یەکێک لە بەرکەوتووانی تەقەکردنەکەی شاری ئورێبرۆی سوێد کوردێکە ئێستا لە نەخۆشخانەیە

وردە وردە زانیاریی نوێ لەسەر رووداوی تەقەکردنەکەی ئەم هەفتەیەی شاری (ئورێبرۆ)ی سوێد ئاشکرا دەبن. رۆژی سێشەممە، کاژێر دوازدە و نیوی نیوەڕۆ، گەنجێکی سوێدی بە چەکەوە چووە نێو کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی. بە راست و چەپدا دەستیکرد بە تەقەکردن لە هەرکەسێک دەکەوتە بەرچاوی. قوتابییان و مامۆستایان لە پۆلەکاندا و لە هەر شوێنێک کە بەخەیاڵیاندا دەهات تەنایە خۆیان دەشاردەوە. لەو دیمەنانەی قوتابییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویانکردنەوە دەردەکەوێ کە هەندێکیان دەچنە ژێر مێز و کورسییەکانی نێو پۆلەکانیان.
بەپێی زانیارییەکانی بەرنامەی دیاسپۆرا دوو خانمی کورد، یەکێکیان خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و یەکێکی دیکەش خەڵکی باشوور، شایەتی رووداوەکە بوونە. دڵخواز، کە خەڵکی باشووری کوردستانە و حەزناکات ناسنامەکەی بەتەواوەتی ئاشکرا بکرێت، ئەوەی بۆ دیاسپۆرا روونکردەوە کە بەچاوی خۆی رووداوەکەی بینیوە. ئەو حەوت ساڵە چووەتە سوێد و بۆ خوێندن لەو کۆمەڵگە پەروەردەییەی (ئورێبرۆ)دا بووە.
پۆلیسی سوێد رایگەیاند لەو رووداوەدا 11 کەس کوژراون، کە یەکێکیان ئەنجامدەری تاوانەکە بووە. هەروەها ئەوەشی ئاشکراکرد کە قوربانییەکان هەڵمەتی وەڵاتینامەی وڵاتانی جیاوازن. دوای بەدواداچوونی زۆرتر، بۆمان دەرکەوت کە کورد لەو رووداوەدا هەر شایەتحاڵ نەبوونە، بەڵکو لەنێو قوربانییانیشدان. یەکێک لەوانەی بریندارە و ئێستا لە نەخۆشخانەیە کوردە.
وشیار ئیسماعیل، کە کەسێکی ناسراو و چالاکی ئورێبرۆیە و سەردانی ئەو کوردە بریندارەی کردووە لە نەخۆشخانە کرد و بە دیاسپۆرای گوت" سەردانی ئەو کوردەم کرد کە لە رووداوەکەی ئورێبرۆ گولـلەک بەر قاچی راستی کەوتووەو گولـلەکە لەناو قاچی تەقیوەتەوە و بە خراپی بریندار بووەو دووجار نەشتەرگەری بۆ کراوەو ئازاری بەردەوامە و دۆخی تەندروستیشی باش نییە" دەشڵێت" بریندارەکە خەڵکی ناوچەی بادینانی باشووری کوردستانە و هەروەها جگە لەو کوردێکی دیکەش لەنێو بریندارەکاندا هەیە".
وشیار ئیسماعیل روونیکردەوە، هاوژینەکەشم لەو فێرگەیە بوو، بەڵام ئەو رۆژە نەخۆش بوو و نەچووبووە دەوام و گوتی"خوێندگەکە زۆر گەورەیە و گەورەترین خوێندنگەی ناوچەکەیەو زیاتر لە هەزار و 500 خوێندکاری هەیە و هەر هەموو خوێندکارەکان لە نەتەوەی جیاجیان و هیچیان سوێدی نین، بەڵام مامۆستاکان سوێدین و یەکێک لەو مامۆستایانەش کوژراوە و هەروەها جگە لە هێرشکارەکە سەرجەم قوربانییەکانی دیکە کۆچبەرن و بە رەگەز سویدی نین".
وشیار بەرواری گوتیشی" لەکاتی روودانی هەر هێرشێکدا پۆلیس دەڵێت کەسی هێرشکار یان تۆمەتبار نەخۆشی دەروونی هەبووە یان سەرخۆش بووە، ئەمەش راست نییە".
ئەڵمانیا.. 11 کورد لە شار و ناوچە جیاوازەکان بۆ هەڵبژاردنە پێشوەختەکەی پەرلەمانی فیدراڵی بەربژێرن
ئەڵمانیا لە هەڵبژاردنە پێشوەختەکانی پەرلەمانی فیدراڵی نزیکتر دەبێتەوە. شازدە رۆژی دیکە نزیکەی 60 ملیۆن هاووڵاتیی ئەڵمانیا مافی ئەوەیان دەبێ دەنگ بە بەربژێرانی 41 پارت و لیستی بەشدار لە هەڵبژاردنەکان بدەن و بیانگەیەننە سەر کورسیی پەرلەمان. کێبڕکێیەکی تووند هەیە لەنێوان پارتەکان، لەوپەڕی راستەوە تاوەکو ئەوپەڕی چەپ.
رووداو تاوەکو ئێستا بۆی دەرکەوتووە کە 11 بەربژێر لە شوێنە جیاجیاکانی ئەڵمانیا خەریکی بانگەشەن. زۆرتری ئەو بەربژێرانە سەر بە پارتە ئەوپەڕی نێوەڕاست تاوەکو چەپی نێوەڕاستن. ئەمجارە لەنێو پارتی کریستیان دێموکراتی راستئاژۆی نێوەڕاستیشدا بەربژێری کورد هەیە. ئەوەشی زانیوە کە سەرۆکی یەکێک لە لیستە بەشدارەکانیش کوردە.
پارتی سەوزەکان یەکێکن لە پارتە گەورە بەشدارەکان لەم هەڵبژاردنانەدا. لە ریزەکانی ئەو پارتەدا ژمارەیەکی زۆر کورد هەن، کە پۆستی باڵاشیان هەن. بۆنموونە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ویلایەتی نۆردراین ڤێستڤالنی ئەڵمانیا، کوردە و بەربژێریشە بۆ پۆستی سەرۆکی گەورە شارەوانیی شاری کوێلن.
لەنێو پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیاش قاسم تاهیر ساڵح لە فراکسیۆنی سەوزەکانە و لە ماوەی رابردوودا لەگەڵ پەرلەمانتاران لە فراکسیۆنەکانی دیکە (گرووپی ژیانی کورد)ی بۆ پشتیوانی لە کوردستان و دیاسپۆرای کوردی دروستکرد. ئەو پەرلەمانتارە ئێستا بەگەرمی سەرقاڵی بانگەشەیە بۆ خولی داهاتوو لە شاری درێسدنەوە میوانی دیاسپۆرابوو و رایگەیاند، ماوەی سێ ساڵە ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵی ئەڵمانیایە و یەکەم هەنگاویشی لە کاری پەرلەمانییەکەیدا دروستکردنی گرووپێک بوو بۆ پشتیوانیکردن لە کورد و دۆزەکەی و توانیویانە کاری زۆر باش بکەن، بەتایبەتی کۆمەڵکوژی کوردی ئێزدی لەلایەن داعشەوە بە جینۆساید بناسێنن و سەرکەوتووش بوون.
قاسم تاهیر گوتیشی" ئەگەر توانیم بۆ جاری دووەم بگەمەوە پەرلەمان کار بۆ باشترکردنی ژیان و گوزەرانی ئەو کوردانە دەکەم کە لە ئەڵمانیا دەژین و هەروەها هاوکاری زیاتری کۆچبەران بکەم، بەتایبەتی کۆچبەرانی کورد، هەروەها هەوڵدەدەین هاوکاری زیاتری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەین و ئەگەر کوردی زیاتر بێنە نێو پەرلەمان ئەوا سوودی زیاتر بە دۆزی کورد دەگەیێنین".
قاسم تاهیر روونیکردەوە، دوای هەڵبژاردن پارتی ئاڤدێ بەتەنیا دەمێنێتەوە کە بانگەشەی تووندی دژی کۆچبەران هەیە و گوتی" پارتی کریستیان دیموکرات و پارتی سۆسیال دیموکرات و هەروەها پارتەکەی ئەوانیش کە پارتی سەوزە نابنە هاوپەیمانی ئاڤدێ و لەگەڵیان کار ناکەن و هەرگیز ئەڵمانیا وەک هۆڵەندا و نەمسا و سوێدی لێنایەت، داواش دەکەم خەڵکی ئەڵمانیا دەنگ بە ئاڤدێ نەدەن".
بەربژێرە کوردەکەی پارتی سەوز ئاماژەی بەوەشدا، بەربژێرەکانی پارتەکە هەمیشە لە نێو خەڵکدان و بۆ خەڵک کار دەکەن، دەیانەوێ جارێکی دیکە بچنەوە پەرلەمان بۆ ئەوەی پرۆژەی پارتی ئاڤدێ سەرکەوتوو نەبێت.
قاسم تاهیر داوای لە تەواوی کۆچبەرانی ئەڵمانیا کرد بە هەموو نەتەوە جیاوازەکان بەهیچ شێوەیەک دەنگ بە پارتی ئاڤدێ نەکەن، چونکە سەرکەوتنی ئەوان واتە ناخۆشبوونی ژیانی ئەوان و باشترە دەنگ بە پارتە دیموکراتەکان و پارتی سەوز بدەن.
هەفتەی رابردوو نزیکەی 400 کەس لە فەرەنساوە بە 7 بەلەم پەڕیونەتەوە بەریتانیا
وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا زانیاریی سەرنجڕاکێشی ئاشکرا کردووە. داتاکان سەبارەت بە کاتەکانی هاتنی کۆچبەران بە بەلەمی بچووکن لە نۆکەندی ئینگلیزەوە بۆ نێو بەریتانیا.
لەو داتایانەدا دەردەکەوێ کە 40 لەسەتی کۆچبەران رۆژانی شەممە و یەکشەممەی هەموو هەفتەیەک دەگەنە نێو ئەو وڵاتە. وەزارەتەکە ئاشکرایکردووە کە ساڵی 2024 بەگشتی 38 هەزار و 816 کۆچبەر بە بەلەمی بچووک هاتوونەتە ئەو وڵاتە. لەوانەش 8 هەزار و 421 کەسیان رۆژانی شەممە چوون (واتە شەوی هەینی لەسەر شەممە دەرچوون) و 6 هەزار و 133 کەسیش رۆژانی یەکشەممە گەیشتوون.
رۆژانی دووشەممە بەدرێژایی ساڵەکە 2 هەزار و 963 کۆچبەر پەڕیونەتەوە. هۆکاری ئەمەش کە کۆچبەران لە کۆتایی هەفتەدا باشتر دەردەچن بۆ ئەوە گەرێندراوەتەوە کە پۆلیسی فەرەنسی و هێزی پاراستنی سنوور رۆژانی کۆتایی هەفتە ستافی کەمتریان لەسەر سنووری ئاوی لەگەڵ بەریتانیا هەیە. بەڵام فەرەنسا بەتووندی ئەوە رەتدەکاتەوە و رایگەیاندووە کە دەرچوونی زۆرتری کۆچبەران لەو کاتانەدا هیچ پەیوەندیی بە کەمیی ستافی سنوورپارێزی فەرەنسییەوە نییە.
بەپێی زانیارییەکانی دیاسپۆرا ئەم هەفتەیە 391 کۆچبەر بە 7 بەلەم گەیشتوونەتە بەریتانیا. زۆرترینیان رۆژانی یەکشەممە و چوارشەممە گەیشتوونە، کە هەرجارەی نزیکەی 150 کۆچبەر بوونە.
نەتەوە یەکگرتووەکان: کۆچبەران لە بەری فەرەنسا زانیاریی پێویستی یاساییان نادرێتێ و پشتگوێ خراون
کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە و باسی ئەو کۆچبەرانە (پێش پەڕینەوەیان بۆ بەریتانیا) دەکات. لە راپۆرتەکەدا هاتووە کە زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی ئەمبەری ئاو بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی پاراستنیان هەیە وەکو پەنابەر، بەڵام لە فەرەنسا وەک پێویست لەوبارەیەوە زانیارییان نادرێتێ. ئەمەش، وەک یوو ئێن سی ئار باسیدەکات، کارەساتی بەدوادا هاتووە و تەنیا ساڵی رابردوو 85 کەس لە سنووری ئاویی نێوان فەرەنسا و بەریتانیادا خنکاون.
رێکخراوەکە چووەتە ناوچەی (کالێ)ی فەرەنسا و قسەی لەگەڵ ئەوانە کردووە کە دەیانەوێ بپەڕنەوە بەریتانیا. لە هەر چوار کەس سێ کەسیان گوتوویانە داوای مافی پەنابەرییان نەکردووە لە فەرەنسا. لیژنەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆی دەرکەوتووە ئەوانە هەموویان لەو وڵاتانەوە دێن کە شەڕ و ئاژاوەیان تێدایە و بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان مافی ئەوەیان هەیە دەوڵەتی فەرەنسا بیانپارێزێ و مافی پەنابەرییان بداتێ. لە داتاکانی نێو راپۆرتەکەدا دەردەکەوێ کە ئێستا زۆرتر کۆچبەرانی خەڵکی سوودان لەو ناوچەیەی فەرەنسان و 40 لەسەتی کۆچبەرانی ئەوی پێکدەهێنن. کۆچبەرانی رۆژئاوا و باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان و هاووڵاتییانی سووری و عێراقی و ئێرانی لەنێوان 9 بۆ 4 لەسەتی کۆچبەرانی ناوچەی کالێ پێکدەهێنن.
هەرچەندە پارتە راستئاژۆ و دژە کۆچبەرەکان لە وڵاتانی ئەوروپا دەڵێن زۆربەی کۆچبەران بۆ پارە و گۆڕینی دۆخی ئابوورییان دێنە ئەوروپا، بەڵام راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت تەنیا 15 لەسەتی ئەوانەی قسەیان لەگەڵ کردوونە بۆ گۆڕینی باری ئابوورییان هاتوونە و ئەوانیدیکە لەبەر هۆکاری سیاسی و لەترسی تووندوتیژیی سیاسی و ئەتنیکی و ئایینی وڵاتەکانیان بەجهێشتووە.
هەرێمێکی نەمسا.. دەبێ پەناخوازان جگە لە فێربوونی زمانی ئەڵمانی، فێری زاراوەی ناوچەکەش بن
لە ویلایەتی نەمسای سەروو (یان وەک بە ئەڵمانی پێیدەڵێن -ئۆبەرئوستەرغایش-) پلانێکی سەیر بۆ ئەو کۆچبەرانە دانراوە کە دەیانەوێ لەوێ بژین یان داوای مافی پەنابەری بکەن. پارتە سیاسییەکان دەیانەوێ لەمەودوا کۆچبەران جگە لەوەی دەبێ فێری زمانی ئەڵمانی ببن، فێری زاراوەی تایبەتی ناوچەکەش ببن. کریستیان دووغفێل، وەزیری هەرێمە نەمساییەکە بۆ کاروباری کۆمەڵایەتی و خۆگونجاندن و گەنجان پێیوایە فێربوونی زاراوەی ناوچەکە وادەکات کۆچبەران باشتر لە خەڵکی ناوچەکە تێبگەن و ژیانی رۆژانەیان ئاسانتر ببێ.
ئەو وەزیرە کە سەر بە پارتی لیبرال کۆنسێرڤاتیڤی (ئوو پێ فاو)ە، پێیوایە دواجار دەبێ کۆچبەران خۆیان لەگەڵ زۆرینەی کۆمەڵگە بگونجێنن و فێربوونی زاراوەش بەشێکە لە خۆگونجاندن. ئەم بیرۆکە و پلانانە زۆر کەسی لە نەمسا نیگەران کردووە. چونکە وەک ئەوان باسیدەکەن زاراوەی نەمسای سەروو کەمتر لە یەک ملیۆن و نیو کەس قسەی پێدەکات و ناکرێ کۆچبەر ناچار بکرێ لەتەنیشت زمانی ئەڵمانی ئەوەش فێرببن. بەتایبەتیش ئەوانەی ئەکادیمین، بیرۆکەکە بە کرچ و کاڵ دەزانن.
بۆنموونە لودڤیگ لاهێغ، کە پسپۆڕە توێژینەوە ئەڵمانییەکانە، دەڵێت ئەو ناوچەیە چەندین زاراوەی دیکەشی لێن و ئامانجی پلانەکە تەنیا بارگرانکردن و جاڕسکردنی کۆچبەرانە. ئەگینا زۆر کەسی نەمساییش هەن کە خەڵکی ناوچەکانی دیکەن و لە زاراوەی نەمسایی سەروو تێناگەن. خۆ ئەوانیش نابێ ناچاربکرێن کاتێک سەردانی ئەو ناوچەیە دەکەن فێری زاراوەی ناوچەکە بن.
دێبی نووژەن لە ستۆکهۆڵم بەخاکدەسپێردرێ
رۆژی سێشەممەی داهاتوو دێبی نووژەنی خوشکی ئۆز و کچی هونەرمەندی کاریکاتێریست مامۆستا نووژەن، لە ستۆکهۆڵم بەخاک دەسپێردرێ.
دێبی زۆرتر لە 25 ساڵە پارێزەرێکی کوردستانی و سوێدیی ناسراوە. ئەو ماوەیەک بوو نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبوو و رۆژانی رابردوو لە ئەڵمانیا گیانی سپارد. ئۆزی برای یەکێک لە کاریگەرترین و ناسراوترین کۆمێدیەنەکانی ئەسکەندەناڤیایە. بەردەوام کە لەسەر ستەیجی هۆڵە گەورەکانی نمایش رادەوەستێ یان لەسەر شاشەی تەلەڤیزیۆنەکانی سوێد دەردەکەوێ، ئۆز لەتەنیشت گاڵتە و قسە خۆشەکانی، دۆزی کوردستان بیر خەڵکی سوێد دەهێنێتەوە.
ئەو لەبارەی گیانسپاردنی خوشکەکەیەوە دەڵێت: هەست بە هەرچییەک بکەم تازە کەڵکی نییە. بەتاڵاییەکی بێ سنوور و خەمگینییەکی بێ کۆتایی کەوتە دڵمەوە.
یانەی دالکورد تووشی کێشەی گەورەی دارایی بووەتەوەو رەنگە هەڵبوەشێتەوە
یانەی دالکورد ساڵی 2004 لە سوێد دامەزرا. هێشتا چەند مانگێک بەسەر یادی 20 ساڵەی دامەزراندنیدا تێنەپەڕیوە، تووشی کێشەی گەورەی دارایی بووە و مەترسی هەیە بەیەکجاری نەمێنێ.
لەو 20 ساڵەدا دالکورد بەو یارییانەی تۆپی پێ کە کردی، ناوی کوردی بردە نێو هۆشی هەزاران هەواداری تۆپی پێ لە سەرتاسەری ئەوروپا. ئاڵای کوردستان بەهۆی دالکوردەوە بووە سیمبۆلی یاریی جوان و ئاست بەرز لە یاریگاکانی سوێد و شوێنەکانی دیکە. کەچی دەکرێ لەمەودوا چیدیکە بەو فراوانی و بەکۆمەڵییە چیدیکە ئاڵای کوردستان لە یاریگاکاندا نەبینین.
سیپان بۆتان لە دەستەی بەڕێوەبەریی دالکورد لەو بارەیەوە میوانی دیاسپۆرا بوو و رایگەیاند، دۆخی ئابووری یانەکە باش نییە و گوتی" کێشەکەمان چەند ساڵێکە دروستبووە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە سەرمایەدارێک دەستی لە سپۆنسەریی یانەکەمان کێشاوەتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەو پارەی لە یانەکە خەرج دەکرد نەیتوانی سوودی لێببینیت و مایەپووچ بوو، چونکە ئەو کەسانەی ئیدارەی وەبەرهێنانی سەرمایەدارەکەیان دەکرد کەسانی نەزان بوون و بوونە هۆکاری مایەپووچبوونی ئەو سەرمایەدارە".
سیپان بۆتان گوتیشی" بۆ چارەسەریی کێشەکە نامەمان بۆ سەرمایەداران و هەروەها حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ناردووە، بۆ ئەوەی لەڕووی ماددیەوە هاوکاری یانەکە بکەن و لە مایەپووچبوون بیپارێزن، چونکە یانەکە هیوا و ئومێدی هەموو کوردستانییانە و لە داهاتوودا دەکرێ یاریزانە کوردەکان وەک پیشەگەر لە ئەورووپا یاریی بکەن و ناوی کورد بەرزبکەنەوە".
ڤیەننا.. یانەیەکی نوێی تۆپی پێی کوردی هەیە و خەریکە دەبێتە ناوێکی گەورە
لە شوێنێك ئاگرێکی گەورەی کوردی هەرەشەی لەسەرە کە چیدیکە رووناکی نەدات، لە شوێنێکی دیکە مۆمێکی نوێی کوردی دادەگیرسێت. لە ڤیەننا یانەی کوردیی تۆپی پێ دامەزراوە، بەناوی یانەی کوردڤین کە یاریزانەکانی بە دڵ و گیان هەوڵدەدەن لە ماوەی داهاتوودا بگەنە ئاستی پلە یەکەکانی نەمسا و ئەورووپا.
دەقی نیوزفیچەرەکە:
شەریف مەژدۆ – یەکێک لە دامەزرێنەرانی یانەی کوردڤین لە نەمسا
ناوم شەریف مەژدۆیە و خەڵکی عامودام، ساڵی ٢٠١٣ هاتمە نەمسا، ساڵی ٢٠١٤ تیمێکی میللیمان دامەزراند و لەو کاتەوە لێرە کار دەکەم، ئێمە و منداڵەکانمان حەزمان لە یاریی تۆپی پێیە و کاتمان بۆ یاری کردن هەیە، تاوەکو ساڵی ٢٠١٧ تیمەکەمان تەواو نەبوو، بەڵام دوای ئەوەی کوردی زۆر هاتنە ئێرە و گەنج و لاو بووین، بڕیارماندا تیمێک دابمەزرێنین بە ناوی کوردڤین. بۆیە ساڵی ٢٠١٧ تیمەکەمان بەفەرمی دامەزراند.
ئێستا دەستەیەکی ئەکادیمیمان هەیە و منداڵان فێری یاریی تۆپی پێ دەکەین، ئێستا چەندین تیممان هەیە، وەکو تیمی گەنجان و منداڵان و تەنانەت گەورانیشمان هەیە، یاریزانمان زۆرن، هەم کورد و هەم بیانین، واتە لە زۆربەی نەتەوەکان هەن، لە ئەفریقا و ئەورووپا و سووریا و لە هەموو شوێنێک و لەگەڵمان یاری دەکەن.
ئێستا تیپەکەمان لە لیگی خوارەوە یاری دەکات و دەمانەوێت بچینە لیگی پیشەیی، بۆ ئەمەش تەنیا هەنگاوێکمان ماوەو دوور نین، بەڵام ئەگەر بمانەوێت ئەو خەونەمان بەدی بێت، پێویستی بە پشتگیری جەماوەر و هەروەها کەسانی خواپێداو هەیە بۆ ئەوەی لەڕووی ماددییەوە هاوکارمان بن و سپۆنسەرمان بن، بەتایبەتی رەوەند و دیاسپۆرای کوردی لێرە.
ئیدریس حەسەن – بەریوەبەری یانەی کوردڤین لە نەمسا
من ئیدریس حەسەنم، خەڵکی قامیشلۆم و بەڕێوەبەری تیمی کوردانم، ئەم تیمە ساڵی ٢٠١٧ دامەزرا، ساڵی ٢٠٢٢-٢٠٢٣ چووینە لیگ وەن و ساڵی ٢٠٢٤یش گەیشتینە ئۆبەرلیگ کە خولێکی گەورەیە، داواکارین لە دیاسپۆرای کوردی لێرە پشتگیری ئەم تیپە بکەن، چونکە کەس یارمەتیمان نادات، بۆیە زیاتر چاومان کوردی خۆمانە بۆ ئەوەی پشتگیریمان بکەن، سەرکەوتنی گەورەتر بەدەستبێنین و بیکەینە دیاریی بۆ خەڵکی هەر چوار پارچەی کوردستان.
هەڵەم- راهێنەری یانەی کوردڤین لە نەمسا
ناوم هەڵەمە و کاپتنی تیپی کوردانم، لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بەشداری دامەزراندنی تیپەکە بووم، لە یاریی کۆتاییدا سەرکەوتین و زۆر دڵخۆشین، کاتێک لە وڵاتێکی ئەورووپی ئاڵای کوردستان بەرز دەکرێتەوە، هەموو کورد دڵخۆش دەبن. هیوادارین ئاڵاکەمان لە هەموو شوێنێک بەرزبێتەوە و پێش بکەوین، هیوامان ئەوەیە ببینە تیپێکی پیشەگەر، لە یاریی کۆتاییدا بینیمان گەلەکەمان زۆر پشتگیریان کردین و ئاڵای کوردستانیان بەرزکردەوە. ئەمە نیشانەیەکی باشە کە پێش بکەوین و سەرکەوتنی گەورەتر بەدەست بهێنین.
مستەفا باوکی هەڤاڵ – دەستەی کارگیڕی یانەی کوردڤین لە نەمسا
من مستەفا باوکی هەڤاڵم و چەندین ساڵە کار بۆ تیمی کوردان دەکەم، لە ساڵی رابردوودا تیمەکەمان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و بۆ یەکەمجار خۆی گەیاندە لیگی ئەورووپی پیشەگەر، ئەمە یەکەمجار بوو تیمێکی کورد لە ئەورووپا ئەمەی بەدەستهێنا، بەتایبەتی لەڕووی میدیاوە بووە رووداوێکی گرنگ، کاتێک یاریمان کرد، ئەو رۆژە وەک فێستیڤاڵ بوو، وەک نەورۆز بوو، لە هەموو ناوچەکانی نەمساوە خەڵک هاتبوونە یارییەکە. لە ٩ هەرێمەوە خەڵک هاتبوون و سەیری یاری تیمی کوردڤینیان دەکرد، کاتێک خەڵک بینییان نزیکەی ٢ هەزار هاندەری کورد هەبوون، سەرسام بوون، بەڕێوەبەری فیدراسیۆنی تۆپی پێی نەمسا کە خۆی ئامادەبوو و گوتی "هەرگیز نەمبینیوە تیمێک لەم ئاستە هاندەری وا زۆری هەبێت."
ئەوانیش بە کامێرا وێنەیان دەگرت و بینیمان کاتێک میوزیکی کوردی لێدرا، هاندەرە کوردەکان هەستان و هەڵپەڕکێیان کرد، ئەمە بووە جێگای دڵخۆشی ئێمە و ئەوانیش ستایشی تیمەکەمانیان کرد.
تیمەکەمان ئێستا لە پێشەوەیە و هیوادارین لە رۆژانی داهاتوودا سەرکەوتنی گەورەتر بەدەست بهێنین، کاتێک سەردەکەوین کورد لە هەموو شوێنێک شاد و دڵخۆش دەبن. دەمانەوێت تیمەکەمان ببێتە هێمای سەرکەوتنی کورد و سوپاسی رووداویش دەکەین کە ئێمەیان بەسەرکردەوەو دەستانخۆش بێت.
هونەرمەندێکی کورد بە شووشە و گوڵ و گیا بەرهەمی هونەریی سەرنجڕاکێش دروستدەکات
سورەیا محەممەد هونەرمەندێکی کوردە و لە ئەڵمانیا دەژیت، بەڵام هونەرمەندێکی ئاسایی نیە، بەڵکو داهێنەرە. ئەو بە شووشە و گوڵ و گیا کاری هونەریی دانسقە دروستدەکات.
دیاسپۆرانشینێکە کە خەمەکانی دووری وڵات بە کارە هونەرییە تایبەتەکانی کەمدەکاتەوە.
زنار شینۆ فیچەرێکی لەبارەی کارەکانیەوە کردووە.
دەقی نیوزفیچەرەکە:
هەموو بەرهەمە هونەری و دەستکردەکانی ئەون لە پشتمەوە هەڵواسراون، سورەیا محەممەد لەدایکبووی شامە و بنەماڵەکەی خەڵکی گوندی خرێبێی سەر بە شەرایای چیای کورمێنجی عەفرینن، ئەو شووشەی بوتڵی بەکارهاتوو پێکهاتەی سەرەکیی کارەکانییەتی، ئەو لە حەلەب هونەری خوێندووە و بۆ ماوەیەکی درێژ مامۆستایەتیشی کردووە.
سورەیا محەممەد- هونەرمەند
من هەر لە منداڵییەوە حەزم بە کاری هونەری کردووە، نەک تەنیا من، بەڵکو براکانم و نزیکەکانم، ئەمە وەک جیناتێکی بۆ ماوەییە بۆ ئێمە و بەردەوامین لە کاری هونەری لە دروستکردنی ئەم شتانە، هەرکەس شێوەو ستایلی تایبەت بە خۆی هەیە، ئەوەی من شێوازێکی تایبەتە، بەهۆی ئەوەی من هونەرەکەم بە شێوەیەکی ئەکادیمی لە پەیمانگە لە حەلەب خوێندووە، بۆیە جیاوازترە و هەروەها وەک مامۆستا لەوێ بوومە و ماوەی زیاتر لە 30 ساڵ لە حەلەب مامۆستا بووم.
کاری جیاواز و بە پاشخانی جیاواز، سورەیا خانم بە شووشە دروستی کردووە، بەڵام ئەفسانەی شاماران، نەبی هورێنی چیای کورمێنج و ئاڵای کوردستان، بەشێکی سەرەکی کارەکانی ئەون کە خەڵک داوای لێ دەکەن.
سورەیا محەممەد- هونەرمەند
نەبی هورێن و چیای کورمێنج و ئاڵای کوردستان هی ئێمەن، کاتێک دروستیان دەکەم هەرکەسێک دەیبینیت دڵخۆش دەبێت و دەستخۆشیم لێدەکەن.
یەکێک لە جوانترین شاکارەکانی ئەم خانمە کە دایکی پێنج کچ و چەندین نەوەیە کە دروستی کردووە شاکارێکە بە دار و گیا دروستیکردووەو کارێکی زۆر جیاوازە.
سورەیا محەممەد- هونەرمەند
یەکەمجار لە حەلەب لە رێگەی خاک و گیاوە دەستم بە دروستکردنی تابلۆکان لەسەر تەختە و دار کرد، بە بەکارهێنانی عیب و سنۆبەر و چەند رووەکێکی دیکە، پێشتر وەهابوو، بەڵام ئێستا لە رێگەی شووشە و بوتڵەوە زیاتر تابلۆکان دروست دەکەین.
ئەم کارە بە گیا و گوڵ دروستکراوانە، پێشوەخت و بە ماوەیەکی درێژ ئامادەکاری بۆ دەکرێت، بە مانگ وشک دەکرێنەوە پاشان لە چوارچێوەدا رێک دەخرێن.
سورەیا محەممەد- هونەرمەند
ئێستا بۆ نموونە گەڵای رووەک دەهێنم و دەیکەمە ناو کتێب، هەروەها زۆر کەس کە گوڵم بە دیاری بۆ دەهێنن دواتر دەیانبەمە باڵکۆنەکە ماوەکەی زۆر وازیان لێدەهێنم تاوەکو وشک دەبێت، پاشان دەیانخەمە نێو شووشەوەو تابلۆ و شتی جوانی هونەری لێ دروست دەکەم.
سورەیا محەممەد تەنیا سێ ساڵە لە ئەڵمانیا دەژیت، وەک خۆی دەڵێت ئەو دڵ پڕ خەمە لە دوورکەوتنەوەی شوێنی باوک و باپیرانی و کەسوکاری.
سورەیا محەممەد- هونەرمەند
هەرچەندە من تەنیا ماوەی سێ ساڵە لێرە لە ئەڵمانیا دەژیم، واتە زۆر لەمێژ نییە، بەڵام دڵتەنگم لە دووری براکانم و کەسوکارم و نازانم دۆخی ئەوان و کەسوکارم لەوێ چۆنە.
بۆ ساڵانێکی دوور و درێژ ئەم کارە دەستیانەی سورەیا لە حەلەب دروستی دەکردن ببووە هۆکاری بژێوی ژیانی خۆی و خێزانەکەی.
سورەیا محەممەد- هونەرمەند
کچ و کوڕم هەبوون و فێرم دەکردن، هەروەها چەندین کچ و کوڕی دیکەم فێردەکردن و دواتر نموونەیەکی خۆم پیشان دەدان و کەلوپەل و کەرەستەم بۆ دەناردن و پیمدەدان و داوایم لێدەکردن لەو شێوەیە زۆر دروست بکەن، ئەوانیش دروستیان دەکرد و بە کۆ دەیانناردن بۆ حەلەب و حمس و شام و دەیانفرۆشتن.
بەرهەمەکانی بە باشی دەناسرێن و بەشداری پێشانگاکانیش دەکات، بەڵام دروستکردنی کارێکی موزایکی و ژنێک لە شووشە بە قەبارەیەکی گەورە یەک لە هیواکانی.
سورەیا محەممەد- هونەرمەند
بۆ نموونە جلی کوردی کۆنی ژنێکی کورد دروستبکەم زۆر بەجوانی دەردەکەوێت بەهۆی رەنگاورەنگیەکی و بۆ نموونە تابلۆیەکم دروستکردووەو گەورەیە نزیکەی مەترێک دەبێت، وێنەی دووژنی کرد بە جلی کوردی رەنگاورەنگەوە وەستاون و لە گوندێک و تراکتۆرێکیش لە نزیکیانەوەیە شتێکی زۆر جوان و نایابە.
لە هەر شوێنێکی ماڵە بچووکەکەی سورەیا خانم و دوو کچەکەی کە هێشتا ژیانی هاوسەرگیرییان پێکنەهێناوە، دیوار و کۆچەی ئەم ماڵە بە بەرهەمەکانی رازێنراونەتەوە و وەک پێشانگایەکی هەمیشەییە و بەردەوام لە گۆڕاندایە.

بهشی بكه لە