دەنگی من - عەبد زاخۆیی

دەنگی من - عەبد زاخۆیی
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، دەڤەرێکی سەر سنوور و خاوەن گەورەترین دەروازەی سنووری نێودەوڵەتییە، ناوچەیەکی گەشتیارییە، بەڵام دوور لە شەڕو شۆڕ نییەو چەندین ساڵە بەهۆی ململانێی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) و سوپای تورکیا پڕوشکی ئاگرەکە ناوچە سنوورییەکانی ئەوانیشی گرتووەتەوە.

 

عەبد زاخۆیی سەرتاشێکە لە نێو بازاڕی کۆنی زاخۆ میوانی بەرنامەی دەنگی منە، ئەو دەڵێت"بەربژێر لە نێو لایەنێکی سیاسی هەڵدەبژێرێت کە لایەنەکە خاوەن مێژوویەکی کۆنی کوردایەتی و نیشتمانپەروەری بێت".

 

بەڵام بۆ دەستنیشانکردنی بەربژێرەکە لە نێو ئەو لایەنەدا یەکلایی نەبووەتەوە، چونکە ئەو نایەوێت وەک رابردوو بە خێرایی دەنگ بدات و پێیوایە بۆ ئەمجارە دەبێت دەنگی بۆ بەربژێرێکی شایستە بێت و بتوانێت خەمی خەڵکەکەی بێت و لە بواری یاسا شارەزایی باشی هەبێت.