دەنگی من - موەفەق میراودەلی- نووسەرو مێژووناس
لە پشدەر ژمارەیەک کەسی خۆبەخش خاوەن گەورەترین کتێبخانەی تایبەتی هەرێمی کوردستانن، بەهەزاران کتێب و گۆڤارو رۆژنامە لای ئەوان وەک ئەرشیڤ پارێزراون، سەدان کەس بۆ توێژینەوەی زانستی بە تایبەت ماستەرو دکتۆرا سەردانی کتێبخانەکە و ئەرشیڤخانەکە دەکەن و بێ بەرامبەر هاوکاری هەموو فێر خوازێک دەکەن.
موەفەق میراودەلی کە سەرپەرشتیاری ئەرشیڤ خانەکەیە میوانی بەرنامەی دەنگی من بووە، نهۆمی دووەمی خانووەکەی سەرتاپای کتێب و دەستنووس و تۆماری دەنگی و گۆڤار و یاساکانی پەرلەمانی کوردستانن.
ئەو پێیوایە دەنگدان چۆن مافە ئەرکیشە کە تۆ بتوانی بەربژێری باش بۆ ئەم خولە سەرخەیت و بچنە پەرلەمان، بەڵام تێبینیشی لە دەنگەکانی رابردووی خۆی هەبووەو دەڵێت "بۆ ئەم جارە دەبێت بە ورتر و بیری زیاتر بچێنە سەر سندووقی دەنگدان".
میراودەلی دەڵێت" لەڕووی هەلی کارو باشتر کردنی مامەڵەی ناوچە سنوورییەکان دەبێت کابینەی داهاتوو باشتر ئاوڕی لێبداتەوە".
بهشی بكه لە