دیاسپۆرا - هۆکاری زۆر گیان لەدەستدانی گەنجان لە بەریتانیا

27 December 2024
دیاسپۆرا - هۆکاری زۆر گیان لەدەستدانی گەنجان لە بەریتانیا
دیاسپۆرای ئەمجارە تایبەت بوو بە دۆخ و گوزەرانی کوردی دیاسپۆرانشینی بەریتانیا، بە تایبەتیش گەنجان، ئەو گەنجانەی کە هەمیشە لە میدیاکاندا بەوە هەواڵیانتان زانیوە کە بۆ گەیشتنە بەریتانیا خۆیان لە ئاو ئاگر دەدەن، ئەمجارە لە دیاسپۆراوە دیوێکی دیکەی ژیانیان دەبینن ئەو ژیانەی کە زۆربەیان بە هیوای گەورەوە لە کوردستانەوە خۆیانی بۆ ئامادە دەکەن، بەڵام لێرە لە ئەورووپا و بەتایبەتیش لەو بەری ئاو واتە لە بەریتانیا بە جۆرێکی دیکەیە، مانگ و هەفتەکانی رابردوو ژمارەیەکی زۆر گەنجی کورد لە بەریتانیا بە جەڵتە، مەرگی لەناکاو، رووداوی هاتوچە و هەندێکیشان بەهۆی خۆکوشتنیان و کوژرانەوە گیانان لەدەستداوە، وای لە هاتووە کەم هەفتە هەیە کە هەواڵی مەرگی گەنجێک یان دووان یان سیانی کورد لە بەریتانیا نەبیستین.
 شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا ئەو بەهەشتەی گەنجانی کورد لە خەیاڵی خۆیاندا دروستیان کردووە و لەم ساڵانەدا بە لێشاو خۆیان گەیاندووەتێ هەندێکیشان نەیگەیشتنێ و لەگەڵ خەونەکانیان لە دەریادا نقوم بوون.
سمکۆ ئەسعەد-هاوڕێی کۆچکردوو
مانگی دوو بوو کە گەیشتینە فەرەنسا نەوەڵا کە گەیشتنە بەریتانیا بەخوا حەڤدە کەس بووین، من بەتەنیا بەجێمام لەناو لۆریەکە لەکاتی دابەزیندا سێ سایەق بە تالیبەرەوە بۆم هاتن لە حەڤدە نەفەر تەنیا ئەم کوڕە گەڕایەوە لەسەرم بە وەڵام هات، یانی بڕوا بکە شوێنەکەمان چۆڵەوانی بوو ئەم کوڕە نەبوایە لەوانە بوو کۆتایم پێهاتبا.
 چیرۆکی نقومبوونمان زۆر بیستووە، بەڵام کەممان بیستووە لەسەر ژیانی دیاسپۆرانشینانی کورد لە بەهەشتەکەیاندا بەپێی داتاکانی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا تەنیا لە دوای سێ مانگی ساڵی 2024دا زۆرتر لە 40 کورد لە بەریتانیا کە زۆربەیان گەنجن گیانیان لەدەست داوە.
بەشی هەرە زۆری گەنجانی کورد لە بەریتانیا خەریکی کارن، کاری تاقەت پروکێن و پڕ دڵەڕاوکێ. پسپۆڕێکی نەخۆشیە دەروونییەکان لە دیاسپۆرای ئەمجارەدا روونی کردەوە کە چۆن فاکتەرە جۆراوجۆرەکان دەست لەناو دەستی یەک دەنێن و رۆحی گەنجەکانمان لە بەهەشتەکەیاندا دەستێنن.
بەداخەوە نموونە زۆرن و بەرجەستەن، دەشبیندرێن، من وەک لە بواری کارەکەی خۆم زۆرم دیوە.
گەنجانی کورد لە بەریتانیا کێشەیان زۆرە، زۆربەی جار هانا دەبەنە بەر ئەم پیاوە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا چالاکە و یارمەتیان دەدات.
کوردی بەریتانیا، ئازادبوو لە زیندان:
رووداو: وەستا گیان ماندوو نەبی؟ 
کوردی بەریتانیا، ئازادکراو لە زیندان: سەرچاو برا گیان بەخێربێ 
رووداو: ماندووشی دەزانم هەرکە دەبێتە کۆتایی رۆژ رۆژەکی قوردستە بۆ ئەوڕۆ؟
کوردی بەریتانیا، ئازادکراو لە زیندان: وەڵاهی باش بوو لە خوا بەزیابێ هەر لە خوا بەزیابێ تۆزی قورس بوو بەس ئیتر باش بوو 
رووداو: لە هەفتەیەکدا چەند رۆژ کاردەکەی؟
کوردی بەریتانیا، ئازادکراو لە زیندان: هەفتەی وەڵا شەش رۆژ ئەروەڵا.
رووداو: لە رۆژێکدا چەند کاژێر ؟
کوردی بەریتانیا، ئازادکراو لە زیندان: لە هەشت و نیوە دێین بۆ شەشی ئێوارە.
رووداو: دەمانەوێت باسی ئەزموونی بەڕێزت لەنێو زیندان بکەین لێرە لە بەریتانیا
کەوتیە زیندان بۆ ماوەیەک، خەڵک زۆر کەم دەزانێ کە لەنێو زیندان چ دەگوزەرێ، کوردی لێنە لێنینە ئەوانەی کە لەوێن زۆرتر گەنجن بەتەمەنن ئەگەر بتوانی تۆزێک باسی ئەوەم بۆ بکەی؟ 
کوردی بەریتانیا، ئازادکراو لە زیندان: ئەرێوەڵا لە زیندان زۆربەی زیندانییەکانی کورد گەنجن نزیکەی سی بۆ چل کەسێکی تێدا بوو لە شاری ئێمە لە کەنەکە، هەبوو پازدە ساڵ حوکم بوو هەبوو دە ساڵ، هەبوو پێنج ساڵ، بە گوێرەی حوکمەکانی خۆیان.
رووداو: زۆرتر بەهۆی چویەوە تووشی هین ببوون تووشی زیندان ببوون؟
کوردی بەریتانیا، ئازادکراو لە زیندان: هەر یەکەو کێشەیەکی هەبوو، هەبوو بڵێین لەسەر شەڕە چەقۆ بوو، هەبوو لەسەر دەمانچە بوو، هەبوو لەسەر کاری خراپی بوو، هەبوو دابووی بەسەر خەڵکدا، هۆکاری دیکەش.
رووداو: روویدا ئەو کاتێ کە لە زیندان بووی یەکێک گیان لەدەست بدات؟
کوردی بەریتانیا، ئازادکراو لە زیندان: وەکو کورد نا، بەڵام وەکو نەتەوەی دیکە بەڵی، دوو پاکستانیم بینی هەر لە هۆڵەکەی ئەو دیو خۆمانەوە بوو گیانیان لەدەست دا. بەڵێ ئیتر دوای ئەوەش شەڕە چەقۆیەکی زۆری تێدایە و کوردیش تێدابوو دەیکرد.
لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا گەنجی زۆر هەن خۆیان دەپارێزن و نەیانەوێ بدۆڕێن و دەیانەوێ لە بەهەشتەکەیاندا بە ئاسوودەی بژین.
هەڵوێست، سەرتاش: وەڵاهی بیلاهی وەتەڵاهیی هاتوومە ئەو وڵاتی یەک دینارم پێ نەبووە، مۆبایلم پێ نەبووە، ئیش و کارم نەبووە، جلوبەرگم هەمووی دڕاوە پێی چوومە دەرێ نەمبووە.
کارزان، سەرتاش: بڕوا بکە ئەورووپا رێگەیەکی زۆر زۆر سەختە راستە لە دوور خۆشە تا نەیێیتە لای دەوەڵەتەکە نازانین چەند ئیزاعاج و ناخۆشە، ئێمە ماوینەتەوە لەنیوان دوو ژیان هەم ئێرەش و هەم کوردستانیش، لەبەر ئەو ماوە کات و گەنجیەتیمان لێرە سەرف کردووە، هەر لە خۆتە پێت گوناحە جێی بیڵێ هەموومان کوردستانمان خۆشدەوێ یانی بەڕاستی، ئەو پەڕی سەبر و ئارامی لە خوای گەورە و بە راستی وەکو گەنجێک بەرگەم گرت و توانیم تووشی دەرمان و سەر جادە و خواردنەوە نەبم، بە هەزارەها دەیان و سەردانمان هەیە تۆش بووە هەمانە بەوپەڕی بە دەیان ئاوات و بە ژیانی بە بیرێکی زۆر زۆر فراوانە ئەوەتە کە چی بکات لە داهاتوودا، بەڕاستی گەنجی کورد هەیە ئێستا لەسەر جادەیە قنکەجگەرە کۆدەکاتەوە ئێستا داوای پاوەن و دوو پاوەن لەم و لەو دەکات و  دەیخاتە قومارەوە، دەیانمان هەیە ژن و ماڵ و کەسوکاری لەدەستداوە لەبەر قومارکردن و بەڕاستی بێ بەرنامەبوون لێرە کارەساتە، بۆیە بەڕاستی وەکو گەنجێک من سوپاسی خوائەکم یەکەم جار توانیم زاڵ بم بەسەر ئەوەی کە ئارامێکی تەواوم هەبێ لێرە کە بتوانم هەم کەسوکارم لەدەست نەدەم، هەم ئاینەکەشم هەم کەسایەتی خۆم، سوپاس بۆ خوا گیان.
لە هیچ وڵاتێکی دنیادا هێندەی بەریتانیا مزگەوتی کوردی لێنین، مامۆستایانی ئایینی لە بەریتانیا دەتوانن چی بکەن بۆ ئەوەی گەنجانی کورد لە ماددەی هۆشبەر مادە کحولییەکان و رەحمنەکردن بە جەستەی خۆیان لەپێناو پەیداکردنی پارەی زۆرتر هۆشیار بکەنەوە. 
د. حەمەڕەشید پێنجوێنی، مامۆستای ئایینی: ئەوانەی کە دێن بۆ ئەم وڵاتانە پارەیەکی زۆری خەرجکردووە لە رێگەیەدا تاوەکو دێتە ئێرە، ئینجا کە گەیشت هاوسەری پێویستە و دەست ناکەوێ، جوابیشی نییە مافی مانەوەی نییە کۆمەڵێک شت زۆرە کە ئەبێتە بەشێک لە کییانی ئەم گەنجانەی ئەم سەردەمی ئێستامان کە دێنە ئەورووپا بەداخەوە خۆی دەبوایە وانەبوایە.
چیرۆکی گەنجێکتان بینی ناوی سمکۆیە هاوڕێ گەنجەکەی لەپڕ گیانی لەدەست داوە، وەک خۆی باسی دەکات ئەو هاوڕێیەی لە رێگەی کۆچبەریدا لە رێگادا کە بەرەو بەریتانیاوە دێن لە مردن رزگاری کردووە، چەند کاژێرێک پێش ئەوەی کە کۆچی دوایی بکات هاوڕێکە تەلەفۆنی بۆ دەکات دەڵێت زۆر حەزەکە یەکتر ببینن، بەڵام سمکۆ ئەو کات بۆی ناکرێت، دواتر دوو رۆژ هاوڕێکەی لە ماڵەوە بە مردووی دەمێنێتەوە لە بەریتانیا و پۆلیس دواتر پێی زانیوە، سمکۆ لەسەر وەسێتی هاوڕێکەی پارەی بۆ کۆدەکاتەوە لەگەڵ هاوڕێکانی و کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا هەر لە بەریتانیا دەینێژن لە زاری خۆیەوە چیرۆکەکەی ببیستن.
سمکۆ سەعید، هاوڕێی کۆچکردوو: 
دەروروبەری مانگی دوو بوو کە گەیشتنە بەریتانیا بەخوا حەڤدە کەس بووین من بەتەنیا بەجێ مام لەناو لۆرەکەیان لەکاتی دابەزینا سێ سایەق بە تالیبەرەوە بۆم هاتن لە حەڤدە کەس ، تەنیا ئەم کوڕە گەڕایەوە لەسەرم بە وەڵام هات، یەعنی بڕوا بکە شوێنەکەمان چۆڵەوانی بوو ئەم کوڕە نەبوایە ئیحتیمالی زۆری هەبوو کە من مردبام.
بەڵێ ئەمە گۆڕەکەیەتی خوای گەورە لە گوناحی خۆشبێ جێگای بەهەش بێ کاژێڕیک پێش ئەوەی بمرێت، هاتبوو بۆ دوکانی کوڕێکی خزمەمم لەلای ئەو بوو تەلەفۆنی کرد بۆم و گوتی لە کوێی، وتم وەڵا لە ئیشم ئێستا هاتوومەوە وتی وەرە  ئەچم بۆ لای ئارام وتم بەخوا پێم ناکرێ زۆر هیلاکم، کەچی زۆر یەعنی دوو سێ جاری لێ دووبارە کردمەوە وتم بەڵێن بێت بووبینم بەڵام ئەمڕۆ پێم ناکرێ، نەمزانی کە بەجێمان ئەهێڵێ گەنج بوو ، بەڵێ ئا لە تەمەنی خۆما بوو لەوانەیە دوو سێ ساڵێکمان بەین بێ بەڵام من لە 2004ـەوە لەگەڵ ئەم پیاوەیا بووم.
ئێوارەکەی قسەمان کرد بە تەلەفۆن بۆ سبەی شەوەکە برادەرێکم تەلەفۆنی بۆ کردە لە کەیەوە سەلامت نەبینیوە وتم وەڵاهی دوێنێ تەلەفۆنی بۆ کردم دوێنێ بوو تەئکید نەبووم رۆژێک پێشتر بووی ئا دوو رۆژ دوایەوە تەلەفۆنمان کردووە قسەمان کردووە وتی وەڵاهی هەواڵێک هەیە و ئیشەڵا راست نییە، وتم چییە؟ وتی ئەڵێن سەلام مردووە لە ماڵەوە، وتم شتی وا نییە. وتی بەرەوەڵا. منیش ئەوەی راستی بێ هەستام و چووین فەڕەیەکمان لێدا بزانین چی هەیە کە چووین قەڵەباڵغیەک هەبوو، بەڵام خۆت دەزانی پۆلیس زانیاری لەوکاتەدا نادەن، بەڵێ دوایی برادەران تەلەفۆنیان کردەوە ئەها چۆن پەیوەندیم کرد بە دوو سێ برادەرەوە بەتایبەت کاک عەدنانی فیتەر کە ئەویش زۆر لێی نزیک بوو کاک نازم ئەوان دڵنیابووینە کە شتەکە راستە، لە ژوورەوە ئەمری خوای کردبوو وەبزانم دوو رۆژیشی بەسەردا تێپەڕی بوو کەس نەیزانیبوو دوای دوو رۆژ پەیوەندی کرابوو بە پۆلیسە و هاتبوون دەرگایان شکاندبوو کە سەیرەکەن لە ژوورەوە وەفاتی کردووە.
بەخوای برواناکەم هیچ کێشەیەکی هەبووبێ و تەنیا باس ئیشی دەکرد هەر ئەو رۆژەی کە وای لێهاتبوو لە گەراجێک ئیشی کردبوو گەراجی کاک ئاراس کۆیی هەیە، کاک ئاراس خۆشی ریکۆڤەری پێیە پێموایە ئیشی فیتەری بۆ ئەو کردبوو من شتێکی وام بیست، تاوەکو وتیان ئەکسلی دواوەی سەیارەی گۆڕیوە رۆژێ یا دوو رۆژ پێش ئەوە ئەگەرنا وەکو عەیب نا من ئاگادار نەبووم هیچ عەیبێکی هەبێ رۆژێک لە رۆژانیش نەیوتووە نەخۆشیێکم هەیە وەکو نەخۆشەیەک، واتە لە هەموومان زۆرتر ئیشی دەکرد.
زۆر بەداخەوە پێش ئەوەی بێتە ئێرە پێموایە ئەو کوڕە داماوەی هیچیشی نەبووە زۆر مناڵیش بوو وا بزانم لە بیستەکانی تەمەنیا بوو، بەمەوە سێ برادەری زۆر ئەزیزمان کاک ئەحمەدی مامچۆخایان پێدەگوت قەڵادزیی  بوو بڕوا کە بێرمیگام ئەگە بڵێم لە سەتا حەفتای ئەیناسێ کوڕێکی زۆر رێکوپێک بوو زۆر قسەخۆشبوو، خوای گەورە بەهەشتی شادبکات، ئەویش هەر جەڵدەی لێدا کۆچی دوایی کرد. برادەرێکی دیکەمان هەبوو کاک شوان خزمی کاک ئاوارە و کاک شۆڕش بوو، ئەوانیش بەناوبانگن کوڕەزای ئەوانە ئەویش عەینی شت بەس ئەو دووربێ وابزانم لووی لە مێشکی هات، هەر لە بەینی ئەم یەکەم دوو کەسە بوو، دوای ئەوە کاک ئەحمەد بوو، دوای ئەو، کاک شوان بوو، یانی بەینێکی زۆر کەم لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا. بڵێم چی خەم و خەفەتە و دواین کەسیش داماوە جوابی نەبوو بە پێی پێویست وابزانم ئیشی بۆ نەکرابوو دڵی تەواو نەبوو کۆچی دوایی کرد و ئیشی نەبوو زۆر منداڵیش بوو لە بیستەکانی تەمەنیدا بوو، ئێستا خەڵکێکی زۆری کورد کۆچی دوایی دەکات نازانم بۆ وای لێهاتووە، هی ئەوەیە کورد زۆربووە یان یان نەخۆشی و خەم و خەفەتە یان چی، خۆم دوا بیست و دوو ساڵ گەڕامەوە بۆ لای دایک و باوکمم بینی، هەرگیز پێموانەبوو بەو شێوازەی کە من بەجێم هێشوون بەو شێوازە بیانبینمەوە، بۆیە من نازانم بڵێم چی ئێستا ئەگەر هەرچی بڵێی لەوانەیە بڵێن خۆی لەوێیە و شوێنەکەی گەرمە، بەڵام ئەورووپا بۆ زۆرێک ئەمە مستەقبەلەکەمانە زۆر باسە چاکەیت کرد فاتیحەیەک لەسەر گۆڕی دەخوێنین.
یەکێک لەو شتانەی کە دیاسپۆرای کوردی لە بەریتانیا هەیەتی ئەوەیە کە کوردی ئەوێ زۆرتر لە شوێنەکانی دیکەی دنیا ئاگەیان لە یەک دییە کەچی هەرواش وەکو گوێتان لێ بوو کەسێک لە ماڵەوە دوو رۆژ تێدەپەڕێ بەسەر ئەوەی کە کۆچی دوایی کردووە، ئینجا دەزاندرێ کە وەفاتی کردووە، لە بەریتانیا کاتێک یەکێک کۆچی دوایی دەکا مەبەستم کورد یا کوردستانییە یەکسەر کوردی ئەوێ کۆدەبنەوە هەوڵدەدەن بینێژن یان تەرمەکەی بۆ کوردستان بنێرنەوە، لەگەڵ حاجی عەدنان مەحموود بەرپرسی فینەرۆڵ ئۆفیسی کۆمەڵەی کوردی لە بەریتانیا چووینە یەکێک لەو مزگەوتانەی کە کۆچکردووانی کوردی تێدا دەشۆردرێن ئامادە دەکرێن بۆ ناشتن یانیش بۆ ناردنەوە بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی کوردی تەنیا لە سێ مانگی رابردوودا واتە کۆتایی ساڵی 2024  زۆرتر لە چل کورد چل کورد کە زۆربەیان گەنجن لە بەریتانیا گیانیان لەدەست داوە.
حاجی عەدنان مەحموود، فیونەڕەڵ ئۆفیسی کوردی بەریتانیا:
ئەمە تابوتەکەیە، تابوتێکی تایبەتە لە زینگ دروستکراوە قورسایەکەی نزیکەی 60 کیلۆ دەبێ لەبەرەوە ئەمە بۆ دەرەوە دەنێردرێ، چونکە ئێلاینەکان دەزگای فڕۆکەوانییەکان ئەم جۆرە تابوتانە قبوڵدەکەن لەبەرەوە دەبێت تۆکمە و زینگ بێ بۆ ئەوەی بەرگەی بارکردن و داگرتن بگرێت.
مردووەکە لەو شوێنە تایبەتە دەشۆردرێ، پرۆسەی مردوو شۆردنەکە، ئەبێ بەلایەنی کەمەوە چوار کەس لێرە ئامادەبن بۆ شوشتنی تەرمەکە، ئینجا ئامادەکرێ بە شێوەیەکی موسڵمانانە و ئیسلامییانە، ئەم شوێنە خۆی شوێنێکی مردووشۆری تیایە ئێمە ئێرە بەکارهێنین، بەڕاستی بە جوانی بە دەستووری ئیسلامییانە فرشۆردرێت و دەستنوێژی بۆ دەگیرێ پاک و پوخت بۆن خۆش ئەکرێ و رێکوپێک بە خام و کفن ئەپێچرێتەوە جوان بە شێوەیەکی ئیسلامییانەوە ئەکرێتەوە ناو ئەو تابووتە و ئامادە دەکرێ و دواتر دەینێرین بۆ فڕۆکەخانە.
لەبەرەوە هەر تەرمێک لێرە یاخود هەر مردوویەک یا هەر کۆچ کوردوویەک کە لێرە ئەشۆرێت من تەمەننا ئەکەم کە بگاتەوەکوردستان و دەست کەسوکاری لە کوردستان، ئەوانە پێویست ناکات لە کوردستان جارێکی دیکە بیشۆردرێنەوە و جارێکی دیکە کفن و دفنی بکەن، چوکە لێرە زۆر جدی زۆر بە ئەمانەتەوە ئیشەکانی بۆ ئەکرێ زۆر بە جوانی، ئەمانەی کە لێرەن هەمووی موسڵمان و هەمووی ئەوانەن ئەمە چ پیاو چ ژن بێت، بۆ ژنانیش تیمی ژنان هەیە لێرە ژنان مردووەکە ئەگەر ئافرەت بێ لێرە ئەیشۆن و جوان کفن و دفنی ئەکەن و رێکوپێک با لەسەر پرۆسەی خۆی ئەکرێتە ناو تابووتەوە و ئامادەکاری بۆ ئەکرێ بۆ ئەوەی حازر بێ بۆ بردن بۆ فڕۆکەخانە.
لە سێ مانگی رابردوودا با بڵێین لە مانگی نۆوە هەتاکو مانگی دوازدە کە ئێستا ئێمە لێرە ئامادەییمان هەیە نزیکەی 45 بۆ 48 کەس کورد مردوون، ئیتر لەو 48 کەسە، 35یان گەنج بوون، کوڕی گەنجی تەمەن نێوان 18 بۆ 37ساڵ بوون.
هۆکاری کۆچکردنەکەیان زۆربەی زۆریان بە پلەی یەک جەڵتەیە، با بڵێین لەناکاوە، کتوپڕە. ئیتر ئایا جەڵتەی دڵە، جەڵتەی دەماخە، خۆت دەزانی ئاسان نییە هاتن بۆ ئەم وڵاتە و لەم وڵاتە بژیت، وڵاتێکی تەنیاییە، چونکە ئەو کەسانەی کە دێن بۆ ئێرە ئامادەکراو نین، ئامادە نین.
یانی بۆ ئەوەی بێنە ئەم ژینگەیە کە لە ژینگەیەکی تەنیایی و خەمناکی بژین. لەبەر ئەوە کە دێنە ئێرە بەڕاستی هەموو سترێس و هەموو خەفەت و هەموو قەلەقییەکان کەڵەکە دەبێت لەسەریان. دوای تێپەڕبوونی کاتێکی زۆر دیاردەکە دەردەکەوێت لە نێوانیان دەردەکەوێت نەخۆشی دەروونییە، لەبەر ئەوە ئەوانەی کە دەمرن بە مردنی ئاسایی، زۆربەی هۆکارەکەی سترێس و خەفەت و قەلەقییە کە دەبێتە مایەی نەخۆشی و لێدانی جەڵتە و مردنی لەناکاو دروست دەبێت. 
سەبارەت بە تێچووی ئامادەکردنی تەرم و ناردنەوەیان بۆ کوردستان، ئەوەی کە روون و ئاشکرایە لای ئێمە لە دەرەوەی وڵات، چ لە ئەورووپا چ لە بەریتانیا، لای خەڵکی کوردستانی خۆمان و خەڵکانی دەرەوەی کوردستانی خۆمان مەعلووم نییە کە کاتێک کەسێک لێرە دەمرێت پارەی دەوێت، ئەگەر بیبەیت بۆ سەر گۆڕستان دەبێت گۆڕی بۆ حازر بکەیت، دەبێت ئامادەکاری بۆ بکەیت، دەبێت مۆڵەتی بۆ وەربگریت لە شارەوانی شارەکە. گۆڕەکەی بۆ دیاری بکەیت، چەند رۆژێک دەخایەنێت پرۆسەکە. پارەی دەوێت، پارەی گۆڕەکەی بە نزیکەیی 4500 بۆ 4700 پاوەندی دەوێت، ئەگەر بێت و لێرە لە بەریتانیا بینێژیت، پرۆسەکە ئەوەندە پارەی تێدەچێت، بەڵام ئەگەر بمانەوێت ئەم خوالێخۆشبووە یاخود ئەم کۆچکردووە بگەڕێنینەوە بۆ کوردستان پارەیەکی کەمتری تێدەچێت، ئەوانەی کە زۆر داوا دەکەن، کەسوکاریان لە 80 بۆ 85٪ی کەسوکاری مردووەکان داوا دەکەن کە بنێردرێنەوە بۆ کوردستان. کوڵفەیەکی کەمتری تێدەچێت، نزیکەی 3000بۆ 3700 پاوەند، بەپێی کێشی مردووەکەیە. کێشەکەی چونکە ئێمە پرۆسەی ناردنەوەکە لە کارگۆی فڕۆکەوانەکان، با بڵێین گەشتی فڕۆکەوانییەکە، کۆمپانیای فڕۆکەوانییەکە بە کیلۆ بۆمان دەباتەوە.
ئەم کیلۆیە لێرە، وەک پێشتر باسمان کرد، تابووتەکە 60 کیلۆیە لەگەڵ کێشی مردووە کۆچکردووەکەش دەکێشرێت. هەردووکیان دەکرێن بە پسووڵەیەک و بە کیلۆ وردەکارییەکانی بۆ دەکرێت و حیساباتی وردی بۆ دەکرێت و دەدرێتە دەست خاوەن مردووەکە خۆی لەگەڵ پارەکەی.
کێشەکانی گەنجانی کورد لە بەریتانیا چین، مامۆستایەکی ئایینی زانیاری نەبیستراو سەبارەت بە گەنجانی کورد لە بەریتانیا و چارەسەرێکیش بۆی کە دۆخی دەروونیان یان تەندروستیان باشتر بێت باس دەکات. 
بەم دوایانە زۆر گەنج کورد لە بەریتانیا گیان لە دەستەنە هەندێکیان جەڵتە لێیان دەدا هەندێکیان توشی رووداوی هاتوچۆ دەبن هەندێکیشان بە رووداوی دیکە گیان لە دەست دەدەن چووین بە شێوەی مەیدانی لەوەمان کۆڵیەوە کە هۆکارچییە ئاوا کۆچی دوایی گەنجانی کورد لە بەریتانیا زیادی کردووە پێشتر چیرۆکی یەکێک لەو کەسانەتان بیست کە دوو رۆژ لە ماڵەوە مامەتەوە گیانی لەدەست داوە کەس هەر نەیزانیوەدواتریش بەڕێبەری فینەرالی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا بۆی باسکردن کە لەوێ رێوشوێنەکان چۆنن بۆیان ناشتنی ئەوانەی کە لەوێ دەمێننەوە یان ناردنەوەیان بۆ کوردستان وردەکاری زۆری تێدا بوو دەمێن لەم بەشەدا لەگەڵ پسپۆڕێکی نەخۆشییە دەروونییەکان کە کوردە بێ گومانەویش لە بەریتانیا کەسێکی ناسراوە سەروکاری زۆری لەگەکەیسی کوردی هەبووە گفتوگۆیەکمان هەبوو باسی ئەوەی بۆ کردین کە لە رووی دەروونییەوە چی دەتوانێ ببێتە هۆکار هۆکاری ئەوەی کە کوالیتی ژیانی گەنجانی کورت لەوێ هێندە وای لێ بێ خراپ ببێ کە هەندێکیان کار بکاتەوەی کە گیانیان لەدەست بدەن دوای ئەوە دیسان زۆرتر لەسەر کێشەکانی گەنجان رادەوەستم هەروەها مامۆستایەکی ئایینی هەندێک بیرۆکەی سەرنجڕاکێشی هەیە زانیاری سەرنجڕاکێش دەڵێ لەسەر گەنجانی کورد لە بەریتانیا.
سەرەتا بە دکتۆر سنوور کانەبی دەست پێدەکەی کە وەکو  پسپۆڕێکی شارەزایە ئەزموونێکی دووردرێژی لەگەڵ کوردی بەریتانیا و کێشە دەروونییەکانی دیاسپۆرای کوردی لەوێ هەیە.
سنوور کانەبی، پزیشکی دەروونی:
بەداخەوە نموونە زۆرن و بە جەسەنەوە من وەکو بواری کارەکەی خۆم زۆرم دیوە من وەکو نموونە باس بکەم، بۆ نموونە بۆ ماوەی چەند ساڵێک کێشەکانی دەستی پێکردووە لە سەرەتادا گۆشەگیر بووە لە سەرەتادا چارەسەری وەرنەگرتووە وای لێهاتووە کە ئاخاوتن و قسەکردن و هەڵسوکەوتی تەواو گۆڕاوە و ئەوانەی دەوروپشتی زۆر نەبووینە بەس ئەوانەی کە ناسوویانە هەستیان پێکردووە ،لە کاتێکدایە کە گەیشتووەتە قۆناخی چارەسەرکردن زۆر درەنگ بووە بۆ نموونە کێشەیەکی دروست کردووە یان لە جادە کەوتووە یەکێک لەوانە کە زۆر جوان لەبیرمە بۆ ماوەی دوو ساڵ لە لەندەن بوو لەسەر جادە بەداخەوە کوڕە کوردێکی خوێندەوار بوو کەسێکی بە باگراوند و  خێزانداریش بوو، لە کاتی نەخۆشییەکەی دەستی پێکردووە هەمووی لەدەستداوە و یارمەتی نەبووە کەس نەبووە بتوانێ یارمەتیەکی وای بدات و خودی نەخۆشییەکەش وایە تۆ هەست بەو نەخۆشیە ناکەی لە کۆتایی تووشی حالەتی سکزوفینیا بوو .
لەبارەی کۆمەڵگە تا گەراکان ئەوەی کە ئیندڤیدواڵیزم تێیدا زاڵە لەوێدا کێشەی تەنیای دروست دەبێت بۆ زۆر کەس و ئێمە کورد فێرین کە لەناو گروپدا بژین، وەنێ کۆمەڵگایەکی کۆلەکتیفیستمان هەبووە دێ ئێرە لەپڕ تەنیا دەبەی ئەمە چەند تەئسیری هەیە لەسەرەوەی کە خەڵک بمرێ لەو مردنە لەپەڕی کە باسی دەکەی؟
سنوور کانەبی، پزیشکی دەروونی:
بگەڕێینەوە سەرەتای ئەم بابەتە بە کورتی توێژینەوەکان زۆر باش باس ئەکەن سەرڵهەڵدانی نەخۆشییە سەختە دەروونییەکان لە کۆمەڵگای گەورە و شارە گەورەکان زیاترە لەوەی لە شوێنێک بێ کە شاری زۆر گەورە نەبی و بە تایبەتی کە بۆ یەکێک لە شوێنێک، بۆ نموونە ئەچێتە شوێنێکی کە بۆ نموونە لە کوردستان دێتە دەگاتە بەریتانیا و لە شارە گەورەکان ئەژیتن وە ئەو ژیانەی هەیبووە بەتەواوی دەگۆڕێ و تووشی سەرسەختی زۆر دەبێتن و ناڵێم هەمووی بەس زۆر حاڵەتمان هەیە تووشبوونە، بۆ نموونە ئەوەی چاوەڕەوانی کردووە بۆی نەبووە و پێی نەیگەیشتووە و کێشەکانی زیاتر کرددووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە زوو بواری دەروونی تێکچووە و لە ناکاو دەستبەرداری هەموو شتێک بووە گۆشەگیر بووە تووشی زۆر کێشەی دەروونی بووە و لە هەمان کاتدا کێشەی دەروونیش هۆکارە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ بۆ نموونە ئەمەش پەیوەندی بە یەکدییەوە هەیە، بۆ نموونە هەبووە لە ناکاو مردووە یەک لە هۆکارەکان ئەوە بووە کە زۆر کێشەی بۆ دروست بووە لە سەرەتا بە دەروونی دەستپێکردووە نەخۆشییەکانی دەروونی و ئەو شتانە پاشان وەی لێهاتووە تووشی نەخۆشی دڵ بووە نەخۆشی دڵ یەک هۆکاری نییە، بەڵام وەکو دەستبردن بۆ جگەرەکێشانی زۆر و گۆشەگیری و لە ماڵەوە بمینەوە و زۆر شت هەبووە کە هۆکار بووە دوو حاڵەت تووشی ئەم کەسە بێ بەداخەوە یان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە یانیش کەڵەکە بوونی نەخۆشییەکان وەی لێکردووە تووشی نەخۆشی دڵ بووبێت.
ستیگمە یان ئەو ئەو شتەی کە تۆ پێت عەیبە رایبگەیەنی ئەمە بەڕاستی وەکو بڵێین بەربەستێکە بۆ ئەوەی تۆ بگەی بە چارەسەری خۆت خەڵک زۆر لێرانە وەکو باوە لە زۆر شوێنیش بەتایبەتی لە ناو کۆمەڵگای رۆژهەڵاتی و ئەوانەی کە لە ئەم کۆمەگانەوان هاتوونە بەریتانیا زیاتر پێیان عەیبە رایبگەیەنین کە نەخۆشی هەیە ئەوانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەیناسن ئەوانەی کە بەریتانیان بێگومان مەبەستن تەنارەت لە کوردستانیش ئەو هەمیشە دەڵێ کوردی بە ریتانیا زۆر چالاکن کار دەکەن کاری زۆر زۆر باشیشیان کردووە، بەڵام لە تەنیشتەوەش دنیایەک کێشەیان هەن.
لە سەرەتای بەرنامەدا یەکێک لەو کەسانەی کە بینیتان ناوی سەید هەورامییە، بینیتان تەلەفۆنی پێ بوو. خەڵک کە کێشەیەکی هەیە تەلەفۆنی بۆ دەکا و ئەویش رێگەیان پیشان دەدا، یان لە رێگەی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیاوە هەوڵ دەدا بڵێین یارمەتیان بدات.
ئەوانەی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەیناسن، ئەوانەی کە لە بەریتانیا بێگومان مەبەستن، تەنانەت لە کوردستانیش ئەو هەمیشە دەڵێ کوردی بەریتانیا زۆر چالاکن، کار دەکەن، کاری زۆر زۆر باشیشیان کردووە، بەڵام لە تەنیشتەوەش دنیایەک کێشەیان هەن. لە زاری ئەوەوە دەبیبستین کە کێشەکانی گەنجانی کورد لە بەریتانیا زۆرتر چین. گوێتان لێ بوو و شارەزای نەخۆشییە دەروونیەکان باسی دیوە دەروونییەکەی کێشەکانی گەنجانی کوردی کرد لەوێ. بەڵام گرنگە بزانین لە زاری خۆشییانەوە نەبێ، لە زاری ئەو کەسەی کە لەگەڵیانە راوێژیان دەداتێ، راوێژی کاروباری کارگێڕی، هەروەها بڵێین مامەڵەکانی پەنابەری و ئەوانە کێشەکانیان زۆرتر چین.
سەید هەورامی، چالاکڤان و راوێژکاری کارگیری لە بەریتانیا:
کێشەکان یەک کێشە نین، چەندین کێشەن، هەر کەسێک لە کێشەیەکی جیا خۆی دەبینێتەوە. بە تایبەتی کە کۆمەڵگەی کوردی لە ئەورووپا بە تایبەتی وڵاتی بەریتانیا باسەکەم روو لە گەورە بوونەوەیە، گەورەش بووە بەڕاستی، بۆیە تابڵێی ئەم ژۆژانانە زیاد دەبن.
بە تایبەتی گەنجان لێرە زۆر جار لە کێشەی خانووبەرەیە، کێشەی بێ ئیشییە. ئێستا بێکارییەکی زۆر زۆر سەری هەڵداوە،  بۆ نموونە من کە گرووپێکی خۆبەخشیم داناوە بۆ خزمەتی پەنابەران، کە لەوێ داواکارییەکانی ئەوان وەردەگرین و داواکارییەکان پۆست دەکرێن بۆ ئەوەی کە خاوەن دوکانە کوردییەکان بیبینن و کەسێک هەر پێویستی بێت تەلەفۆنی بۆ بکەن. یەعنی زۆر جار دەبینی کەسێک داوا دەکات، وەک چۆن دەڵێی دەپاڕێتەوە. منیش لەو پەڕی ناجاریدا دەیبینم، قەرز و کۆڵێکی زۆری لەسەر کەوتووە، لێرەش ئیشی دەست ناکەوێت. زۆر جار بە وردەکارییەوە نووسیویەتی تکایە ئەوە هەشت مانگە من لە هۆتێلم، تکایە ئەوە هەشت مانگە من لە خانووی خۆم نیم، زۆر بێ ئیش، زۆر زۆر پێویستم بە ئیشە".زۆر مەمنوونم ئەگەر ئیشێکم هەبێت.
بێجگە لەوەی کە هیچی تەواو نییە، سەدان کۆژانی هەیە، من دەڵێم لە کوردستان رەنگە خەفەتێکی زۆرت هەبێت، لێرەش هەمان خەفەتت هەیە بەس بە رەنگی پرتەقاڵی، مەبەستەکەم فەلسەفە نییە، مەبەستەکەم ئەوەیە لێرەش خەفەت هەیە. لێرە ئەوە نییە بڵێی تەواو، ئیتر لێرە ژیانم تەواو دامەزراو، دوگمە پەلاوکەی ئیشەکەی. لەبەر ئەوەی کە بە حوکمی پێگە و ئیشەکەم، تەلەفۆنم بۆ دێت بۆ خۆم پڕدەکمەوە.
یەک مانگ جارێکمن بیستووە، کەسێک خۆی دیپۆرتبکاتەوە، بەڵام ئیستا گۆڕاوە، ئامار هەیە لای من. ئێستا خەڵکی زۆر دەگەڕێنەوە، زۆر خۆیان دیپۆرت دەکەنەوە، بۆ نموونە ئەگەر باسی حەوت ساڵ پێشتر بکەم، لە ساڵێکدا چوار کەس پێی نەوتووم خۆم دیپۆرت دەکەمەوە. ئێستا لە مانگێکدا چوار پێنج کەس تەلەفۆنم بۆ دەکات چۆن خۆی دیپۆرت بکاتەوە، لەبەر ئەوەی کە لە وڵاتی بەریتانیا هەلی کار کراوەترە، کار ئاسانترە، بۆیە گەنجان زۆر رووی تێدەکەن ئێرە، بەڵام ئەوە نەماوە وەکو جاران.
ئێستا لێرە بەڕاستی ئێمە کۆمەڵەی کوردی زیاتر ئەرکە قورسەکانی وەرگرتنەوەی تەرمەکان، کاتێک کەسێک دەمرێت، ئەم کەسە لێرە بێ کەسوکارە یان کەسوکاری لێرە نەبووە، هەتا هەشی بێت رێکارەکانی ناردنەوە نازانن چۆنە. ئێمە لە ئەستۆمان کردووە، ئێمە تەداخولمان کردووە. بۆ نموونە تەرم بووە لێرە خۆی کەسەکە خۆی کوشتووە، هەبووە کوژراوە، کەیسەکان ئاڵۆزن، واتە خەڵک بووە لە ماڵی خۆیدا مرددوە دوای مانگێک پێی زانراوە، نەتوانراوە بشناسرێتەوە. کورد بووە، بەبێ کەس نێژراوە لە بێرمینگهام. ئێمە ئامادەی ناشتنەکەی بووین، بەڵام نەمانزانی کێیە.
بەداخەوە کەیسەکان ئاڵۆزن، ئێستا کەیسمان لایە لە ساڵی رابردوو تەرمێکمان ناردووە، تا ئێستاش پۆلیس تا ئەم دەقەیە بە تەواوەتی راپۆرتی کۆتایی نییە، ئەوەی هەیە ئەمە سەرەداوەکان دەڵێن ئەوەیە بە کەسوکارەکەی گوتراوە مردووە، بۆ نموونە کەسێکمان لا بوو کە لەویشدا لە سەرەتاوە بڵاوبووەوە کە کوژراوە، بەڵام دوایی کە ئێمە لەگەڵ پۆلیسدا دانیشتین گوتی ئەم کەسە خۆی خۆی کوشتووە، بەڵام گومانەکە ئەوە بوو کە دەستی بەسترابوو، کەسەکە هەڵواسرابوو، کەسێک دەستی لە پشتەوە بەسترا بێت چۆن دەتوانێ خۆی بکوژێ؟ ئێمە پرسیارمان لە پۆلیس کرد، دەڵێ هیچ نیشانەیەک نییە، هیچ کامێرایەک نییە کە کەسێک بچێتە ژوورەوە کەسەکە بکوژێ، بەڕاستی ئێمە دەتوانین بڵێین کەس هەیە خۆی دەکوژێ، هەیەدەکوژرێ، مردنی ناکاو هەیە ناو گەنجاندا، بەڕاستی دەتوانین بڵێین مردنی گەنجان لێرە زۆر بووە...
دەبێ بزانن ئەو گەنجانەی کە لە کوردستان، نەک کەسێک بە تەمایەتی رۆژی دواتر بێتە ئێرە، بەڕاستی با وا نەزانێ کە ئەوە برادەرێکی وێنەیەکی بڵاوکردەوە گەیشتووەتە بەریتانیا و ئەویش بەو دیتن و روانینە بڵێ باشە لەوێ منیش پیاسەیەک بکەم، دەبێ بیری لەوە بکاتەوە لێرە بەڕاستی چ موعاناتێک دەگوزەرێ، چ خەفەتێک هەیە، لە کوردستان دوازدەی نیوەڕۆیە، لە خەو هەڵدەستیت، لێرە دەبێ حەوتی بەیانی هەستیت بۆ سەر ئیش بچیت ئەگەر شەهادەت نەبێت، بچیت کاری شوشتن بکەی. ئێوارێ دەبێ دووبارە خواردن بۆ خۆت ئامادە بکەیت. گەنجێک تەلەفۆنی بۆ کردم دەڵێ کاک سەید ئاگادارم، کەسوکارم پەیوەندیان بە تۆوە کردووە، لە رێی هاوڕێیەکمەوە دەزانم کە کەسوکارەکەم بە تۆیان وتووە بێسەر و شوێنە کوڕەکەمان. کاک سەید ماوم، پلیس، تاقەتم نەماوە، لە هەموو شتێک دابڕاوم، دەڵێ وەڵڵاهی لەوەڵا نایەمەوە، کە دەبینی وام بەدەست خۆم نییە، یارمەتیم بە وەکو برایەک باسی ناوم مەهێنە، چی بکەم باشە.
ئەمانە بەڕاستی موعاناتن. گەنج لە ئیش دێتەوە خۆی خواردن بۆ خۆی دروست دەکات، نەک دایکی سفرەی بۆ رابخات، خۆی جلوبەرگی خۆی دەبێ بشوات، ئەمە رۆژێک نییە دووان نییە، باسی مانگ ناکەین، باسی ساڵ ناکەین، گەنج بە دەیان ساڵ لێرە دەمێنێتەوە، لە کوردستان دەڵێم کابرا ئیشی قەسابی دەکات، کە خۆیشی چۆنە، هاوڕێکانی ماندووی دەکەن، دەحەسێتەوە، بیری دەچێتەوە. لێرە سەد پاوەندی پەیدا کردووە، ئێوارە غەمگینە، بێتاقەتە. تۆ مەڕوانە لەوانەی کە خێزانیان هەیە، لەپاڵ ژن و ماڵ و منداڵدا جێگایەکیان هەیە.
ئێمەش بەڕاستی شانمان داوەتەبەر و ئەوەی کە لە توانامانە، درێخی ناکەین وەکو خۆبەخش و بەبێ بەرامبەر.
دەمەوێت بیرتان بهێنمەوە کاتێک باسی کوردی بەریتانیا دەکەین، وەکو سەرەتای بەرنامەش باسم کرد، ژمارەیەکی یەکجار زۆر کورد هەن کە لەوێ سەرکەوتوون، توانیویانە لەنێو کۆمەڵگای بەریتانیدا خۆیان بگونجێنن، بزنسی بچووک و گەورەیان هەیە، بوون بە کەسی زۆر سەرکەوتوو، ئەوانەی کە لەم بەرنامەیەدا قسەیان لەسەر دەکرێ ئەوانەن کە دۆخی دەروونیان خراپە. لەسەر ئەوە لێکۆڵینەوەمان کردووە کە بۆچی گەنج لەوێ رێژەی گیان لەدەستدانیان زیادی کردووە، ئەوانەی کە وایان لێدێت بۆچی وایان لێدێت. لەسەر ئەمە قسە کراوە، پزیشکێکی شارەزای نەخۆشییە دەروونییەکان کە کوردە...
هەندێک وردەکاری باس کرد. ئەوانەی دیکە کە لەم بەرنامەیە قسەیان کرد باسی دیوە جۆراوجۆرەکانی یان هۆکارەکانی تووشبوونی گەنجانیان کرد بە ماددەی هۆشبەر و کێشەی دیکە،کە وا دەکات لە کۆتاییدا جەستەیان لاواز بێت و هەندێکیان دەگەنە ئەوەی کە گیان لەدەست بدەن. 
مامۆستایەکی ئایینی، دکتۆر محەممەد رەشید پێنجوێنی، هەندێک زانیاری زۆر سەرنجڕاکێشی باس کرد و چارەسەرێکیشی باس کرد کە گرنگە سەرنجتانی بۆ رابکێیشین. 
دکتۆر محەممەد رەشید پێنجوێنی، مامۆستای ئاینی:
زۆر بەداخەوە، زۆر جار مرۆڤ دەگەڕێت بەدوای چارەسەری کێشەی خۆی. بۆ نموونە ئەوانەی کە دێن بۆ ئەم وڵاتانە، بەشێکی زۆریان پارەیەکی زۆریان خەرج کردووە لە رێگا کە دێنە ئێرە. بۆنموونە هاوسەری پێویستە، ژنیشی دەست ناکەوێت، ئێ چارەشی نییە تا دەمێنێتەوە، بە بێ ئیقامە، کۆمەڵێک شتی زۆرە کە دەبێتە بەشێک لە ژیانی ئەم گەنجانەی ئەم سەردەمەی ئێستامان کە دێنە ئەورووپا. بەداخەوە خۆی دەبوایە وا نەبووایە، جیهانی ئیسلامی و کوردستانی خۆشمان ماشەڵڵا ئەوەندە داهاتی هەیە بەشی هەمووی دەکات، کە کەسیش نەیەتە دەرەوە بەڕاستی لێی نەقەومێت و ئەو رێگە خەتەرە نەگرێتەبەر. بەڵام کاتێک کە دێت، ناڕەحەتی بۆی تووش دەبێت، دەیەوێت بە جۆرێک چارەسەری لە خۆ بێ هۆشکردنی خۆی، خۆی بەنج بکات بۆ ئەوەی بەرگەی ئەو واقیعە بکات.
نازانێت ئەسڵەن ئەوە قەلەقی زیاتری بۆ دروست دەکات، بۆ نموونە کابرا دەچێت ماددەی کهوولی دەخواتەوە، با بچینە رووی زانستییەکەی. با بچین لە دکتۆر بپرسین، بێزەحمەت ئەگەر کەسێک عەرەقی خواردەوە، دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ئارامی دەروونی پێ ببەخشێت؟ بە پێچەوانەوە قەلەقیت بۆ زیاد دەکات، دنیایەک نەخۆشیت بۆ زیاد دەکات. ماددەی هۆشبەریش بەداخەوە یەکێکە لەم ماددانە بەخوا، هەر ئەو شارەی کە من لێی دەژیم، بەداخەوە کوردەکان نەدەبوایە بەو شێوازە رەفتار بکەن. بە حەقیقەت خۆ کوردی زۆر چاکمان هەیە، بەڕاستی زۆر باشمان هەیە، بەڵام بەشێکیشمان خۆیان داوەتە ئەمە، نەک هەر ئەسڵەن بڵێی تلیاک دەکێشێت، مەسەلەی ماددەی هۆشبەر، بەڵکو بە پێچەوانەوە دروستیشی دەکات و دەیفرۆشێت، خۆی دروستی دەکات.
بۆ نموونە بیستوومە لە هەندێک لە شارەکان، لە ماڵەکان دروستی دەکەن خۆیان. کاتێک کە دروستی دەکەن... ، ئێمە لە شاری برادفۆرد ویستمان مزگەوتێک بکڕین، چوونە ناو بینایەک زۆر گەورە بوو، هەمووی ژوور بوو، بەڵام سەیرمان کرد هەموو شیش بووە، هاتبووە خوارەوە بە سەقفەکەوە. من نەمدەزانی لە راستیدا ئەم هەموو شیشە بۆچییە، بۆچی چیان پێ هەڵواسیوە، دواتر پێیان وتم: "کاکە ئەمە لێرە هەمووی بلاک جێنەرەیتەر لێدەدەن، گەرمە. ئێستا بە چی کەشف بوون؟ لە زستاندا کەشفیان کردن. بۆ تەماشا دەکەن بەفرە، ئەو بەفری پێوە نییە." بەداخەوە باس لەوە دەکەن کە ئەمە دەیچێنێت لە ماڵەکەی و حازری دەکات، رەفیقەکەی پێی دەزانێت، دەچێت دەیدزێت. ئەوی دیکەی ئەوە دەدزێت. ئەمانەش یەکێکە لەوانە، تەنانەت بیستوومە لە هەندێ شار، بەداخەوە تەنها ناڵێم بۆ کوشتن، با بڵێین تەواو، با بڵێین شێوازێکی وا پیشان بدەین کە کورد خراپن، نەخێر ئەمە بەشێکی مەحدوودە، تەنانەت شەقامەکان کراون، یانی ئەمە ئەم شەقامە کڕاوە، تێیدا دەفرۆشێت، ئەوی دیکە لە شەقامی ئەو دیوە بۆی نییە بێتە ئەم دیوە. ئەگەر بێت شەڕە چەقۆ دەستی پێ دەکرێت. 
ئەمە لەگەڵ کۆمەڵێک برادەر سوپاس بۆ خوا قسە و باسمان کردووە، هەر چۆنێک بۆمان ناردن وەکو بۆ کوردستان. هەتا لەم ماوە بەروەدا چوومەتە شوێنیک، چوومە ژوورەوە سەیرم کرد گەنجێک هاتە دەرەوە، ئەم گەنجە بە مانای وشە هەستی کرد ئەمە سروشتی نییە کاتێک چوومە ژوورەوە وتم ئەم کەسە حەب دەخوات. بە خوای مامۆستا براکەی ئەم لە کۆلێژی پزیشکی وەرگیرا، ئەمیش دەبوایە ئەم ساڵ بڕۆیشتایە بۆ کۆلێژ، زۆر زیرەکە سێ منداڵیشی هەیە تووشی ئەمەی کردووە و ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنێت، ئەمە کێشەیەکە بەڕاستی نەک هەر لە لای ئێمە، بەڵکو لە هەموو شوێنێک کێشەیەکی نێودەوڵەتییە.
چارەسەریش لە رووە ئایینییەکەوە ئەوەیە کە ئێمەی موسڵمان پێغەمبەری خوا (درودی خوای لەسەر بێت)مان هەیە و  پێمان دەفەرموێت کە لاشەی خۆت مافی هەیە بەسەر تۆدا، زۆرێک لە زانایان پێیان وایە تەنانەت لاشەی خۆشت ناتوانی پارچەکانی ببەخشیت بۆیە دەڵێن موڵکی خۆت نییە، تۆ تەنیا ئەو شتە دەتوانیت ببەخشیت کە موڵکی خۆت بێت، مادەم موڵکی خۆت نەبێت و موڵکی خوا بێت ناتوانیت بیبەخشیت، ئەمەش هەروەک چۆن لە سەرەتادا ئاماژەمان پێدا دەگەڕێتەوە بۆ ناخۆشییەکان.
ئەم کەسانە دوورن لە مزگەوت، دوورن لە نوێژکردن، دوورن لە عیبادەت، دوورن لەوەی کە جێگەیەکی ئیمانی بۆ خۆیان دروست بکەن، چونکە ئەگەر تۆ بتەوێت خەڵکێک بگەڕێنیتەوە بە چی دەیگەڕێنیتەوە.
ئەمریکا کاتی خۆی ویستی قەدەخەی خواردنەوە کهوولییەکان بکات، بەڵام تەماشای کرد زیاتر دەفرۆشرێت، خەڵک زیاتر دەچێت بەدەمیەوە، ئەم کارە ناکرێت.، کەواتە بە چی دەکرێت؟ بە گیان و بە ئیمان دەکرێت. دەبێت ئەوەندە تۆ بەتایبەتی ئەرکی مامۆستا ئایینییەکان لێرەدا دەردەکەوێت کە کراویشە بە جیددی و بەڵام زیاتری دەوێت، یەکێک لەوانە مامۆستا ئایینییەکان دەبێت بچنە ناو خەڵکەکە. ئێستا بۆ من گوتاری هەینی دەدەم، کێ دێت، ئەوانە دێن کە ماددەی هۆشبەر بەکار ناهێنن، هیچ عەرەق ناخۆنەوە، قسەکەی منیش بۆ ئەمانە دەبێت بە پێچەوانەوە بێت، بچم بۆ کوێ؟ بچم بۆ ناو خەڵکەکە، بچم بۆ ئەوانەی کە چایخانەن، بچم بۆ ناو خەڵکە گشتییەکە، لەوێ بیانبینم، لەوێ ئامۆژگارییان بکەم.
من جارێکیان بەڕاستی چووم بۆ یەکێک لەو شوێنانە، هەستم کرد ئەمە پێویستییەکی کاتییە، پێویستییەکی ئاینییە بۆ ئەوەی کە مامۆستایانی ئایینی گۆڕانکاری بکەن، ئەو شێوازی وتاری هەینی با هەبێت، بەڵام دەبێت لەمەودوا بەڕاستی گۆڕانکاری تێدا بکەین. نەک هاتبێت و بڕوات، لە ئەورووپا، لە کوردستان، لە هەموو شوێنێک کاتێک کە دەچیتە ناو کۆمەڵگاکە و ئەو کۆمەڵگایە نایەتە مزگەوت، کە نایەتە مزگەوت بە رێگایەکی هەڵە دەڕوات، ئێ تۆ چۆن دەتوانیت بیگەڕێنیتەوە؟ دەبێت تۆ بچیت بۆ لای ئەو، نایەت بۆ لات، بە چی دەگەڕێتەوە بەڕاستی؟ بۆ لای چی؟ بۆ لای ترسی خوا، بۆ لای قیامەت. وەرە ئەوەی کە تۆ جگە لەوە یانی ئێستا ئەوانەی کە تووشی ئەم ناخۆشییە دەبن تووشی ئەم ناڕەحەتیانە ئەبن کێشەی گەورەیان بۆ خانەوادەکانیان دروستکردووە هەیە ئەسڵەن هەر رووی نایە بڵێ ئەو کەسە باوکی منە یا بڵێ ئەمە مێردی منە، چەندین کەس من ئاگادارم کاتێک تووشی ئەم واقیعە بوون تووشی حاڵەتێک لەم حاڵەتانە بووەتە هۆکاری لێکجابوونەوە لەو بێنە منداڵەکانیشی ئەفوتێن، ئەو خەڵکانە دوورن لە چی لە خوای پەروەردگار بۆچی رێگا ئەم رێگە ئەگرێ؟ پێیوایە بەم رێگەیە دەتوانێت چارەسەری بکات، بەڵام ئەو رێگایەکی هەڵەیە رێگایەکی تەندروست نییە رێگە تەندروستەکە بەڕاستی ئەوەتا بگەڕێتەوە بۆ لای خوای پەروەردگار بۆ لای ترسی قیامەت بۆ لە ئەوەی کەوا بۆ ناو کۆمۆڵگا کە جارێکی دیکە بگەڕێتەوە ئەو کاتە دەتوانیت ببیتە مرۆڤێکی تەندروست.