ئاسایشی کۆمەڵایەتی

ئاسایشی کۆمەڵایەتی
ئاسایشی کۆمەڵایەتی واتە پارێزراویی تاک و کۆمەڵگە لە مەترسیەکانی ناوەخۆ و دەرەکی، لە کوردستان ئەوەی جێگەی سەرەنج وسەرسورمانی ئەوروپییەکانە بوونی ئاسایشی کۆمەڵایەتییەکی بەهێزە، هەروەها گۆڕینەوەی ئەو هەموو پارەیە لەسەر شەقامەکان و داخرانی بەشێک لە فرۆشگاکانی هەولێر بە پەردەو قوماش نموونەی لە هەموو ئەوروپادا نییە.

لەم بەرنامەیەدا هونەرمەند چۆپی فەتاح بەدوای ئەو پرسیارانە دەگەڕێت ، کە ئایا ئەم دڵنیاییەو ئاسایشە کۆمەڵایەتییە لە کوردستان هەیە لە چییەوە سەرچاوەی گرتووە؟ بۆ ئەم مەبەستە چۆپی دەچێتە نێو بازاری هەولێرو سەردانی قەیسەری دەکات.

ماوەیەکی زۆر ئەوروپییەکان باشترین تەکنەلۆژیا بۆ پێشگرتن لە دزیکردن لە فرۆشگاو ماڵەکان بەکار دەهێنن، بەڵام سەرەڕای ئەمەش هێشتا رێژەی دزیکردن روو لە هەڵکشانە، دەیان جۆرە کامێرای چاودێری و ئەلارم دادەنێن کەچی دزیکردن کەمی نەکردووە، بۆیە ناچار بووە یاسای بیمەی دڵنیایی دزیکردن پەیرەو بکات. هونەرمەند چۆپی دەچێتە نێو چەند فرۆشگایەکی ئەوروپی پرسیاری ئەوە دەکات، کە ئایا دەتوانن فرۆشگاکانی خۆیان بە پەردە دابپۆشن وەک ئەوەی لە کوردستان دەکرێت؟.

رێکارەکانی پاراستنی سەلامەتی ماڵ و گیانی هاونیشمانیان لە باشووری کوردستان وایکردووە رێژەی دزیکردن و تاوان روو لە کەمی بکات، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو کەسانەی دزی دەکەن زۆر بەزوویی لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان دەستگیر دەکرێن. چۆپی فەتاح سەردانی یەکێک لە گرتووخانەکانی شاری هەولێر دەکات، بۆ ئەوەی بزانێت رێژەی تاوانەکان لە کوردستان لە چ ئاستێکدایەو چ جۆرە تاوانێک بەرچاوە.

هەر لە نێو گرتووخانەی راگیراوانی هەولێر، چۆپی تۆمەتبارێک دەدوێنێت.. لەم بەرنامەیەدا چیرۆک و بەسەرهاتی زیاتر دەبینن