دەنگی من - وەستا غەریب

دەنگی من - وەستا غەریب
یەکێک لەو بازاڕو کاسبیەی کە ئێستا سەرتۆپی کەرتەکانی دیکەی ئابوورییە بازاڕی مۆبایل و کەلوپەلەکانییەتی، هەزاران کاسبکاریش لە هەرێمی کوردستان بژێوی ژیانیان لە سەر ئەو کەرتەیە، ئەمە وێڕای ئەو هاونیشتمانیانەی رۆژانە بە کڕینی مۆبایل یاخود وایەری بارگاوی کردن و تێکەڵی ئەو کەرتە دەبن.
 
ئەو سەرمایە زۆرەی بۆ کڕینی مۆبایل و پێداویستییەکانی دەچێتە دەرەوە تاچەندە کوالێتیان بەرزەو کامانەن ئەو پێداویستیانەی مۆبایل کە شیاوی بەکار هێنان نین؟
 
 
کاسبکارانی ئەم کەرتە بۆ ئەم خولەی پەرلەمانی کوردستان چ جۆرە بەربژێرێکیان لا پەسەندەو داواکاریان لە پەرلەمانی نوێ و کابینەی داهاتوو چییە؟
 
 
بەرنامەی (دەنگی من) وەستا غەریبی کردووەتە میوان، وەستایەک لە نێو جەرگەی بازاڕی هەولێر سەروکەڵی لەگەڵ کوالێتی کۆنتڕۆڵ و باشترکردنی بازار و خاوەن راو بۆچوونێکی بوێرو تۆکمە کە دواجار سوود بە هاونیشتمانیان دەگەیەنێت.
 
 
ئەو لای وایە بۆ ئەمجارە خەڵکی دەبێت ئەو بەربژێرانە هەڵبژێرن کە توانای باشترکردنی بارودۆخی بازاڕیان هەبێت و لە رووی کوالێتی کۆنتڕۆڵەوە شارازیی هەبێت.
 
 
دەڵێت لە ساڵی 1992ـەوەوە دەنگ دەدات، بۆ ئەمجارەش پەرۆشی دەنگدانە، بەڵام وەک 5 خولی رابردوو پەلە لە دەنگەکەی ناکات و بەربژێر خاوەن کارنامەیەکی جوان نەبێت دەنگی ئەوی بۆ ناچێت.
 
 
لەم بەرنامەیە تەنیا رای کەسێک نازانی لە سەر بەربژێری باش، بەڵکو ئەوەی مۆبایل بەکار بێنێت پێویستە گوێبیستی قسەی ئەم وەستا کارەبێت، بۆ ئەوەی بزانێت چۆن مۆبایل بکڕێت و بە چ جۆرە وایەرێک بارگاوی بکاتەوە.