دەنگی من - شادی بابەکر

دەنگی من - شادی بابەکر
شادیە بابەکر، خاوەن کارگەیەکی شیرنەمەنییە لە رانیە، دوای تەواو کردنی زانکۆ و نەبوونی هەلی کار لە کەرتی گشتی، کارگەیەکی شیرنەمەنی دادەنێت و جگە لە خۆی کە سەر وەستای دروستکردنی شیرنەمەنییە هەلی کاری بۆ 15 کەسیش رەخساندووە.

 


شادیە بەپەرۆشە بۆ دەنگدان و پێیوایە دەبێت خەڵکی بەشداری دەنگدان بکات تا نوێبوونەوە لە وڵات هەبێت و خەڵکێک بنێرنە پەرلەمان خەمی کارو کاسبی خەڵکیان هەبێت.

 

لە دەروازەی ڕاپەڕین کۆچکردنی گەنج لە حاڵەتەوە بووەتە دیاردەو وەک شادی دەڵێت "هۆکاری سەرەکی ئەم کۆچە نەبوونی هەلی کارە لە شارەکەیدا". گلەی ئەوەش دەکات لە ئەنجامی رۆشتنی گەنجان لە بیتوێن و پشدەر کچی قەیرە زۆر بووە.

 

ئەم خاتوونە دەڵێت"خۆی و شاگردەکانی بڕیاریان داوە بەربژێرێک دەست نیشان بکەن کە کارنامەکەی زیاتر لە سەر دروستکردنی هەلی کارو گرنگیدان بە کارگەکان بێت".