دەنگی من - سۆز حەسەن - سلێمانی

دەنگی من - سۆز حەسەن - سلێمانی
سلێمانی گەورەترین بازنەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانە و خاوەنی 38 کورسییە، بانگەشەی هەڵبژاردنی تێدا گەرم و گوڕە، لایەنی سیاسی زۆر، بەربژێری سەربەخۆ و  ٢ کورسی پێکهاتەکان لەم بازنەیەدا هەن و دەیان بەربژێر کێبڕکێی بەدەستهێنانی کورسییەکانی ئەم بازنەیە دەکەن.

سۆز حەسەن وەک دایکێک بووەتە میوانی بەرنامەی دەنگی من، ئەو دەڵێت "لایەنی سیاسی و بەربژێران کارنامە و قسەکانیان بۆ ئەو کەسانەن کە توانای قسەکردن و وەڵامیان هەیە لە بیریان کردووە منداڵ، ژینگ ەو ئاژەڵ بێ زمانن، بەڵام خاوەن دەنگن و ئەو کەسانە دەنگی ئەوانن کە گرنگی بەو بابەتانە دەدەن".

دەشڵێت "بۆ من کە دایکم کێ دەتوانێت دوارۆژێکی باشتر لەوەی ئێستا هەیە بۆ منداڵەکەم بڕەخسێنێت، یان کارنامەیەکی تۆکمەی لە سەر ژینگەی ئەم وڵاتە هەبێت بێ دوودڵی دەنگی من بۆ ئەو بەربژێرەیە".

سۆز گوتیشی" بێ گودانە لایەنی سیاسی و رەنگ دەنگ دەدەم و بەربژێرێک دەستنیشان دەکەم کە کارنامەکەی پەسەند و جوانبێت وپڕژابێتە سەر ئەو خالانەی لای من گرنگن و بە قسەو کەرنەڤاڵی بانگەشەش رام  ناگۆڕێت".