چاوی رووداو – براندی جلوبەرگێکی کوردی لە دووبەی بازاڕی گەرمە

26 April 2024
چاوی رووداو – براندی جلوبەرگێکی کوردی لە دووبەی بازاڕی گەرمە

کتێبێکی کوردی بۆ 7 زمانی وەردەگێڕدرێت

 سەرمەد لەتیڤ، کەنجێکی شاری سلێمانییە، توێژینەوەیەکی کردووە، لەسەر گرنگی ئاو لە ژیانی مرۆڤدا و بۆ توێژینەوەکەی هەردوو بەنداوی دووکان لە هەرێمی کوردستان و بەنداوی واراگامبا لە ئوسترالیا.
لە توێژینەوەکەیدا، لە رێگەی ژیری دەستکرد، پێشبینی ئەوەی کردووە، کە لە داهاتوودا چەند ئاو دێتە نێو بەنداوی دووکان، بەڵام پێشبینییەکان باش نین بەهۆی گرتنەوەی سەرچاوەکانی ئاوی دووکان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێران.
بەهۆی گرنگی کتێبەکەی سەرمەد لەلایەن ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی لامبێرگی ئەڵمانی بۆ 7 زمانی جیاواز وەرگێڕدراوە. 
سەرمەد لەتیف، دەڵێ:بابەتەکە پەیوەندی بە ئاسایشی ئاوەوە هەیە. لە رێگەی تەکنەلۆجیای ژیری دەستکرد، دوو تازەترین تەکنیکم بەکارهێناوە بە هۆی گرنگی بابەتەکەوە جگە لە زمانی ئینگلیزی بە زمانەکانیئەلمانی، ئیسپانی، ئیتاڵی، فەرەنسی، پرتوگالی  ورووسی  چاپکراوە



ئەڤین خەلیفە دیزاینەری جلوبەرگ

ئەڤین خەلیفە، دیزاینەر و ژنە بازرگانێکی کوردە و لە بواری دیزایینی و جلوبەرگدا کاردەکات، کارگەی تایبەت بە جلوبەرگی لە سلێمانی هەیە و براندەکەی بەناوی ئەڤین خەلیفەیە، 19 کەس لە کارگەکەی کاردەکەن. چەند ساڵێک بوو بەرهەمەکانی لە بازاڕی باشووری کوردستان و عێراق بوو، ئێستا بەرهەمەکانی لە چەند شوێنێک لە ئیمارات دەفرۆشرێن.
لەم فیچەرەدا دیزایینی جلوبەرگە تایبەتەکانی ئەڤین خەلیفە دەبینین.
ئەڤین خەلیفە دەڵێ: بزنسەکەم بۆ ماوەییە، لە پوورە گەورەکانمانەوە بۆ دایکم و دواتریش بۆ من ماوەتەوە، ئێستا بە کوالێتی زۆر بەرز جلوبەرگەکانمان پێشکەش دەکەین.

ئێستا جلوبەرگەکانی ئەڤین خەلیفە، لە بازاڕی وڵاتانی کەنداو فرۆشی زۆرە و بە تایبەت لە دووبەی. ئەڤین خەلیفە دەڵێ: کێبڕکێ لە دووبەی زۆرە، بەهۆی زۆری براندەکانەوە، بۆیە دەبێ جیاوازبی. بەخۆشحاڵییەوە براندەکەی ئێمە پێشوازی باشی لێدەکرێت. بەهۆی جوانی و رەنگاورەنگی و کوالێتییەوە.

تیپی هونەری شاری زەیتوون

لە بەعشیقە 12 کچ و کوڕی ئێزدی، لە ساڵی 2022 ەوە تیپێکی هونەرییان پێکهێناوە بەناوی تیپی هونەری شاری زەیتوون. ئەم تیپە جگە لە میوزیکی رەسەنی کوردی ئێزدی، هەڵپەڕکێی فۆلکلۆری ئێزدی دەکەن.

ئەوان هەفتەی دوو بۆ سێ رۆژ دەچنە سەر مەزاری شێخ بەکر، سەرەتا نزای خێر دەکەن و دواتر دەست بە راهێنانەکلانیان دەکەن. ئەوان رهێنان لەسەر هەڵپەڕکێی دیلان، گوڵشەینێ و سولەتکێ، کە سێ هەڵپەڕکێی پیرۆزی ئێزدین دەکەن. 

کارێز رەعد، ئەندامی تیپی شاری زەیتوون دەڵێ :سەرەتا لە بەرنامەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشداربووم. یەکەم کچ بووم هاتمە ناو ئەو تیپە. دواتر کچەکانی دیکەش هاتن. سەرەتا زۆر رەخنەیان لە ئێمە گرت، چونکە دەگمەنە کە کچ ئەم کارە بکات. بەڵام ئێمە گوێمان پێنەدا و دایک و باوکم زۆر هاوکارم بوون، کاتێکیش هەموو ئەو کچانە هاتن، باوەڕمان کرد کە ئەمە کارێکی خراپ نییە.

ئەم تیپە دەیانەوێ کولتوور و مێژووی کوردی ئێزدی، لەدەشتی نەینەوا بە تایبەتی و لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە گشتی بپارێزن. 

هیچ لایەنێک هاوکاری تیپەکە ناکات، خۆیان جلوبەرگ و پێداویستییەکانی تیپەکەیان دەکڕن. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەرم و گوڕن لە پاراستنی کولتووری کوردانی ئێزدی.

ئەلیاس عەلی، ئەندامی تیپی شاری زەیتوون دەڵێ :هاوکاری باش ناکرێین، بۆ نموونە ئەم جلانەمان لەسەر حیسابی خۆمان کڕیوە. هەر یەک لە ئەندامەکان جلوبەرگ بۆ خۆی دەکڕێت. هەندێکجار من لە دووکانی خۆم پێداویستی دەهێنم بۆ تیپەکەمان.

ئەوان لە زۆربەی فێستیڤاڵ و بۆنە نەتەوەییەکانیان بەشداری دەکەن و دەیانەوێ کولتووری تیپەکەیان بە جیهان بناسێنن. بۆیە بە دڵێکی خۆش لە تیپەکەیان بەردەوام دەبن.


فێستیڤاڵی کۆلارە لە واشنتن

لە واشنتن دیمەنە جوانەکانی فێستیڤاڵی کۆلارە دەبینین. 
لە ساڵی 1967ەوە تاوەکو ئێستا، هەموو ساڵێک لەم شارە بە بەشداری هەزاران کەس لە واشنتن و ویلایەتەکانی دیکەش  فێستیڤاڵی کۆلارە بەڕێوەدەچێت. لە فێستیڤاڵەکەدا جۆرەها دیزایین و کۆلارەی رەنگاورەنگ هەڵدەدرێن و ئاسمانی شارەکە پڕ دەبێت لە کۆلارە. لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا پلەی یەکەم و دووەم هەڵدەبژێردرێن و خەڵاتیان پەدەدرێت.
ئاڤی ئایکەر ، خۆبەخش لە فێستیڤاڵی کۆلارەدەڵێ ''وەک خۆبەخشێک هاوکاردەبین بۆ دروستکردنی کۆلارە بۆ فێستیڤاڵی هەڵدانی کۆلارە، خەڵک پارچەی کۆلارە دەهێنن، ئێمە دروستیدەکەین و رەنگیان دەکەین، پەتێکی پێوەدەبەستین و دواتر کۆللارەکە ئامادەبێت بۆ هەڵدان.''
بێجگە لە دانیشتوانی واشنتن، خەڵک لە ویلایەتەکانی دیکەشەوە تایبەت بە فێستیڤاڵە روویان لەم شارە کردووە.
ئێملی سمیس، بەشداربووی فێستیڤاڵی کۆلارە دەڵێ ''ئەمە ساڵی دووەممە لە فێستیڤاڵی کۆللارە بەشدار دەبم، هاتبووم بۆ بینینی چێڕی بڵاسەم، دواتریش هاتم بۆ ئێرە بۆیە پلانم بۆ دانەنابوو، بەڵام ساڵی رابردوو پێشوەختە بیرم لێکردبووەوە و هاتم بۆ فێستیڤاڵەکە و کاتێکی خۆشم هەبوو، ئەمساڵیش لە کۆستکۆ ئەو کۆللارەیەم کڕی تاوەکو کاتێکی خۆشم هەبێت و هەندێک هاوڕێشم ببینم، خۆشحاڵیشم کە ئەمڕۆ باران نەباری.''