دیاسپۆرا - ترەمپ ببێتە سەرۆکی ئەمریکا 11 ملیۆن کۆچبەر لە وڵاتەکەی دەردەکات
ترەمپ ببێتە سەرۆکی ئەمریکا 11 ملیۆن کۆچبەر لە وڵاتەکەی دەردەکات
دوو هەفتەی دیکە خەڵکی ئەمریکا بڕیاردەدەن کێ لەم وڵاتە دەبێتە سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
هەڵمەتەکانی بانگەشە گەرمن و یەکێک لە مژارە گەرمەکانیش مەسەلەی کۆچبەریی نایاساییە. هەردوو بەربژێر پێیانوایە کە دەبێ مەسەلەی کۆچبەری باشتر رێکبخرێت و کۆنترۆڵ بکرێ. بەڵام دۆناڵد ترەمپی بەربژێری کۆمارییەکان بەئاشکرا دەڵێت ببێتەوە سەرۆکی ئەمریکا 11 ملیۆن کۆچبەر کە مافی مانەوەیان نییە و ئێستا لە ئەمریکا دەژین لە وڵاتەکەی دەردەکات.
میدیاکانی ئەمریکا ئەم هەفتەیە بەدواداچوونی دوور و درێژیان بۆ ئەو بەڵێنەی ترەمپ کردووە. جڤاتی کۆچبەریی ئەمریکا (ئەی ئای سی)یش خەمڵاندنێکی کردووە و دەڵێ ئەگەر ئەو پلانە لە ماوەی 10 ساڵدا جێبەجێ بکرێ، پێویستی بە بودجەیەک هەیە کە دەکاتە 968 ملیارد دۆلار.
یەکێک لە سەرنجڕاکێشترین کەسەکان کە قسەی لەسەر ئەو مەسەلەیە کردووە پرۆفیسۆرێکی ئەمریکییە کە بەوە بەنێوبانگە پێشبینیی ورد دەکات بۆ رووداوە سیاسییەکان و راستیش دەردەچن. بەتایبەتیش پێشبینیی ئەوە دەکات کە کێ لە هەڵبژاردنەکاندا دەردەچێ.
ئالان لیکتمان سەرەڕای ئەوەی پێشبینیی کردووە کامالا هاریسی بەربژێری دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمجارەی ئەمریکادا دەربچێ، بەڵام هەرواش پێدەچێ بەو ئەنجامانەی لە راپرسییەکاندا هەن دوودڵییەکی هەبێ کە رەنگە ئەمجارە پێشبینییەکەی راست دەرنەچێ. بۆیە لە نوێترین هەڤپەیڤینیدا لەگەڵ میدیای ئەمریکی دەڵێت پلانەکەی ترەمپ بۆ دیپۆرتکردنەوەی 11 ملیۆن کۆچبەر (کارەساتێکی گەورەیە بۆ خەڵکی ئەمریکا).
دانیمارک و سوێد هاوسەرگیریی نێوان ئامۆزاکان و خاڵۆزاکان قەدەخە دەکەن
لە دانیمارک و سوێد ئامادەکاری دەکرێ بۆ بە یاسا رێگەگرتن لەوەی ئامۆزاکان یان خاڵۆزا و پورزا پێکەوە هاوسەرگیری بکەن.
دەنیز بەرخودان بە زمانی دانیمارکی زۆر کتێبی نووسیون و نووسەرێکی کوردی ناسراوە لە نێوەندی دانیمارکی و لەو بارەیەوە میوانی دیاسپۆرا و هۆکار و وردەکاری بڕیارەکەی روونکردەوە و گوتی" هەریەکە لە وڵاتانی دانیمارک، سوێد و نەرویج کۆکن لەسەر رێگریکردن و نەهێشتنی هاوسەرگیریی نێوان خێزانێک، بەتایبەت ئامۆزاکان و خاڵۆزاکان و پوورزاکان، بڕیارەکەش بیرۆکەی وڵاتی دانیمارکە و سوێد و نەرویجیش هاوهۆکن لەگەڵی".
دەنیز هۆکاری پشت بڕیارەکەی ئاشکرا کرد و گوتی"بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی منداڵی ناتەواو و بوونی نەخۆشی درێژخایەن و کەمکوڕی لە نێو ئەو منداڵانەی کە لەو هاوسەرگیریانەدا دروست دەبن بڕیارەکە دراوە"، ئاشکرایکرد"بوونی منداڵی ناتەواو و کەمئەندام لەنێو کۆمەڵگەی رەسەنی دانیمارکیدا نییە، بەهۆی ئەوەی ئەوان هاسەرگیریی نێوان کەسە نزیکەکان ناکەن، بەڵکو بوونی ئەو جۆرە منداڵە ناتەواوانە زیاتر و زۆرتر لەنێو ئەو دیاسپۆرانشینانەن کە روویان لە دانیمارک کردووەو لەوێ دەژین، بۆیە بڕیارەکە گشتاندنی بۆ دەکرێت".
دەنیز روونیکردەوە بوونی بەڵگەی زانستی بۆ بڕیارەکە هەریەکە لە سوێد و نەرویج پشتیوانی بڕیارەکە بکەن و ئامادەن جێبەجێی بکەن.
دەنیز دەڵێت خۆشی یەکێکە لەو منداڵانەی کە کێشەی تەندروستی هەیە بەهۆی ئەوەی دایک و باوکی کەسی نزیکی یەکتر.
بڕیارەکە کاردانەوەی جیاوازی لە نێو کۆمەڵگەی دانیمارک و سوێد و نەرویج دروستکردووە، بەشێکیان لەگەل بڕیارەکەن و بەشێکی دیکەیان دژن، دەڵێن لە کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی و تەواوی جیهان هاوسەرگیریی خێزانی هەیە و بوونی منداڵی ناتەدروست و ناتەواو پەیوەندی راستەوخۆی بەو جۆرە هاوسەرگیرییەوە نییە، بابەتەکە جگە لەوەی بڕیارێکی یاساییە و بەڵگەی تەندروستی هەیە بەپێی پشتیوانانی بڕیارەکە، بەڵام بووەتە بابەتێکی سیاسیش.
هەرێمێکی ئەڵمانیا رێگەنادات کۆچبەرانی ئێزدی دیپۆرت بکرێنەوە
ویلایەتی شلێسڤیگ هۆڵشتاینی ئەڵمانیا بڕیاریداوە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەرانی ئێزدی بۆ باشووری کوردستان رابگرێ.
سەیران پاپۆ، پەرلەمانتاری هەرێمەکە لەسەر لیستی کریستیان دێموکراتەکان لەنێو پەرلەمانی هەرێمەکەدا پڕۆژەی راگرتنەکەی پێشنیاز کرد و بە زۆرینەی دەنگ پەسندکرا.
پاپۆ دوای دەنگدان قسەی بۆ بەرنامەی دیاسپۆرا کرد و داوایکرد هەرێمەکانی دیکەی ئەڵمانیاش هەمان هەنگاو بنێن.
ئامینا تۆورێی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمەکە و وەزیری خۆگونجاندنیش پشتیوانیی بڕیارەکەیە. ئەویش بۆ دیاسپۆرای روونکردەوە کە بۆچی پێویست بوو ئەو بڕیارە دەربچێ و بۆچی ئەو هەرێمەی ئەڵمانیا ناهێڵێ ئێزدی دیپۆرتبکرێنەوە بۆ باشووری کوردستان.
سەیران پاپۆ، پەرلەمانتاری سی ئی دۆ لە پەرلەمان: لە مانگی ساڵی 2022 پەرلەمانی فیدراڵیی ئەڵمانیا بە پشتیوانیی لایەنە بەشدارەکانی نێو حکومەت و بە پشتیوانیی فراکسیۆنی کریستیان دیموکراتەکان و سێ ئێس ئوو، کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکانی لەلایەن رێکخراوی تێرۆریستیی داعشەوە وەک جینۆساید ناساند. ئەو ناوچەیەی ئێزدییەکان تێیدا نیشتەجێن هێشتا دۆخی ئاڵۆزە، پاڵنەرەکانی روودانی جینۆسایدیش هەر ماون. هێشتا ئەو مەترسییە هەیە کە وەک ئێزدی بە خوانەناست بزانن و بتکوژن. هەروەها بەبێ خواستی خۆیان بەسەر وڵاتانی جیاوازی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دابەش کراون. بۆیە ئێمە هەوڵدەدەین بۆئەوەی ئەڵتەرناتیڤێک پێشکەش بکەین بۆئەوەی بەپێی یاساکانی کۆچبەریی ئەڵمانیا ئێزدییەکان مافی مانەوە وەربگرن و چیدیکە نەترسێن کە سزادەدرێن.
سەیران پاپۆ، پەرلەمانتاری سی ئی دۆ بۆ دیاسپۆرا
وەک دەزانین لە 2014 تیرۆرستانی داعش کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانیان کرد و لێرەش خەڵکێکی زۆری ئێزدی هاتنە لامان و هاوکارییان کرا و مافی مانەوەیان پێدرا، زۆری ئەو ئێزدییانەی هاتوونەتە ئێرە ژن و منداڵن و بەشێکیان ماڵ و خانەوادەکەیان بەجێهێشتووە و هەڵاتوون هاتوونەتە ئێرە بەهۆی ئەو گوشار و هەڕەشەی زۆری کەلەسەریان هەیە و ئێستاش بەردەوامە، لە بەرلینیش ئێمە بۆ پشتیوانی ئەوان و رێگری کردن لە داعش چەکمان دا بە پێشمەرگە و هەروەها شەڕێکی زۆر قارەمانانەیان دژی داعش کرد و ئەمڕۆش لە پەرلەمانی شلێسڤیگ هۆڵشتاینی ئەڵمانیا و ئێمە وەک پارتی سی ئی دۆ بڕیارماندا ئەو کەسانەی لە 2014ەوە کە هاتوونەتە ئێرە و مافی مانەوەیان پێنەدراوە ئیتر مافی مانەوەیان پێبدرێت و ئەمڕۆ ئێمە وەک پارتەکەمان بەو بڕیارە زۆر دڵخۆشین.
سەیران پاپۆ، پەرلەمانتاری سی ئی دۆ لە پەرلەمان: فراکسیۆنەکەم و خۆشم پێمانوایە بۆ ئەو ئێزدییانە بە ژنان و منداڵانیشەوە دەبێ نەک بیانپارێزین، بەڵکو ئاسۆیەکی روونیشیان بۆ ئایندەیان بەبێ ترسیان لە دیپۆرتکردنەوە پیشان بدەین. سوپاس بۆ سەرنجتان.

لە ساڵی 2023 هەموو فراکسیۆنە جیاوازەکانی نێو پەرلەمانی ئەڵمانیا پێکەوە بڕیاریاندا بە ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان وەک جینۆساید، بەداخەوە ئێستا دەبینین لە هەندێک هەرێمی ئەڵمانیا دووبارە ئیزدییەکان خەمبار دەکەنەوەو دەیاننێرنەوە بۆ شوێنی خۆیان و بۆیە ئێمە بڕیاری مانەوەیانماندا و هیوادارم هەرێمەکانی دیکەی ئەڵمانیاش هەمان بڕیار بدەن.
ئامیناتا تۆورێی وەزیری کۆچبەران و جێگری سەرۆکوەزیران لە پەرلەمان: ئێمە وەک لایەنەکانی پێکهێنەری حکومەت لە پێشنیازەکەی ئێوەمان کۆڵییەوە و سەیرمان کرد بزانین چیمان پێدەکرێ لە ویلایەتەکەمان. بۆیە هەفتەی رابردوو نامەیەکم بۆ نانسی فێزە، وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیای فیدراڵ، نووسی بۆئەوەی رێگەمان پێبدەن وەک ویلایەت ئێزدییەکان لە ویلایەتەکەمان بهێڵینەوە. بەپێی یاساکانمان ناتوانین وەک ویلایەت بڕیاری وا بدەین و دەبێ حکومەتی فیدراڵی رازی بێ. بۆیە زۆر دڵخۆشم بەو پشتیوانییەی جێگری راوێژکاری ئەڵمانیا لێی کردین و پشتیوانییەکی زۆر گەورە بوو.
ئامیناتا تۆورێی وەزیری کۆچبەران و جێگری سەرۆکوەزیران بۆ دیاسپۆرا:
بێگومان ئێمە دەمانەوێ لە ویلایەتەکەمان پشتیوانی لە ئێزدییەکان بکەین و بیانپارێزین. وەکو ویلایەت مافمان هەیە بۆ ماوەی سێ مانگ ئەمە بکەین و دوای ئەوە پێویستە حکومەتی فیدراڵی پشتیوانیمان بکات، ئەمە هیوای ئێمەیە کە ئێزدییەکان بتوانن لە ویلایەتەکەمان و لە ئەڵمانیا بەدڵنیایی و تەناهی بژین. واتە دیپۆرتکردنەوەیان رابگیرێت. پێویستە ئاسۆیەکی روونیان هەبێ و لەسەر ئاستی حکومەتی فیدراڵی و پەرلەمانی فیدراڵیش چارەسەرێک بۆ ئەمە بدۆزرێتەوە.
سەرۆککۆماری ئەڵمانیا دوو کورد خەڵات دەکات
لە ئەڵمانیاوە هەواڵی خۆشی دیکەش هەن، بەتایبەتیش بۆ ئێزدییەکان. سەرۆککۆماری ئەڵمانیا (فرانک-ڤالتەر شتاینمایەر) بەرزترین خەڵاتی کۆماری فیدراڵیی ئەڵمانیی پێشکەشی دوو کورد کرد، بۆ ئەو رۆڵە گەورەیەی لە کۆمەڵگەی ئەڵمانی و ئێزدییەکانی ئەڵمانیادا گێڕاویانە.
مەدالیای (فەردینستئۆردن دێر بوندزرێپوبلیک دۆیچلاند) دەدرێتە کەسانی زۆر چالاک و تایبەت لە کۆمەڵگەی ئەڵمانیدا.
شەهاب داغ، سەرۆکی فیدراسیۆنی ئێزدییەکان لە نیدەرزاکسنە، ئەو یەکێک لە وەرگرانی خەڵاتەکەیە و میوانی دیاسپۆرا بوو و لەو بارەیەوە رایگەیاند، خەڵاتەکە لەهەمووان پیرۆز بێت و بۆ هەمووانە، گوتی" دوای ئەوەی چەند ساڵێکە لەکەیسی کوردی ئێزدی کاردەکەین و ماڵی ئێزدیمان لە ئەڵمانیا دروست کرد و کاروچالاکیمان زۆر بوو، سەرۆککۆماری ئەڵمانیا بڕیاریدا خەڵاتی من و کاک تێلی بکات، ئەوەبوو لە مەراسیمێکدا لە شاری لۆردهۆن، خەڵاتەکەی پێداین و سەرۆککۆمار لە لێدوانێکیدا زۆر باسی ئێزدییەکانی کرد و هەروەها باسی کاری ئێمەی کرد بۆ پشتیوانیکردنمان لە ئێزدییەکان، روونیکردەوە، کە ئەوان سوپاسی سەرۆککۆمار و کۆمەڵگەی ئەڵمانیای کرد کە بەتایبەتی دوای فەرمانی ساڵی 2014ی سەر ئێزدییەکان باوەشیان بۆ ئێزدییەکان کردەوە.
شەهاب داغ گوتیشی" بڕیارە نوێیەکەی پەرلەمانی هەرێمی شلێسڤیگ هۆڵشتاینی ئەڵمانیا دڵخۆشکەر بوو بە پێدانی مافی مانەوە بەو ئێزدیانەی لە دوای 2014ەوە هاتوونەتە ئەڵمانیا، بەڵام تاوەکو ئێستا بەشێکیان مافی مانەوەیان نییە". هیوای خواست پەرلەمانی هەرێمەکانی دیکەش هەمان بڕیار بدەن و بەردەوام بن لە پاراستنی ئێزدییەکان.
پەڕینەوەی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز بۆ بەریتانیا بەردەوامە
لە ئەمریکا هێشتا دونیا زۆر سارد نەبووە، بەڵام لە ئەوروپا وردە وردە سەرما و باو و بۆران دەستیانپێکردووە. بۆ ئەو دیاسپۆرانشینانەی لە ماڵەکانیان دانیشتوون ساردە، جا دەبێ بۆ ئەوانەی کۆچبەرن و لە دەرەوەن چۆن بێ!
هێزەکانی پاراستنی سنوور لە بەریتانیا داتایان بڵاوکردووەتەوە و دەردەکەوێ هێشتاش پەڕینەوەی کۆچبەران لە نۆکەندی ئینگلیز بۆ نێو بەریتانیا بەردەوامە. لە ماوەی نێوان رۆژانی 17 تاوەکو 23ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ، واتە تاوەکو پێرێ، 1136 کۆچبەر بە 19 بەلەمی بچووک لە فەرەنساوە خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا.
زۆرترین کۆچبەر رۆژی 18ی ئۆکتۆبەر پەڕیونەتەوە، کە 647 کەس بوونە. کەمترینیشیان رۆژی 17ی ئۆکتۆبەر بووە کە 48 کەس بوونە.
لەلایەکی دیکەوە ئەم هەفتەیە هێزەکانی پاراستنی دەریایی فەرەنسا رایانگەیاند کە 48 کۆچبەریان لە خنکان رزگارکردووە و 3 کەس خنکاون و یەکێکیش لەکاتی هەوڵدان بە پەڕینەوە بە بەلەم بۆ بەریتانیا بریندار بووە.
هۆڵەندا ئامادەکاریی دەکات بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ ئوگاندا
ئیتاڵیا لە رۆژانی رابردوودا یەکەمین گرووپی کۆچبەرانی ناردە ئەلبانیا. بەڵام دواتر دادگایەکی ئەو وڵاتە بڕیاریدا کۆچبەرەکان بگەڕێندرێنەوە ئیتاڵیا و گەڕێندرانەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر پلانێکی هاوشێوە بۆ ناردنی کۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ رواندا شکستی هێنابوو. کەچی دوای ئەلبانیا هۆڵەنداش دەستی بە جووڵە کردووە بۆ ناردنی کۆچبەران بۆ وڵاتێکی دیکەی ئەفریقی، کە ئوگاندایە.
وەزیری بازرگانی و هاریکاری و پەرەپێدانی هۆڵەندا لە ئوگانداوە پەسنی ئەو وڵاتەی دا کە کۆچبەری زۆری لە وڵاتانی دیکەوە وەرگرتووە و گوتی"حکومەتی هۆڵەنداش لەوە دەکۆڵێتەوە کە چۆن وابکات کۆچبەران بنێرێتە ئەوێ".
وەزیری دەرەوەی ئوگانداش گوتی "دەرگایان کراوەیە بۆئەوەی لەسەر ئەوە لەگەڵ هۆڵەندییەکان قسە بکەن". وەزیرە هۆڵەندییەکە کە ناوی (راینێتە کلێفەر)ە، دەڵێ وڵاتەکەی زۆر مەبەستیەتی ئەو کۆچبەرانەی داوای مانەوەیان رەتکراوەتەوە بنێرێتەوە وڵاتەکانی خۆیان، بەڵام زۆر جار ئەمە زەحمەتە. بۆیە وڵاتێکی وەکو ئوگاندا گونجاوە بۆئەوەی کۆچبەرانی بۆ بنێردرێن.
جگە لەوەش حکومەتی هۆڵەندا سەرقاڵی تێپەڕاندنی پلانێکە لە پەرلەمانەکەیان بۆئەوەی ڕێوشوێنی تووندتر بەرامبەر ئەوانە وەربگرن کە مافی پەنابەرییان هەیە یان داوای مافی پەنابەرییان کردووە. لەوانەش چیدیکە مافی مانەوەی هەمیشەیی نەدەنە پەنابەران. جگە لەوەش دەیانەوێ لە کۆتایی مانگی داهاتووەوە خاڵی پشکنین لە سنوورەکانی وڵاتەکەیان لەگەڵ دراوسێکانیان دابنێن.
ئیسپانیا: هەوڵ دەدەین ئیدارەی کۆچبەران بدەین نەک دەریان بکەین
سەرەڕای ئەو هەڵوێستە تووندانەش بەرامبەر کۆچبەران، وڵات هەن کە پشتیوانی لە کۆچبەران دەکەن. بۆنموونە ئیسپانیا.
پێدرۆ سانشێز، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دەڵێت ئەوروپا لەجیاتی ئەوەی خەریکی دوورخستنەوەی کۆچبەران بێ، دەبێ کار لەسەر گونجاندنیان لە کۆمەڵگەدا بکات.
سانشێز بە پەرلەمانی وڵاتەکەی گوت: مەسەلەی کۆچبەری تەنیا پرسێکی مرۆیی نییە، بەڵکو پێویستییەکیشە بۆ گەشەکردن و بۆ درێژماوە بە تەندروستی هێشتنەوەی ئابوورییەکەیان. بۆیە، وەک ئەو باسیدەکات، باشترە ئیدارەیەکی باشی کۆچبەری بکرێ.
پێشتریش پیلار ئالێگریا، گوتەبێژی حکومەتی ئیسپانیا، رایگەیاندبوو ئەو رێگەیەی ئیسپانیا لەگەڵ کۆچبەران گرتوویەتەبەر و هەوڵدەدات ئیدارەیان بکات نەک دەریان بکات، ئەنجامی باشی هەبووە. راشیگەیاندبوو کە بەمنزیکانە فڕۆکەخانەیەک کە کەمتر بەکاردێت، لەنزیک مەدرید چۆڵ دەکرێ و دەکرێتە کەمپی کۆچبەران.
ئیسپانیا یەکێکە لەو وڵاتانەی سنووری ئاویی لەگەڵ ئەو وڵاتانە هەیە کە کۆچبەری زۆریان لێوە دێنە نێو یەکێتیی ئەوروپا. بەتایبەتیش ئەفریقی و لەنێویاندا مەغریبی و جەزائیری و توونسی.
کارتی شینی ئەورووپا دەدرێتە کۆچبەرانی کارامە
ئەوانەی بەشێوەی یاسایی دەیانەوێ بچنە نێو یەکێتیی ئەوروپاوە و لەوێ کاربکەن، سیستمی کارتی شینی یەکێتیی ئەوروپا هەیە. ئەو کارتە، کە بۆخۆی ئیقامەی کار و مانەوەیە، دەدرێتە ئەو کەسانەی کارامەیی و شارەزاییەکی زۆریان لە بوارێکی زانستی یان پیشەییدا هەیە.
بەپێی داتاکانی یەکێتیی ئەوروپا، لە ساڵی 2023دا، 89 هەزار کارتی شینی دراوەتە کەسانی دەرەوەی یەکێتییەکە. ئەمەش دەکاتە نزیکەی نۆ لەسەت زۆرتر بە بەراورد بە ساڵی 2022.
ئەوەی جێی سەرنجە هەڵگرانی وەڵاتینامەی عێراقی لە رێزی ئەوانەدان کە زۆرترین کارتی شینیان وەرگرتووە. داتاکانی یەکێتییەکە پیشانیدەدات کە شەش لەسەتی وەرگرانی کارتەکە عێراقین.
جگە لەوان هاووڵاتییانی تورکیاش پشکی گەورەیان هەیە و نزیکەی دە لەسەتی کارتەکانیان وەرگرتووە. جگە لەوەش زۆرینەی کارتە شینەکان لە ئەڵمانیا دراون، کە دەکاتە 70 هەزار کارت. قوبرس کارتی شینی نەداوەتە کەس و هەنگاریاش تەنیا 17 کارتی داوە.
ناوەندی چاند و جڤاکی کوردی لە نەمسا چالاکی ئەنجام دەدەن
کوردی رۆژئاوا لەدوای ساڵی 2011ەوە و بەتایبەتیش پاش ساڵی 2015 بە لێشاو روویان کردووەتە وڵاتانی ئەوروپا. لە زۆر شوێنیش زۆر چالاکن و نموونەی خۆگونجاندن و کاری باشن. ئەمە لە هەموو بوارێکدایە. هەر لە کاری کولتوورییەوە بیگرە تا دەگاتە بازرگانی و چالاکڤانیی مەدەنی. بۆ کوردایەتیش ئیشی زۆر دەکەن و سازیی خۆیان هەن.
یەکێک لەو سازییانە ناوەندی چاند و جڤاکی کوردییە کە لە نەمسا زۆر چالاکن. لە زاری خۆیانەوە چیرۆکی خۆیان ببیستن.
ناوم نزار موسایە، بەڕێوەبەری ناوەندی کولتوور و هونەری کوردیم لە ڤیەننا، ناوەندەکە لە ساڵی 2017ەوە دامەزراوە، ناوەندەکە شوێنی یەکتربینین و کۆبوونەوەی کوردانی دانیشتووی ڤیەننا بە تایبەتی و نەمسا بە گشتییە.
دەنگی سروشتی..ناوەندەکە چەندین چالاکی هونەری و کولتووری کوردی تێیدا ئەنجامدراون هەر لە ساڵی 2017ەوە تاوەکو ئەمڕۆش، بۆ نموونە ئاهەنگی جەژنی نەورۆز کە ساڵانە لە دەرەوە ئەنجامی دەدەین ئێمە سەرپەرشتی دەکەین، هەروەها هەموو ئەو بۆنە نیشتمانییانەی کە لە ڤیەننا دەکرێن ئێمە سەرپەرشتی دەکەین و بەڕێوەی دەبەین، جگە لەمەش هەفتانە لێرە یەکتر دەبینین و باسی هەموو ئەو مژارانە دەکەین کە ئێستا هەن و پەیوەندیدارن بە دۆزی کوردەوە، جگە لەمانەش زوو زوو ئەو کوڕ و گەنجە کوردانەی کەلە خوێندندا پلەی باش بەدەستدەهێنن یاخود داهێنان دەکەن ئێمە بانگهێشتیان دەکەین و بۆنەیەک رێکدەخەین و خەڵاتیان دەکەین، هەروەها هەمیشە هانیان دەدەین و پشتیوانیان دەکەین.
هەروەها زۆر جار هەوڵی دۆزینەوەی کەسە ونبووەکان دەدەین و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 150 خێزان لەو چالاکییە سوودمەندبوونە و ئەمە جگە لە بوونی دەیان کۆرس و سمینار بەتایبەت کۆرسی فێربوونی زمانی ئەڵمانی بەتایبەتی بۆ ئەو کەسانەی کە تازە دێنە ئەڵمانیا.
هەروەها کاری وەرگێڕان بۆ ئەو خێزان و کەسانە دەکەین لە دامودەزگاکان ئەوانەی تازە دێنە ئێرە و هاوکاریان دەکەین.
کاتێک ئەو کۆچە بەکۆمەڵەی خەڵکی ئێمە لە گرێی سپی و سەرێ کانیێ دروستبوو، لێرەوە چەندین چالاکیمان رێکخست و توانیمان زیاتر لە 70 کارتۆن کەلوپەل و پێداوستی کۆبکەینەوە بۆیان بنێرین و هاوکارییان بکەین.
هەروەها کاتێک کۆچبەرێکی زۆر لە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لە دوای 2017ەوە هاتنە ڤیەننا هاوکاریمان کردن و توانیمان لە رێگەی چەندین پرۆژەوە کاری باش بکەین و لێرە یەکتر ببینین. ناوەندەکە ئامانجی زۆری هەیە، بەڵام لێکنزیکبوونەوەی دیاسپۆرای کوردی بەلای ئێمەوە زۆر تایبەت و پێویستە و گرنگی بەو لایەنە دەدەین.
مونتەسر ساڵح، هونەرمەندێکی رۆژئاوای کوردستانە و لە ناوەندەکە مامۆستای فێرکردنی ئامێری میوزیکە و دەڵێت" چەندین کۆرسی فێربوونی میوزیکمان بۆ منداڵان و گەنجان کردووەتەوەو زۆربەیان سەرکەوتووبوونە و هەروەها چەندین چالاکیی شانۆییمان کردووەتەوە".
دکتۆرە نەرمینیش خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و ئەو لە ناوەندەکەدا زیاتر سمینار رێکدەخات و دەڵێت" گرنگترین کاری ناوەندەکە بریتییە لە کۆکردنەوەی دیاسپۆرای کوردی ڤیەننا لە یەکتر و ئەو یەکتر بینینە سوودی رۆحی زۆری هەیە و هەست بە غەریبی ناکەین و جگە لەمانەش زۆر جار توانیومانە کێشە خێزانییەکان لە ناوەندەکەدا چارەسەر بکەین.
کۆما زۆزان کلیپێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت
لەنێو کوردی رۆژئاوای کوردستان بەتایبەت لە عەفرین بەهۆی داگیرکردنی ناوچەکانیانەوە زۆرتر لە هەمووان پێیانەوە دیارە کە تەقەلا دەدەن کولتوور و زمان و ناسنامەی خۆیان بپارێزن.
لە هۆڵەندا کۆما زۆزان کلیپێکی نوێی دروستکردووە.
ئەحمەد بابێ هاروون، سەرۆکی کۆما زۆزان-هۆڵەندا لە بارەی کلیپەکەیەوە بە رووداوی راگەیاند، ناوەڕۆک و تێکستی گۆرانییەکە باسی ئەو زوڵم و ستەمەی بەسەر خەڵک و شاری عەفریندا هاتووە دەکات.
بابێ هاروونی روونیکردەوە، کلیپەکە لەلایەن بەشی زۆری میوزیکژەن و هونەرمەندە کوردەکانی عەفرین کەبەهۆی شەڕەوە هەڵاتوون و روویان لە ئەورووپا کردووە دروستکراوە و هیوای خواست بە دڵی هەمووان بێت.

بهشی بكه لە