پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازی هەولێر چ جۆرە بەربژرێکیان لا پەسەندە؟

پیشەوەرانی ناوچەی پیشەسازی هەولێر چ جۆرە بەربژرێکیان لا پەسەندە؟

گەورەترین ناوچەی پیشەسازی هەرێمی کوردستان لە هەولێری پایتەختە، دەنگدەر لەوێ هەزارانن، زۆربەیان بە پەرۆش بۆ هەڵبژاردن بەڵام دەڵێنن بۆ ئەم دەنگدانە بەربژێرێک دەکەنە دڵخوازی خۆیان کە کارنامەێکی تۆکمەو جوانی هەبێت سەبارەت بە کارو پیشەکانیان و وەک خولەکانی پێشوو تەنها باوەڕ بە قسەو بەڵێنەکان ناکەن.


کێشەی کارەبا، باج و رسومات و بیمە کردن، داواکاری سەرەکی پیشەوەرانە لە لایەنە سیاسیەکان و بەربژێرە دڵخوازەکانیان، دەڵێن رۆژانە بەربژێری زۆر دێتە لایان و داوای دەنگیان لێ دەکات بەڵام تاوەکو ئێستا کەمتر بەربژێر پڕژاونەتە سەر ئەو گرفتانەی پیشەوەران چەندین ساڵە هەیانەو داوای جارەسەرکردنیان دەکەن.