دەنگی من - رەشید دەلاک

دەنگی من - رەشید دەلاک
هەر کە گوێ بیستی ناوی کۆیە دەبی مەلای گەورە و نووسەرو شاعیر، تەنانەت دوو سەرۆککۆماری عێراقت بیر دەخەنەوە، ئەمە وێرای حاجی قادری کۆیەو مەقامە نەمرەکانی تاهیر تۆفیق، بەڵام ئێستا پڕ لە گلەیی وگازەندەیە، شارێک کە میوانەکەی (دەنگی من) دەڵێت" جێگری ئەنجوومەنی وەزیران بڵێت کۆیە ماددەی 140ە. دانیشتووانەکەی بۆ ناهەقن گلەییان تاوەکو سەر ئێسقان هەبێت".
 
 
رەشید دەلاک، دانیشتووێکی کۆیەیە رووداو بۆ بەرنامەی (دەنگی من) کردوویەتی بە میوان و بازار و قشڵە و کوچە و کۆڵانی لەگەڵ کردوون، دەڵێت "لە هەموو هەڵبژاردنەکان بەڵێنی گەورە بە کۆیە و خەڵکەکەی دراوەو دوای هەڵبژاردنیش کەس خۆی لێنەکردوون بە خاوەن".
 
 
بۆ ئەمجارە لە کۆیە نزیکەی 50 بەربژێر کێبڕکێی دەنگی خەڵکەکەی دەکەن و رەشید دەڵێت" زۆر گرنگە ئەو بەربژێرانە کارنامەیەکی وایان هەبێت دەردە دڵی کۆییەکان دەرمان بکەن و پڕژابنە سەر خەمە گەورەکانی کۆییەکان".
 
 
میوانەکەی رووداو، پەرۆشی دەنگدانە و پێیوایە بۆ ئەمجارە خۆی وهاوشارییەکانی بە دیقەتتر لە جاران روودەکەنە سەندووقی دەنگدان و تەنیا بە قسەو بەڵێنیش بڕوا ناکەن و کەسێک دەکەنە نوێنەری خۆیان لە نێوخەم و ئازارەکانی کۆییەکان ژیابێت.