دەنگی من - هاڕون تاهیر –دووکاندار- هەورامان
دەڤەرێک کە بۆ ساڵی داهاتوو بەربژێرە بۆ ناوچەیەکی گەشتیاریی جیهانی هەورامانی باشووری کوردستانە، لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بەهۆی دەوڵەمەندی بنەمای خۆڕسکانەی گەشتیاری ساڵانە هەزاران گەشتیاریی نێوخۆ و بیانی رووی تێدەکەن.
بەرنامەی دەنگی من هاڕوون تاهیر کە دووکاندارێکی تەوێڵەی هەورامانە کردووەتە میوان و لەبارەی پرۆسەی دەنگدان ئاماژە بەوەدەکات، هیچ کات باوەڕی نەبووە بچێتە سەر سندووقی دەنگدان و دەنگ بدات، بەڵام بۆ ئەمجارە دەچێت و دەڵێت" ئەم هەڵبژاردنە جیاوازەو دەبێت بچین نوێنەرێکی باش بۆ خۆمان دەست نیشان بکەین".
ئەو گەنجە دووکاندارە سەبارەت بە ئازادی تاک لە هەڵبژاردن و دەنگدان پێیوایە، ئازادی رادەربڕین سەرەتاترین مافە کە ئەو نییەتی و ئەم جارە بۆ ئەوە دەنگدەدات کە لانی کەم ئەو مافە یاساییەی هەبێت، هیواخوازە حکومەتی داهاتوو جیاواز بێت و هەر لایەنێک توانی زۆرینەی دەنگ ببات با ئەو حکومەت پێکبێنێت و لایەنەکانی دیکە ئۆپۆزسیۆنێکی کارا بن و پێویستە ئەوە لە کوردستان تاقیبکرێتەوەو چونکە حکومەتی بنکە فراوان سەرکەوتوو نە بووە و دەشڵێت" ئێمە لە نێوان حیزب و حکومەت گیرمانخواردووە".
گەشتوگوزار بڕبڕەی ئابووری دانیشتووانی ناوچەکەیە، ئەو لەو بارەیەوە دەڵێت" هەلێک بۆ هەورامان وهەورامییەکان هاتووەتە پێش و پێویستە کار بکرێت کە هەورامان بچێتە سەر نەخشەی ناوچە گەشتیارییەکانی جیهان، بۆ ئەوی ژمارەی گەشتیاران زیاد بکات و ئەوکات خەڵکی ناوچەکە زیاتر سوودمەند دەبن و ناوچەکەش بووژانەوەیەکی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت".
بهشی بكه لە