دەنگی من - هۆزان ئیسماعیل - سێمێل

دەنگی من - هۆزان ئیسماعیل - سێمێل

سێمێل یەکێکە لە قەزا گەورەکانی پارێزگای دهۆک، شوێنێک بۆ لە باوەشکردنی سەتان ئاوارە و پەنابەر، سێمێل مەودایەکی کەم لە سەنتەری پارێزگاکەیەوە دوورە، بەڵام دانیشتووانەکەی دەڵێن لەڕووی ئاوڕلێدانەوەو خزمەتگوزاری مەودای لە گەڵ دهۆکدا گەلێک دوورە.

هۆزن ئیسماعیل، سەرۆکی سەنتەری رۆشنبیری قەزای سێمێلە و بووەتە میوانی بەرنامەی دەنگی من، لە دەستپێکی قسەکانی دا گوتی"بینین لە دهۆک چەندە نزیکین، بەرادەیەک هەمووی 10 خولەک دەبێت، بەڵام لە بەراورد بە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی دهۆک و زاخۆ ئێمە لە سێمێل ونبووینەو تا رادەێک لە بیر کراوین، بەردەوام دەبێت و دەڵێت "زانکۆی ئەمریکی ناوی سێمێلی گەورەتر کرد، بەڵام لە رووی هەلی کارەوە رێژەیەکی زۆر کەمی بەرکەوتووە".

گلەیی لە ئەندامانی خولەکانی رابردووی پەرلەمان هەبووە لە بادینان و پێیوایە دەبوو زیاتر دەنگی دلێریان دیار بووایە و زیاتر بیان توانیبا پڕۆژە یاسا دەربکەن.

ئەو لای وایە لە بادینان ژنی بوێر و چالاک زۆرن، بەڵام کەمتر هەلیان بۆ رەخساوەو نادیارن و دەخوازێت لەم خولەدا پڕۆژە یاسایەک بۆ ئەوان دەربچێت کە ژن زیاتر بباتە پێشەوە.