دەنگی من - دنیا نەجمەدین ، توێژەر- سلێمانی

دەنگی من - دنیا نەجمەدین ، توێژەر- سلێمانی
"ژینگەو مافی ژن بە گشتی لای من دوو بابەتن کام لە بەربژێران بەباشی لە کارنامەکەیان رەنگی دابێتەوە دەنگی من بۆ ئەو دەبێت، رەچاوی لایەنی سیاسی ناکەم بۆمن بەربژێرێکی خاوەن بیرۆکەو بە خەم بۆ گەل و نیشتمانەکەی ئەویان پەسەندەو دەنگی پێدەدەم". ئەمانە قسەی دنیای نەجمەدین بوون کە کۆمەڵناسی خوێندووە.

 

دنیا نەجمەدین هیچ کاتێک نەچووەتە سەر سەندووقی دەنگدان و دەنگی نەداوە، دەڵێت باوەڕی پێی نەبووە، بەڵام بۆ ئەمجارە بە پەرۆشە بۆ دەنگدان و دەڵێت"دەچم و بەربژێری دڵخوازی خۆم دەستنیشان دەکە و دەنگی پێدەدەم".

 

داواکارە لە رێگەی بەربژێرەکەیەوە لە چوار ساڵی داهاتوو یاسایەک لە بەرژەوەندی ژن دەربچێت کە بتوانن مافەکانیان لەوەی ئێستا هەیە زیاتر پارێزراو بێت و بتوانن شان بەشانی رەگەزی بەرامبەر لە سەرکردایەتی و حکومەت و کایەکانی ژیان ببیندرێن.