهێناوە لەگەڵ چەندین مەدالیای دیکە. یاریی وەکو راکردنی سەد مەتر و رم و هەڵدانی ئاسن، لەو کاتەدا بڕیارم دا رۆژێک لە رۆژان ببمە پاڵەوانی ئۆڵۆمپی، ئەوەش بووە خەونێکی گەورە بۆ من، دواتر لە هەڵبژاردنەکانی تازە پێگەیشتووانی لاوان و گەورانی گۆڕەپان و مەیدان وەرگیرام ، گۆڕەپان و مەیدان وەرزشێکی قورسە لە وڵاتی سوێد".
نەبەز لە ماوەیەکی کەمدا توانی خۆی بسەلمێنێت و بە شێوازە نوێیەکانی راهێنان و پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ وەرزشوانانی سوێد و ئەورووپا سەرکەوتنی گەورە بەدەست بێنێت. نەبەز هەمیشە هەوڵیداوە باشترین شت پێشکێش بە یاریزانان بکات وەکوخۆی دەڵێت: "راهێنان تەنیا مەشقکردن نییە بەڵکو دروستکردنی کەسایەتییەکی بەهێز و متمانە بەخۆبوونە."
نەبەز قوربان - راهێنەر
"لە ماوەی هەشت ساڵدا راهێنەری تایبەتی یاریزانانی هەڵبژاردەی ژێر بیست و یەک ساڵی بوومە. راهێنانی تایبەتم بە زۆربەی یاریزانان کردووە، لە ساڵی 2015 جامی ئەورووپییان بردەوە ئەمەش هەمووی چاکەی من نەبووە بەڵکو یاریزانان و راهێنەرەکەیان زیرەک بوونە، بەڵام دەبیستم کە من کارێکی باشم لەگەڵیان کردووە، لە ساڵی 2009 گەڕامەوە بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسێکی وەرزشی، یەکەم جار چوومە شەقڵاوە بۆ پڕۆژەیەکی وەرزشی، دواتر بۆ هەولێر بۆ کۆنفرانسەکە گەڕامەوە، بەچاوی خۆم بینیم وەرزش لە کوردستان چۆنە. هەستم کرد تۆزێک لە پاشین بەڵام چالاکیش زۆر بوو. هەردەم خەونم ئەوە بووە شتێک بکەم بۆ وڵاتی خۆم، خەڵکێکی زۆر باش و زیرەکم بینی حەزیان دەکرد بخوێنن لە بواری وەرزش پێش بکەون بەڵام چیمان پێ دەکرێت ئەوە پرسیارەکەیە".
نەبەز ئێستا خاوەن ئەکادیمیایەکی وەرزشییە لە ئەستۆکهۆڵم و هەوڵدەدات نەوەی نوێی وەرزشوانان پێ بگەیەنێت. ئەو هەمیشە جەخت لەوە دەکاتەوە کە وەرزش تەنیا بۆ بەدەستهێنانی مەدالیا نییە، بەڵکو بۆ ژیانێکی تەندروست و بەختەوەرە.
نەبەز قوربان - راهێنەر
"لێرە لەگەڵ هەڵبژاردەی سوێد چەندین جار بانگکراون بۆ ئەوەی راهێنان بۆ بکەم لەگەڵ هەموو یاریزانە گەورەکانی هەڵبژاردە کارم کردووە یەک لەوانەش زڵاتان، کە گەورەترینی سوێدە و یەکێکە لە گەورەکانی جیهان کێ هەیە نەیەوێت راهێنان بە زڵاتان بکات. زڵاتان یاریزانێکی نایاب بوو، کوڕێکی زۆر باشە، زۆر لە یانەی مەدرید نزیکم هەردەم سەردانیان دەکەم ئەلڤارۆ زۆر هاوڕێمە لە لیڤەرپوول و وێستهامیش یاریی کردووە، بەڵام ئێستا هەر بۆ یانەی مەدرید کات دەکات، بەنیاز بووین بەیەکەوە ئەم پڕۆژەیە لە شاری مەدرید دابمەزرێنین، بەڵام پەتای کۆرۆنا ئیشەکەمانی راگرت بۆیە لێرە پڕۆژەکەم دامەزراند".
نەبەز نموونەی ئەو کەسانەیە کە سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان دەتوانن سەرکەوتن بەدەستبێنن ئەو بە لێهاتوویی و دڵسۆزیی خۆی توانیویەتی ناوی خۆی لە بواری وەرزشدا لە سوێد و ئەورووپا تۆمار بکات و ببێتە جێگەی شانازی بۆ کورد.
بورهان قەرەداخی و تاڤێی کچی میوانی دیاسپۆرا بوون
لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا جووڵەیەکی هونەریی باشی کوردی هەیە. یەکێک لەوانەی سەرنجی من و زۆرانیشی راکێشاوە خانەوادەیەکی هونەرییە. باوک و کچێکن کە هەریەکەیان لە بوارێکی هونەردا ئەسپی خۆیان تاوداوە، ئەو دوو هونەرمەندە کاک بورهان قەرەداخی، نووسەر و شانۆکار، هەروەها کچەکەی بە ناوی تاڤێ بورهان گۆرانیبێژ میوانی ستۆدیۆی دیاسپۆرابوون لە ئەڵمانیا.
گۆران قەرەداخی- نووسەر و شانۆکار
ناوم گۆران قەرەداخییە، لە باشووری کوردستان لە سلێمانی لە دایکبووم. دەستپێکی کاری هونەریم لە پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییەوە دەستپێدەکات، بەشی دەرهێنانم تەواو کردووە، دواتریش لەگەڵ چەندین گرووپ کاری شانۆییم کردووە. تاوەکو ساڵی 2016 هاتمە وڵاتی ئەڵمانیا و لە هانۆڤەر جێگیر بووم.
تاڤێ گۆران قەرەداخی- گۆرانیبێژ
من لە خێزانێکی هونەرییەوە هاتووم، باوکم بوران قەرەداخییە، و لەلایەن خێزانی دایکمەوە، خێزانی رەفیق چالایکن کە ئەوانیش بە گۆرانی و دەنگخۆشی ناسراون.
دەنگی سرووشتی..
گۆران قەرەداخی- نووسەر و شانۆکار
توانیومە 14 کتێب بەرهەم بنووسم و زیاتر لە 40 بۆ 50 کاری شانۆیی ئەنجام بدەم.
تاڤێ گۆران قەرەداخی- گۆرانیبێژ
لە خوێندگەی فەرەنسی خوێندوومە لە سلێمانی و کە هاتمە ئێرە لە ئینتەرناشناڵ سکووڵ دیپلۆمەکەم تەواو کرد.
دەنگی سرووشتی..
گۆران قەرەداخی- نووسەر و شانۆکار
مایەی خۆشبەختییە دووجار خوێندنم تەواوکردووە لە بواری شانۆ، یەکێک لەوانە لە شانۆی پیتاگۆگم خوێندووە. هەر لێرە لە ئەڵمانیا لە شاری هانۆڤەر تیاتەر ئاربایت، واتە کاری شانۆییم خوێندووە.
دەنگی سرووشتی..
تاڤێ گۆران قەرەداخی- گۆرانیبێژ
من زۆر دەمێکە حەزم لە گۆرانی گوتنە، بە پێنج زمان دەەتوانم گۆرانی بڵێم: فەرەنسی، کوردی، ئینگلیزی، ئەڵمانی، عەرەبی.
دەنگی سرووشتی..
دەقی هەڤپەیڤینەکەی بورهان قەرەداخی و تاڤێی کچی لەبەرنامەکە:
رووداو: زۆر زۆر بەخێر بێن کاک بورهان و تاڤێ خان، بە پێی نەریتی کوردەواری دەبێت لە گەورەوە دەست پێبکەین، بەڵام دەزانم کاک بورهانیش پێی خۆشە چاوەکان زۆرتر لەسەر تاڤێ بن. تاڤێ دەنگت ماشەڵڵای لێبێت، زۆر زۆر خۆشە بەڕاستی، من زۆر جاریش گوێم لێ گرتووە، لێرەش باسمان کرد و پێکەوەتوومانە دەبێت رۆژێک تاڤێ بێت، بێت لەسەر ئەم مێزە دانیشێ، یەکەمین جار یەکەمین دەرکەوتنت لە کوێ بوو؟
تاڤێ بورهان قەرەداخی: یەکەمین دەرکەوتنم لەگەڵ خۆمدا بوو، خۆم گۆرانیم بۆ خۆم دەوت بە منداڵی، لەبەر ئاوێنە گۆرانیم بۆ خۆم دەوت، بۆ هاوڕێکانم لە قوتابخانە گۆرانیم دەوت، بۆ هەر کەسێک بوایە کە بمناسێ ئامادە بووم گۆرانییەکت بۆ بڵێم، ئیتر بەو شێوەیە من دەستم پێکرد.
رووداو: یەکەمجار لەسەر ستەیج کەی دەرکەوتیت کەی زانییان ئەمە بەڕاستی دەنگی خۆشە.
تاڤێ بورهان قەرەداخی: یەکەمجار کە لەسەر ستەیج دەرکەوتم یەکێک لە شانۆکان بوو کە باوکم بەشێک لە ئەکتەرێکی پێبەخشیم توانیم ئەکتینگەکەی بکەم و توانیم تۆزێک گۆرانیشی لەگەڵدا بڵێم بۆ ئەو کات دەزانییان، بەڕاستی بیرم نەماوە، چونکە زۆر زۆر منداڵ بووم پێنج ساڵ شەش ساڵ دەبووم زۆر پچکۆڵە بووم.
رووداو: کاک بورهان وەکو گوتم شانۆکاری ناسراو خەرمانبەرەکەت دنیا کتێبت نووسیوە خەڵکی سلێمانیش باش باش دەتناسنی کوردستانیش بێگومان لە بواری شانۆدا، بۆچی تاڤێ نەبوو بە شانۆکار خۆ هێنات بە نێو شانۆ گۆرانی گوت بەڵام دوای بوو بە گۆرانیبێژ.
بورهان قەرەداخی: تاڤێ بۆچی رێچکەکەی منی وەرنەگرت، راستە تاڤێ لە چەند کارێک تاوەکو لە کاری کورتەفیلمیش نواندنی کردووە، بەڵام لە نەورۆزدا بوو لە باخچەی ساوایان گۆرانی بۆ نەورۆز وت و گوێمان لێ بوو دەنگی خۆش بوو ئەم منداڵە و ئەمە وای لێ کرد دواجار بۆ قوتابخانەی فەرەنسی دانیال میتەران لە سلێمانی گۆرانییەکی فەرەنسی بۆ رێکلامی ئەو قوتابخانەیە دەگوت. ئەگەر هەڵە نەبم ئینۆپێ و رۆژێکی وا ناوێکی وای هەبوو دەنگدانەوەیەکی زۆر باشی هەبوو ، دواجار هەستمان کرد ئەمە رێچکەی با بڵێین لە دایکییەوە رێچکەی کەسوکاری دایکی و یادی بەخێر رەفیق چالاک کەسێکی ناوداری کورد و وەکو هونەرمەند و وەکو کەسێکی دیار و بە هەڵوێست کە رۆڵی زۆر هەبووە و دەنگێکی خۆش بووە لە ناو کورددا هەستمان کرد لەوێوە بۆی هاتووە ئەمە بۆ ئەم بەهرەیە لەم منداڵە ئەم دەنگ خۆشیی تیایە بۆ پەرەی پێنێین ئەوە بوو من سازێکم بۆ کڕی و بەڕاستی ئیتر هانم دا بۆ ئەو بوارە و مامۆستام بۆ دۆزییەوە کە لە ساز دەیژەنی ئیتر لەگەڵ ئەوا دەستی پێکرد لێوە هاتە نێو بوارەکەوە.
رووداو: هەر گۆرانی گوتن نییە وانییە ئەکتینگ وەکو باوکت باسی کرد، مووزیک ژەنینیش، هەر سازیش نییە، چەند ئامێر دەژەنی؟ پیانۆ، درەمز، گیتار. ئاوا کامیان زۆرتر وەکوو دەڵێت لە رۆحت نزیکە لە دڵتەوە نزیکە؟
تاڤێ بورهان قەرەداخی: لە رۆحمەوە نزیک بێت پیانۆکە و سازەکەیە یەکەم شت سازەکە ئەوەی کە من ئێستا لە کوردستان دوورم و حەز دەکەم کوردی و کوردستان بپارێزم لە دڵما و بەردەوام بم لەسەر گۆرانیی کوردی و میوزیکی کوردی لە دڵی خۆمدا بیپارێزم وە پیشانی کولتوورەکەمان بۆ من زۆر گرنگە کە پیشانی کولتووری دیکەی بدەم.
رووداو: خەڵک لە تەمەنی تۆ گەنجی خۆمان هەن کە ئەوێش تاوەکو رادەیەک شتێکی خراپ نییە، چونکە حەزی مۆسیقی دەزانیت فراوانە جیهانییە. هەیە لەو تەمەنە حەز دەکات شتی نزیک لە ستایلی ئێرە بڵێت ها هی رۆژئاوایی بڵێت، بەڵام مرۆڤ کە گوێ لە تۆ دەگرێت کوردییەکە هەوڵدەدەیت بە خاوێنی بیهێڵی و ئێستا خۆشت باسی سازت کرد کاتی ئەڵمانیا ئەمە نەگۆڕا هەستت پێنەکرد پێویستە زۆرتر رۆژئاوایی بی.
تاڤێ بورهان قەرەداخی: کە هاتمە ئێرە من بە هەلێکی زۆر چاکم زانی کە بتوانم لە کولتووری ئێرەش فێر بم لە ئۆپێرا من سێ ساڵ بە پرایڤد ئۆپێرام خوێند جاز خۆم پۆپ خۆم. راستە کە ئێمە دەبێت کولتووری خۆمان بپارێزین بەڵام باشیشە وەکو هونەرمەندێک وەکو هەر جۆرە هونەرێک بکەیت کە لە جۆرە هونەرەکانی کە تێبگەیت کە لێی بزانیت و باشە کە لە هەموو شتێک بزانیت لە هونەرەکەتا و بیپارێزیت کولتووری خۆت و دەتوانی لەگەڵ کولتوورەکانی کە دوای تێکەڵیان بکەی میکسێکیان بکەی.
رووداو: دەڵێی گۆرانی بە پێنج زمان دەڵێم، ئێستا دەزانم بڵێم کامە ئەڵێی بە خودا کوردی، بەس پاش کوردی.
بورهان قەرەداخی: پێش ئەوە تاڤێ بەهرەیەکی دیکەی تیایە ئاشکرای نەکردووە یەک کتێبێکی شیعریشی بە زمانی ئینگلیزی ئامادەیە و بڵاودەبێتەوە بەم زووانە.
رووداو: کاک گۆران دەبینم زۆر زۆر بایەخی پێدەدەیت بەڕاستی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش سەیرم کرد زۆر پێت گرنگە تاڤێ سەرکەوێ، تاڤێ سەرکەوێ، لە نەخۆشخانەیە گۆرانی دەڵێت بڵاوی دەکەیەوە، لە خۆشیدا، لە ئاهەنگێکی گەورەیە بڵاوی دەکەیەوە. وەکو باوکێک زۆر کەس هەیە، رەنگە باوک بێت، پێی خۆش نەبێ کچەکەی گۆرانی بێت، کچم واز لەوە بێنە خەریکی خوێندنەکەی خۆت بە، چی بەوانە دەڵێت.
بورهان قەرەداخی: ئەگەر ئێمە بمانەوێ کۆمەڵگەکەمان پێشبخەین ئەوەی کە بەهرەی هەیە پێویستە بیخەینە پێش خۆمان من پێویستە ئەو دەرگایە بۆ تافیبکەمەوە بە پەروەردەیەکی تەندروست وە نوێنەری تاوەکو بێ بەتەنیا دەنگی تاوەکو بەتەنیا دەنگێک نییە بۆ من، دەنگی نەتەوەیەکە، دەنگی ئازاری نەتەوەیەکە، دەنگی ئەنفالە، دەنگی کیمیابارانە، دەنگی نەتەوەیەکە کە پڕە لە تراژیدیا، بۆیە من پێویستە بەرگری لە تاڤێ بکەم و تاڤێ دروست ببێت پاڵپشتی بم تاڤێ خۆی دەبێت بەم شێوە تەندروستە گەورە بێت ئێمە کۆمەڵگەیەکین زۆر ئازارمان بینیوە و ئێمە کۆمەڵگەیەکین زۆر شتی جوانمان هەیە، گۆرانی هونەری گۆرانیمان فرەڕەنگە، ئەم فرەڕەنگییە ئەکرێ لە دیموکراسییەتماندا، لە سیاسەتماندا، لە خواردنماندا، لە کۆمەڵایەتیبوونماندا، لە هونەرەکەماندا هەمووی هەمووی رەنگبارەوە.
رووداو: جا شتێکت باس کرد ئەمە زۆر گرنگە ئێستا ئیش لەسەر کتێبێکی تازە پرۆژەیەکی تازە دەکەن حەز دەکەم بە هەقی باوکت نەخۆین ئەوە نییە چونکە خەریک کاتی بەرنامەکە تەواو دەبێت هەر باسی تۆ ببم. ئەو کتێبە ئەگەر بتوانی بە کورتی بۆم باس بکەی چییە و بۆچی پێت وایە گرنگە بۆ کورد و مێژووی بڵێین هونەری کوردی کە بڵاو بێتەوە.
بورهان قەرەداخی: بە راستی ئەو کتێبە دەتوانین بڵێین بووکە بە بارانێ و یان بووکەڵەی بووکە بە بارانێ و شانۆی بووکەڵە. ئەتوانم بڵێم ئەمە یەکێکە لەو کتێبانەی کە گرنگی دەدا بە کەلەپووری کوردی، کەلەپوورێک کە خەریکە لەبیر دەچێتەوە، کەلەپوورێک خەریکە تۆزی لەسەر دەنیشێ و لەبیری دەکەین، بووکە بە بارانە یەکێکە لە بووکەڵە هەرە کوردییەکان کە هیچ نەتەوەیەکی نزیکمان نییە دراوسێمان نییە هی خۆمانە و پێویستە ئەمە ئێمە ئەم بووکەڵانەمان هەیە، بۆ نموونە سرووتی بووکە بە بارانەی بۆخۆی شانۆیی دەکات، منداڵەکان بووکەڵەیەکی کچانە دروست دەکەن و بە گوندەکە دەڕۆن و هەی یاران و مەی یاران و داوا دەکەن باران ببارێ و قات و قڕی نەمێنێ و باسی ژیان دۆستی و ژیان سروشتییە یان شتێکی سروشتییە لێرەوە من ئیشم لەسەر ئەم بووکەڵە کوردییە و لەسەر بووکەڵەی بێل بێلاڤا لەسەر باوە نەورۆز لەسەر بووکەڵەی کۆچەوەوی یا کۆچە بەبا کردووە کە ئەمانە بنچینەی بوکەڵەی کوردین یا بوکەڵەی داهۆڵ کە خۆت دەزانن بێگومان ئەو بووکەڵانەی کە نمایشیان پێکراوە بەسەر کاری هونەریان پێکراوە، ئەمانە ئەم بووکەڵانە بووکەڵەن دروستکراوی کوردن کەلەپووری کوردن بۆیە ئێمە توانین لە فۆرمی شانۆی بووکەڵا ئەمانە فێستیڤاڵی بۆ دروستکەین وە شانۆی بووکەڵە بەهێز بکەین لە جۆرەکان هەموو فۆرمەکانی شانۆی بووکەڵە لە بووکەڵەی دەستکێش لە بووکەڵەی دەستوودار ماریۆنێت لە بووکەڵەی بووکەڵەی سێبەر و بووکە دارینە، بووکەڵەی مێخەم و ئەمانە دەتوانین ئیشی لەسەر بکەین، فیستیڤاڵێک دروست بکەین و ئەم ریچوالە کوردییە، ئەم سرووتە کوردییە جوانەی بووکە بە بارانێ لەناو کورددا جێگیر بکەین و لە یوونسکۆ داوا بکەین وەکو سرووتێک کە بمێنێتەوە چۆن نەورۆز ئێستا یوونسکۆ دەیپاریزی دەڵێت ئەمە بابەتێکی میللی بووکەڵەی بووکە بە بارانێش جێگیر بکەین و شانۆی بووکەڵەش پەربگەین. نەتەوەکانی دیکە لە دەورووبەری ئێمە زۆربەیان بە باشی سوودیان لێ وەرگرتووە.
رووداو: بە تەواوەتی بۆ منداڵان بۆ ئەوەی زمانەکەیان کولتوورەکەیان مێژوو و رابردووی خۆیان وا بکەن بمێنێت لەسەر دەستی ئەو نەوەیەی کە دێت ئەوەی کە بەڕێزت باسی دەکەیت پرۆژەیەکی نەتەوەیی زۆر زۆر گەورەیە زۆر کەی بڵاو دەبێتەوە؟
بورهان قەرەداخی: کتێبەکە وەکو کتێب وەکو نووسین تەواو بووە. پێویستی بە دیزاینێکی باشە و دەزگایەکیشی بۆ بدۆزینەوە بە ژمارەیەکی زۆرم کتێبە پێویستی بە چاپ بکەیت، راستە من ئەگەر خۆم چاپیکەم لەوانەیە هەزار دانەیە چاپ بکەم یا دەزگایەکی بچکۆلە هەزار دانەیەک، بەڵام ئەم کتێبە پێویستی هەمووی بگات لە رۆژهەڵات تاوەکو باکوور هەتا رۆژئاوا هەتا باشوور هەمووی پێی بگات و بە تایبەتی بۆ باخچەکان زۆر ئیشم لەسەر شانۆی باخچەکان کردووە و تێکستیشمان بۆ باخچەکە هەمووی پیتاگۆگە و هەمووی پەروەردەییە بۆ کورد.
رووداو: بورهان قەرەداغی نووسەر و شانۆکار تاڤێ بورهان گۆرانیبێژ خودا بۆ یەکترتان بهێڵێ، خودا بۆ ئێمەش بتانهێڵێ بۆ هونەری کوردی.

بهشی بكه لە