دەنگی من - راهێنەری سەگ

دەنگی من - راهێنەری سەگ
پەروەردەکردنی سەگ و رێهێنانیان بۆ کارو پیشەی جیاجیا لە ماوەی سێ چوار ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان پەرەی سەندووە.
کورد ئێستا خاوەن راهێنەری نێودەوڵەتیە بۆ راهێنانی سەگ و کردنیان بە پاسەوان و ناسینەوەی ئەو شت و مەکانەی یاساغن یان پێ سپاردنی کارێک کە لە مرۆڤ باشتر ئەنجامی بدات.

هەڤاڵ عەلی، راهێنەری نێودەوڵەتی ئەو بوارەیە، لە سیلێمانی سەگ پەروەردە دەکات و دەیان جۆر سەگی هەیە و نرخیان لە هەزارو 500 دۆلارەوە دەست پێدەکات تاوەکو 60 هەزار دۆلار، شەش دەفتەر.

ئەوان تۆڕێکیان لە هەرێمی کوردستان هەیەو لە هەر خانەێکی پەروەردەکردنی سەگ نزیکەی 20 کەس دەبن و بە قسەی ئەوان بێت ئێستا زیاتر لە هەزار کەس بژێوی ژیانیان لە سەر پەروەردەکردنی سەگەو رۆژ دوای رۆژیش ئەم تۆرە فراوانتر دەبێت و داواکاری خەڵکیش لە سەر سەگەکانی ئەو خانانە زیاتر دەبێت.

کاسبکارانی ئەو کەرتە چی لە بەربژێران دەخوازن و دەیانەوێت کارەکەیان بچێتە چ قۆناخێک و چۆن حکومەت بایەخیان پێبدات کە بۆ کرینی جۆرەکانی سەگ سەرمایە نە چێتە دەرەوە.

ئایا کارنامەی هیچ بەربژێرێک پڕژاوەتە سەر کارو پیشەکانیان و ئەوان چ داواێک لە بەربژێرو لایەنە سیاسیەکان دەکەن؟

هەموو جۆرە کارو پیشەێک لە وڵاتان بە یاسا رێکخراوە، هیچ یاساو رێنماێک لە هەرێمی کوردستان بۆ پەروەردەکردن و مامەڵەکردن بە ئاژەڵی دڕندە هەیە؟

رووداو هەڤاڵ عەلی راهێنەری نێودەوڵەتی سەگی کردۆتە مێوانی بەرنامەی (دەنگی من) ئەو باسی وردەکاری و داهات و تێچووی خانەی پەروەردەکردنی سەگ دەکات.