دەنگی من - بایکۆت
هەمیشە لە هەموو هەڵبژاردنەکان و لە زۆربەی زۆری وڵاتانیشدا تێکڕای ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان هەیە بەشداری پرۆسەکە ناکەن و ئەو مافە رەتدەکەنەوە.
لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانیشدا ژمارەیەکی زۆری دەنگدەر بە هۆکاری جیاجیا ناچنە سەر سەندوقەکانی دەنگدان و بایکۆت دەکەن.
لە پارێزگای سلێمانی ژمارەیەک گەنج بە ناوی بایکۆتی هەڵبژاردنەوە یەکیان گرتووەو دەڵێن لە هەرێمی کوردستان هەڵبژاردن هیچ گۆڕانکاری گەورەو بە دڵی ئەوان دروست ناکات و بەشدار بن یاخود نا دوو لایەنی سیاسی هەرچۆنێک بێت رێک دەکەون و حکومەت دروست دەکەن.
ژمارەیەک گەنج لە سەهۆڵەکەی سلێمانی میوانی بەرنامەی دەنگی منن، دەڵێن لە پێنج خولی رابردووی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هیچی لە حاڵی ئەوان نەگۆڕیوەو تاوەکو ئێستا حیزب هەڵسوڕێنەری جومگەکانی وڵات و پەرلەمانە.
گلەیی ئەوەیان هەیە کە حکومەت دابەشی سەر دوو زۆن بووە و لە هەر زۆنێکدا کەسی خۆیان نەبێت کاری پێنادەن و ئەوان ئامادەنین بچنە دەنگدانێک کە بەهەمان ساڵانی رابردوو حوکمڕانی بەردەوام بێت.

بهشی بكه لە