ڕەوشی هونەر لە کوردستان و جیهان
پرس و كێشە كۆمەڵایەتی و كارگێڕی و خزمەتگوزارییەكان لە كوردستان بابەتێكی زیندوون و خواست بۆ گۆرانكاری لە سیستم و ژیانی كۆمەڵایەتی و كارگێڕی هەمێشە جێگەی باسە. بەتایبەت كە خەڵك رووی لە كرانەوەیە و هەمیشە بەراوردكاری لەگەڵ كۆمەڵگە و وڵاتە پێشكەوتووە كراوەكان دەكات.
هونەرمەند چۆپی لەم بەرنامەیەی رووداو بەراوردكارییەكان بەرچاو دەخات و وێرای تیشكخستنە سەر خاڵە پۆزەتیڤ و نێگەتیڤەكان، هێما بۆ خاڵەكانی چاكسازی دەكات، بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتانی ئەوروپا.
چۆپی و چارە بەرنامەیەكی نوێی رووداوە كە رۆژانی چوارشەممە کاژێر 22:05 خولەک پێشكەش دەكرێت.
نیوەی بەرنامەكە لە كوردستان و نیوەكەی دیكەی لە ئەوروپاوە تۆمار دەكرێت و چۆپی فەتاح پێشكەشی دەكات و هەریەك لە هیوا سەلاح وەك پرۆدیوسەری بەرنامەكە و پشتیوان رەسوڵ وەك دەرهێنەر كاری تێدا دەكەن.
بهشی بكه لە