دەروون - هاوڕێیەتی نێوان کچ و کوڕ لە کۆمەڵگەدا چەندە قبووڵکراوە
هاوڕێیەتی نێوان کچ و کوڕ لە کۆمەڵگەدا چەندە قبووڵکراوە
بەرنامەی ئەمجارەی دەروون باسێکی جیاواز بوو و تایبەتتر بوو بە گەنجان. لە بەرنامەکەدا باس لە هاوڕێیەتی نێوان کچ و کوڕ کرا کە چەندە راستە و چەندە هەڵەیە.
دوو میوان بەشداری بەرنامەکە بوون. عومەر فەقێ، بانگخواز و راهێنەر، زەیتوون مووسا، رۆژنامەڤان، بوارە ئەرێنی و نەرێنییەکانیانی بابەتەکەیان باسکرد.
عومەر فەقێ لە وڵامی ئەوەی کە تاچەند هاوڕێیەتی کچ و کوڕ راستە گوتی"هاوڕێیەتی بۆ کچ و بۆ کوڕیش ئاساییە تاوەکو ئەو جێگایەی کە نەگاتە ئاستی پەیوەست بوون ". هەروەها باسی لە چۆنییەتی پەروەردەی گەنجان کرد و گوتی" ئێمە پێویستە میللەتێک و هەروەها گەنجێک وا پەروەردە بکەین کە بە حەیا بن نەک شەرمن، شەرم لە شەریعەت دا شتێکی باش نییە و کوڕ و کچ دەتوانن هاوڕییەتی بکەن بەو مەرجەی حەیای خۆیان لەدەست نەدەن".
هەروەها سەبارەت بەو قسەی کە باوە و دەگوترێت ئەگەر کچ و کوڕێک تەنیا بن کەسی سێهەمیان شەیتانە، گوتی"شەیتان 99 لە سەد بەرییە لەم شتە و هەموو هەڵەکان لە دەروونی مرۆڤەوە دیت".
دەروون پرسیارێکی ئاراستەی میوانی دووم، زەیتوون مووسا کرد و پرسی: ئایا کوڕ و کچ دەتوانن بە بێ هیچ مەبەست و مەرامێکی دیکە هاوڕێ بن؟ زەیتوون مووسا لە وڵامدا گوتی"بەڵێ دەتوانن، چونکە هاوڕێیەتی بە رێککەوتن و بە سەرسامی کەسێکیان بۆ ئەوەی دیکە دروست نابێت و ئەگەر هاوڕێیەتی بەم بنەمایانە دروست بوو هەڵەیە".
زەیتوون مووسا ئاماژەی بەوەشکرد کە زۆر ئاساییە ئەگەر لە پەیوەندی هاوڕێیەتی سەرسام بوون لە لایەن یەکێکیانەوە دروست بێت و گوتیشی"پەیوەندی هاوڕێیەتی ئەگەر بوو بە پەیوەندی خۆشەویستی و دواتر تێکیش بچێت، ناکرێت بڵێین پەیوەندی هاوڕێیەتی نێوان کچ و کور هەڵەیە، هەر ئەو جۆرەی کە پەیوەندی هاوسەرگیری رەنگە بگات بە هاوسەرگیرییەکی سەرکەوتوو و رەنگە بگات بە جیابوونەوە، ناکرێت بڵێین هاوسەرگیری هەڵەیە، هاوڕێیەتیش هەر بەو شێوەیە".

بهشی بكه لە