ئیتاڵیا.. کۆچبەرێکی کورد دوای 10 مانگ زیندانیکردن، ئازادکرا

پاش نزیکەی ساڵێک هێشتنەوەی لە زیندانی ئیتاڵیادا، چالاکڤانی مافەکانی مرۆڤ و کۆچبەری کورد مەیسوون مەجیدی ئازادکرا.
ئیتاڵیا تۆمەتی ئەوەیان دابووە پاڵی کە یارمەتیی ئەو قاچاخچییانەی داوە کە ئەو و براکەی و کۆچبەرانی دیکەیان بە کەشتییەک گەیاندووەتە ئیتاڵیا. بۆ ئەمەش پشتی بە شایەتیی دوو کۆچبەری دیکە بەستبوو لەدژی ئەو خانمە.
لەو ماوەیەدا زۆر دامەزراوەی ئیتاڵی و ئەورووپی و کوردستانیش پشتیوانییان کرد و زیندانیکردنەکەیان بە ناڕەوا دانا.
ئێمەش لە دیاسپۆرا بەشێکی بەرنامەیەکمان بۆ رووماڵی ئەو دۆسێیە تەرخانکرد. ئێستا کە ئازاد بووە، پێناچێ بیەوێ کەیسەکە بەیەکجاری دابخرێ.
لەم باریەوە خاتوو مەیسوون مەجیدی لە ئیتاڵیاوە بووە میوانی دیاسپۆرا و وردەکاری دادگاییەکە و هەروەها تۆمەتەکەی و چۆنیەتی زیندانی کردنی و ئازادبوونی بۆ بینەرانی دیاسپۆرا ئاشکرا کرد و گوتی" شەوی سەری ساڵی 2024 ئێمە 77 کۆچبەر لەسەر یەختێکی بچووکی دە مەتری گەیشتینە کەنارەکانی باشووری ئیتالیا لە کەمپی کرۆتۆن، لەوێ پۆلیس هات و گوتیان چەند پرسیارێکت لێدەکەین و ئیتر دەستگییرکرام و دواتر بۆیان روونکردمەوە گوایە دوو کەس لە سەرنشینانی یەختەکە تۆمەتباریان کردووم کە هاوکاری کۆچبەرانم کردووەو وەک قاچاخچی یان هاوکاری کۆچبەرەکان دەستگیرکراوم، هەرچەندە من رەتمکردەوە، بەڵام ئەوان گوێیان پێنەدام و زیاتر لە 10 مانگ لە زیندان هێشتمیانەوە".
مەیسوون مەجیدی روونیکردەوە، کە پرۆسەی دادگاییکردن لە ئیتالیا درێژخایەنە و زۆری پێدەچێت و دەڵێت" دوای بڵاوبوونەوەی تۆمەتی ئەو دوو کەسە لە راگەیاندنەکان لە دژی من، گوایە شایەتیان لەسەرداوم کە قاچاخچیم یاخود یارمەتی کۆچبەرانم داوە، ئەو دوو کەسە بەشدارییان لە بەرنامەیەکی تیڤییەکی ئیتالیدا کرد و رەتیان کردەوە کە ئەوان ئەو قسانەیان کردبێت و ئیتر دادگا هیچ بیانوویەکی بەدەستەوە نەما و ئازادکرام".
مەجیدی ئاشکرایکرد، یەکختەکە کون ببوو، هەروەها سیستەمی فڕێدانە دەرەوەی ئاوی تێدا کاری نەدەکرد، بۆیە هەمووان بە بوتڵ و دەست ئاوەکەیان فرێدەدا دەرەوەی یەختەکە و سەرنشینەکان دەروونیان تێکچووبوو و لە مردنێکی حەتمی گەڕانەوە و دواتر باشبوو بە سەلامەتی گەیشتنە باشووری ئیتالیا.
خاتوو مەیسوون گوتیشی"لە دادگاکانی باشووری ئیتالیا نزیکەی 1148 کۆچبەر و پەنابەر بە تۆمەتی جیاجیا و ناڕەوا لە زیندان، بۆیە کەیسەکەم بە کراوەیی بەجێهیشتووەو بەرگری لەو کۆچبەر و پەنابەرانە دەکەم کە ئێستا لە زیندانن".
مەجیدی روونیکردەوە، کۆچبەر و پەنابەر جیاوازییان هەیە، ئەوان وەک پەنابەر هاتوونە ئەورووپا، واتە پەنابەر بۆ مانەوە لەژیان دێتە ئەورووپا و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە، بەڵام کۆچبەر بۆ ژیانێکی باشتر دێتە ئەورووپا، ئەمە جیاوازییەکەیە، بۆیە دەبێت وڵاتانی ئەورووپی ئەو جیاکارییە بکەن.
پۆلیسی ئەورووپا ئەو کەسانە دەستگیردەکات کە ئی پی تیڤی دەفرۆشن
پۆلیسی 10 وڵاتی ئەورووپا هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی فرۆشیارانی ئەپە نایاساییەکان دەستپێکردووە.
پۆلیسی 10 وڵاتی ئەوروپا، کە ئەڵمانیا و بەریتانیا و هۆڵەندا و سوێدیشی تێدان، هەڵمەتێکی دەستگیرکردن و چاودێریکردنی ئەوانەیان دەستپێکردووە کە ئەو ئامێر و ئەپە نایاساییانە دەفرۆشن یان مامەڵەی پێوە دەکەن.
پۆلیسی ئەوروپی (یۆرۆپۆل) کە پشتیوانیی ئەو وڵاتانە دەکات، ئاشکرایکردووە، کە 102 گومانلێکراویان لەو وڵاتانە دەستنیشانکردووە و 11 کەسیان دەستگیرکردووە.
یۆرۆپۆل دەڵێ ئەوانە بەشێوازی نایاسایی 2500 کەناڵی تەلەڤیزیۆنی و دەیان فیلم و درامایان لەسەر ئەپ و ئامێرەکانی ئای پی تیڤی بۆ 22 ملیۆن بەشداربوو بەردەست کردووە و پێیان فرۆشتوون.
لە ئۆپەراسیۆنە گەورەکەی پۆلیسی ئەو 10 وڵاتەدا 112 ماڵ پشکندراون و 560 کەسیش دەستنیشانکراون کە ئامێر و کۆدی ئەپیان لە کەسە دەستگیرکراوەکان وەرگرتووە و بە خەڵکیان فرۆشتووەتەوە.
ئەڵمانیا تاوەکو 2040 ساڵانە لانیکەم 288 هەزار کۆچبەر وەک دەستی کار وەردەگرێت
داتا نوێکان دەریدەخەن کە ئەڵمانیا بۆ بەهێزهێشتنەوەی ئابوورییەکەی ناچارە لەئێستاوە تاوەکو ساڵی 2040 ساڵانە بەلایەنی کەمەوە 288 هەزار کۆچبەر وەک دەستی کار وەربگرێ. هۆشداریش دەدات کە ئەگەر ئەمە نەکرێ ئابوورییە بەهێزەکەی ئەڵمانیا وەکو خۆی نامێنێ.
دامەزراوەی (بێرتێلزمان)، کە داتاکان و توێژینەوەیەکی لەوبارەیەوە بڵاوکردووەتەوە ئاشکرایکردووە کە ئێستا 46 ملیۆن و 400 هەزار دەستی کار لە ئەڵمانیا هەیە، ئەگەر بێت و تاوەکو ساڵی 2040 هەموو ساڵێک ئەو نزیکەی 300 هەزار کۆچبەرە وەک دەستی کار نەیەنە ئەڵمانیا، ئەوە رێژەی دەستی کار دەبێتە 35 ملیۆن و 100 هەزار. واتە بە بەراورد بە ئێستا 10 لەسەت کەم بکات.
سوزانە شولتز، کە یەکێکە لە ئامادەکارانی توێژینەوەکە، هۆی ئەو گۆڕانکارییە بۆ خانەنشینبوونی ئەوانە دەگەڕێنێتەوە کە پێیاندەڵێن (بەیبی بوومەرس). واتە ئەوانەی لەنێوان ساڵانی 1941 و 1955 لەدایکبوون، ئێستا ساڵمەندن و وردە وردە توانای کاریان نامێنێ.
سەرەڕای ئەوەی مژاری کۆچبەری دەنگی باشی لە هەڵبژاردنەکاندا بۆ ئەو پارتانە تێدایە کە تووندتربن بەرامبەر کۆچبەران، بەڵام حکومەتی فیدراڵیی ئەڵمانیا بە زانینی ئەو داتایانە، ساڵی رابردوو ریفۆرمی گەورەی لە یاساکانی کۆچبەریدا کرد و هاتنی دەستی کار و بەشێوەی یاسایی بۆ کۆچبەران ئاسانتر کرد.
وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا ئەوکات گوتی"بووینەتە خاوەنی مۆدێرنترین یاسای کۆچبەری لە جیهان".
سوێد رێکارەکانی پێدانی مافی مانەوە ئاسانتر دەکات
سوێد هەرچەندە ئێستا حکومەتێکی راستئاژۆی هەیە، بەڵام ناچارە کۆچبەری زۆرتر بۆ کار وەربگرێ. تەنیا ئەمساڵ لە مانگی یەک تاوەکو دە 23 هەزار و 870 کەس لە سوێد مافی مانەوە (یان ئیقامە)یان بۆ کار وەرگرتووە. لەبەرامبەردا 13 هەزار و 41 کەس مافی پەنابەرییان دراوەتێ.
هێشتاش سوێد دەیەوێ ئاسانکاریی زۆرتر بکات بۆ ئەوانەی بۆ کار دەیانەوێ بێنە ئەو وڵاتە و کارتی شین وەربگرن. کارتی شین جۆرێکە ئیقامەیەکە کە بۆ ئەوانەیە لە بوارێکی پێویستدا لە ئەوروپا پسپۆڕێتیی باڵایان هەیە و دەیانەوێ بێن لێرە کاربکەن.
لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە، واتە پاش چوار هەفتەی دیکە، سوێد ئاسانکاریی نوێ و زۆرتر بۆ ئەو کەسانە دەکات. ئێستا کەسێک بیەوێ ببێتە خاوەنی کارتی شینی سوێدی دەبێ گرێبەستێکی کاری بۆ ماوەی یەک ساڵ لە سوێد دەستکەوێ و نابێ مووچەی مانگانەی لە 5 هەزار و 165 یۆرۆ کەمتر بێ.
لە سەرەتای 2025ەوە گرێبەستێکی 6 مانگی و مووچەیەکی مانگانەی 4304 یۆرۆیی بەسە بۆئەوەی کارتی شین وەربگیرێ.
جگە لەوەش لەجیاتی ئەوەی کەسی داواکار 90 رۆژ چاوەڕوان بێ، دەبێ لەماوەی 30 رۆژدا وەڵامی بۆ بێتەوە. هەروەها ئەگەر کەسێک کارتی شینی وڵاتێکی دیکەی ئەوروپای هەبێ، بۆی هەیە بۆ ماوەی 90 رۆژ بێتە سوێد و کاربکات.
ئیسپانیا مافی مانەوە و کارکردن دەداتە 900 کۆچبەر
لە مانگی 5ی 2025 ئیسپانیا مافی مانەوە دەداتە 300 هەزار کۆچبەر کە لەو وڵاتەن.
بەگوتەی ئێڵما سایێز، وەزیری بەشداریپێکردن و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و کۆچبەریی ئیسپانیا، وڵاتەکەی کێشەی کەمبوونەوەی دەستی کاری هەیە. جگە لەوەش زۆر کەس هەن لە ئیسپانیا دەژین و مافی مانەوەیان نییە. بۆیە ئیسپانیا دەیەوێ لەجیاتی ئەوەی وەک ئەڵمانیا و سوێد و شوێنەکانی دیکە دەستی کار لە دەرەوە بهێنێ، هەر ئەوانە وەربگرێ کە ئێستا لە ئیسپانیان.
تاوەکو ئێستا ئیسپانیا رێگەیەک بوو کە ساڵانە هەزاران کۆچبەر لێیەوە دەهاتنە وڵاتانی دیکەی یەکێتیی ئەوروپا و لەوێ نەدەمانەوە.
بەپێی داتاکانی دەوڵەت زۆرترین ئەوانەی لە ئیسپانیا ماونەتەوە هاووڵاتییانی سووریا، مالی و ئەفغانستانن. لەڕێگەی لیبیا و مەغریبەوە زۆر کەسی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانیش گەیشتوونەتە ئیسپانیا و زۆربەیان لەوێوە هاتوونەتە شوێنەکانی دیکەی ئەوروپا.
حکومەتی ئیسپانیا پلانی داناوە لەماوەی سێ ساڵدا هەر ساڵەی 300 هەزار کۆچبەر وەربگرێ و بەمەش ژمارەی کۆچبەرە وەرگیراوەکان بگەیەنێتە 900 هەزار.
بەریتانیا بۆ رێگری لە کۆچی نایاسایی رێککەوتنی لەگەڵ عێراق واژۆکرد
بەپێی رێککەوتنەکە، بەریتانیا یەک ملیۆن دۆلار تەرخاندەکات بۆ رێگری لە کۆچی نایاسایی
یەکێک لەو داتایانەی هەفتانە تیمی دیاسپۆرا چاودێریی دەکرد، ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی نێوخۆی بەریتانیا (هۆم ئۆفیس)بوون سەبارەت بە پەڕینەوەی کۆچبەران بە بەلەمی بچووک لە فەرەنساوە بۆ بەریتانیا.
بەپێی ئەو داتایانە ئەم هەفتەیە هیچ بەلەمێک نەپەڕیوەتەوە ئەوبەر و بەمەش هیچ کۆچبەرێک لە کەنداوی ئینگلیزەوە نەگەیشتووەتە نێو بەریتانیا.
هەڵبەت ئەمە بەمانای ئەوە نایەت کە چیدیکە کۆچبەران ئەو رێگەیە تاقیناکەنەوە بۆ گەیشتنە بەریتانیا.
بۆیە وەزیری نێوخۆی بەریتانیا رۆژانی رابردوو لە هەولێر و بەغدا بوو و رێککەوتنێکی لەگەڵ کاربەدەستانی کوردستانی و عێراقی واژۆکرد بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆچی نایاسایی.
حکومەتی بەریتانیا رێککەوتنەکەی وا ناساند کە یەکەمجارە لە جیهاندا رێککەوتنێکی ئاسایشی وا بکرێت.
بەپێی رێککەوتنەکە بەریتانیا 800 هەزار پاوند، واتە ملیۆنێک دۆلار تەرخاندەکات بۆ پشتیوانیی هێزە ئەمنییەکان و بەرزکردنەوەی هۆشیاریی خەڵک سەبارەت بە تاوان و قاچاخچییان.
کۆمەڵەیەکی کوردی لە بەریتانیا رێگری لە سووتاندنی تەرمی کۆچبەرێکی کورد دەکات
یەکێک لە هۆکانی ئەوەی ئەم هەفتەیە هیچ کۆچبەرێک نەپەڕیوەتەوە سەرما و دژواریی دۆخی نێو دەریایە. ئەوانەی لەوبەری ئاو لە فەرەنسا دەمێننەوە دۆخیان سەختە.
یەکێک لەو کۆچبەرانە، کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو و ناوی حەسەنی رستگار بوو، لەوێ گیانی سپارد. دوای ئەوەی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا دەزانێ لە فەرەنسا خەریکن تەرمەکەی دەسووتێنن، رێگریی لێدەکات.
محەممەد جەلال بەرنجی، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا لەسەر ئەو مژارە میوانی دیاسپۆرا بوو، ئەو چیرۆکەکەی بۆ رووداو گێڕایەوەو گوتی" خانەوادەیەکی کورد کە پێکهاتبوون لە پیاوێک لە گەڵ کچ و کوڕێکی ماوەی شەش مانگ و هەفتەیەک بوو لە گوندێکی نزیک شاری مارسیلیا لە فەرەنسا دەژیان و داوای مافی مانەوەیان کردبوو، بەڵام پێیان نەدابوو، باوکەکە باری تەندروستی تێکدەچێت و دەگەیێندرێتە نەخۆشخانە و لەوێ گیان لەدەستدەدات، دواتر نەخۆشخانەکە ماوەی 10 رۆژ مۆڵەت دەدەنە کەسوکارەکەی بۆ ئەوەی تەرمەکەی وەربگرنەوە، بەپێچەوانەوە تەرمەکە دەسووتێنن، ئەوانیش نەیاندەتوانی تەرمەکەی وەربگرنەوەو لە رێگەی رەنج پشدەرییەوە ئاگادارکراینەوە، ئێمەش وەک کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا هەوڵماندا و توانیمان پارەی نەخۆشخانەکە بدەین و کەسوکاری مەردووەکە رۆژی یەکشەممە 1/12/2024 تەرمەکە وەردەگرنەوەو لە شاری مارسیلیا بەخاکی دەسپێرن".
محەممەد جەلال کە لە کۆمەڵەی کوردی بەریتانیا کاردەکات، داوا لە کوردی دانیشتووی بەریتانیا دەکات پەیوەندییان لەگەڵ کۆمەڵە کوردییەکانی وڵاتەکە و هەروەها مزگەتە کوردییەکانی بەریتانیا هەبێت و سەردانیان بکەن، بۆ ئەوی لەکاتی هەر بارێکی نائاساییدا هاوکارییان بکەن، لەو باریەوە چیرۆکێک باس دەکات و دەڵێت" ماوەیەک پێش ئێستا ژنێک لە هەرێمی کوردستانەوە پەیوەندی پێوەکردم گوتی، هاوژینەکەم چەند رۆژێکە لە بەریتانیا گیانی لەدەستداوە، بەڵام ناتوانین تەرکەمەی وەربگرنەوە، ئەوانیش دوای هەوڵی زۆر توانیان تەرمەکە وەربگرنەوەو رەوانەی هەرێمی کوردستانی بکەنەوە".
محەممەد جەلال ئاشکرایکرد، تەنیا لە مانگی 10ی ئەمساڵ تەرمی 14 کەسیان لە بەریتانیاوە ناردووەتەوە بۆ کوردستان و رادەستی کەسوکاریان کراوەتەوە.
فێستیڤاڵێکی هونەری و کولتووری لە ئەڵمانیا سازدەکرێ
ئەمڕۆ شەممە 30/11/2024 لە شاری ڤوپەرتال لە ئەڵمانیا فێستیڤاڵێک سازدەکرێ کە دەیەمین فێستیڤاڵی هونەر کولتووریی رۆژئاڤایە.
ئەوەی باڵکێشە 37 کەسایەتیی فەرهەنگیی دیاسپۆرانشین بەشداری لە فێستیڤاڵەکەدا دەکەن.
خاتوو ماڵڤا عەلی یەکێکە لە رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە لە ستۆدیۆ میوانی دیاسپۆرا بوو و لەبارەی فێستیڤاڵەکەوە رایگەیاند، فێستیڤاڵەکە بە ناوی دەیەمین فێستیڤاڵی هونەر کولتووریی رۆژئاڤای کوردستانە و رۆژی شەممە 30/11/2024 لە شاری ڤوپەرتاڵ سازدەکرێت و بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان و رۆشنبیر و نووسەرانی رۆژئاوای کوردستان بەشدار دەبن.
ماڵڤا عەلی گوتیشی" فێستیڤاڵەکە کۆپی هەمان ئەو فێستیڤاڵەیە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە رۆژئاڤای کوردستان ساز کرا کە 10 رۆژی خایاند، بەڵام ئەمەی ئێرە تەنیا رۆژێک دەخایەنێت" و دەشڵێت" فێستیڤاڵەکە لە کاژێر 10ی بەیانی دەستپێدەکات تاوەکو کاژێر 6ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و هاتن بۆ هەمووانە و بەخۆراییە".
ماڵڤا عەلی لە بارەی ناوەڕۆکی فێستیڤاڵەکە گوتی" 18 هەڵبەستڤان بەشداریی دەکەن و هۆنراوەکانیان پێشکێش دەکەن، هەروەها چەندین نووسەر بەشدارن نوێترین پەرتووکەکانیان دەناسێن، جگە لەمەش چەندن چیرۆکنووس چیرۆکی خۆش دەگیڕنەوە، هەروەها چەندین هونەرمەند بەشدار دەبن و گۆرانی دەڵێن".
ماڵڤا عەلی گوتیشی" لە کۆتایی فێستیڤاڵەکە شانۆ نمایش دەکرێن، بەڵام بەشێوەیەکی نوێ و جیاواز".
ماڵڤا روونیکردەوە کە ئامانجێکی فێستیڤاڵەکە نزیکخستنەوە و کۆکردنەوەی کوردی رۆژئاڤای کوردستانە لە تاراوگە و ئاشکرایکرد کە ناونیشانی شوێنی فێستیڤاڵەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بڵاوکردووەتەوە.
ئەندازیارێکی کورد بەشداری لە داهێنانێکی نوێی تەکنەلۆژیدا دەکات
دیاسپۆرانشینانی خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەورووپاش بە ماوەی کەم سەرکەوتنی گەورەیان تۆمار کردوون.
یەکێک لەوان جیهاد ئەحمەدە، کە ئەندازیارێکی خەڵکی عەفرینە و لە ئەڵمانیا کاری گەورە دەکات. نوێترین کاری بەشداریکردن بووە لە داهێنانێکی نوێی تەکنەلۆژی بۆ باشتر پێڕاگەیشتن و خزمەتکردنی رەز بە تەکنەلۆژیای نووژەن.
جیهاد محەممەد میوانی دیاسپۆرا بوو لەبارەی پرۆژەکەی رایگەیاند، پڕۆژەکەیان بریتییە لە توێژینەوەیەکی زانستی بۆ پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ، و دەڵێت"لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار لە حکومەتی ئەڵمانیا دانیشتین بۆ چۆنێتی پێشخستنی کەرتی کشتوکاڵ لە ئەڵمانیا و ئەوەمان خستەڕوو چۆن لە رێگەی تەکنەلۆژیاوە بتوانین پەرە بە کەرتی کشتوکاڵ بدەین و بەرهەم زیاد بکەین، ئەوە بوو رێککەوتین دەرفەتی ساڵێکیان پێداین کە کار لەسەر چەند باخێک بکەین، بەتایبەت ئەوانەی لەقەدپاڵی شاخەکانن و بۆ مرۆڤ کەمێک قورسە کاری تێدابکات و بەردەوام ئاگادارییان بێت، ئەوەبوو دەستمان پێکرد و بەرێژەیەکی زۆر باش بەبێ بەشداری مرۆڤ و تەنیا لە رێگەی تەکنەلۆژیاوە سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەستهێنا".
جیهاد ئەحمەد گوتیشی" پڕۆژەکەمان بەکارهێنانی تەکنەلۆژیایە بۆ کشتوکاڵ بەبێ بەکارهێنانی دەستی مرۆڤ، ئەمەش لە رێگەی ئینتەرنێتی 5G و رۆبۆت و هەروەها درۆنەوە کە پشکنین بۆ باخی کشتوکاڵی دەکات و نەخۆشی و پێداویستی و ئاودان و هەموو ئەو کارانەی پێویستە بۆ باخێک لە رێگەی ئەو رۆبۆت و درۆنانەوە ئەنجام دەدرێت".
جیهاد ئەحمەد روونیکردەوە، ئەڵمانیا جگە لەوەی لە زۆربەی بوارەکان ژیری دەستکرد و تەکنەلۆژیا بەکاردەهێنێت، بەڵام پرۆژەکە و توێژینەوەکەی ئەو سەرەتای بەکارهێنانی ئەو تەکنەلۆژیا نوێیەیە لە کەرتی کشتوکاڵی وڵاتەکە لە رێگەی درۆن و رۆبۆت بە بەکارهێنانی ئینتەرنێتی 5G و هیوای خواست کارەکەی ببێتە خزمەتێکی گەورە بۆ کەرتی کشتوکاڵی لە هەموو جیهاندا.

بهشی بكه لە