چاوی رووداو - چێشتخانەی ژنانی کورد لە باکووری ئێران

28 June 2024
چاوی رووداو - چێشتخانەی ژنانی کورد لە باکووری ئێران


چێشتخانەی ژنانی کورد لە باکووری ئێران

چەمخالە شارێکی کوردنشینی باکووری ئێرانە. ژمارەی دانیشتوانی 10 هەزار کەسە، دانیشتوانەکەی بەشێوەزاری لەکی و کورمانجی سەروو قسە دەکەن.

زەینەب عەلی، ژنە کوردێکی شارەکەیە کە ماڵباتەکەی لە ناوچە کوردییەکان راگوێزراون بۆ ئەم ناوچەیە. 

زەینەب بۆ بژێوی ژیانی چێشتخانەیەکی کردووەتەوە، کە تەنیا ژن تێیدا کاردەکەن. چێشتخانەی زەینەب ناوی گوڵی سوورە.

زەینەب یەکەم ژنە لەگەڵ دوو کچەپووری ئەم چێشتخانەیەی کردووەتەوە.

خانەوادەی زەینەب ئاژەڵدارن، گۆشتی چێشتخانەکە لە ئاژەڵەکانی خۆیان دابین دەکەن، هەروەها جۆرەها خواردن دروستدەکەن. بەهۆی زۆری گەشتیار بۆ باکووری ئێران وایکردووە چێشتخانەکەی زەینەب بەردەوام قەرەبالخ بێت.

کوردی چەمخاڵە، بە کشتووکاڵ، ئاژەڵداری، راوەماسی و گەشتیارییەوە خەریکن. زەینەب ماوەی 8 ساڵە ئەم چێشتخانەیەی داناوە. بەشی زۆری سەردانکارانی کوردی رۆژهەڵات و باشووری کوردستانن. هەروەها خەڵکێکی زۆریش لە دانیشتوانی شارەکە لەلای زەینەب نان دەخۆن.

ناوی گوڵی سوور بۆ زۆربەی گەشتیارانی چەمخاڵە ناسراوە، بۆیە ئەوەی رێی بەم شارە بکەوێ، حەتمەن ژەمەخواردنێکی لێدەخوات.


تەوێڵە | گوندە پلیکانەییەکەی هەورامان
تەوێڵە  دەکەوێتە سەر سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان و سەر بە پارێزگای هەڵەبجەیە، ناوەندی قەزاکە دەکەوێتە نێوان دوو شاخ و بە لاپاڵی شاخەکانەوە خانوو دروستکراون.
تەوێڵە بە جۆرێک هەڵکەوتووە، کە سەربانی ماڵێک حەوشەی ماڵی سەرووی خۆیەتی. خانووەکانی بەزۆری لە بەردی شاخەکەو داری بیمەک دروستدەکرێن، بۆ ئەوەی بەرگەی درز و بومەلەرزە بگرن. بەڵام بەم دواییانە بەشێکی زۆر خانووەکانیان بە بلۆک دروستکردووە. ئێستا تەنیا 26 خانووی کۆن ماون، کە مێژووەکەیان بۆ ساڵی 1950 دەگەڕێتەوە. 

فەیرووز محەممەد، دانیشتووی تەوێڵە دەڵێ : هەڵکەوتەی جوگرافی  تەوێڵە جێگەيەکی سەختە بۆ کارکردن. سەبر و لێزانينی دەوێت بە حکومی ئەوەی تەوێڵە سروشتەکەی شاخاوييە، خەڵکەکەی بە خاک و خۆڵی خۆی و بە دارو بەردوو بە بەردی خۆی خانوویان دروستکردووە. 



قاوەخانەی گەربیس لە قامشلۆ
یەکێک لە قاوەخانە ناودارەکانی شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستان. ئەم قاوەخانەیە لە ساڵی 1935 لەلایەن کەسێکی ئەرمەنی بەناوی بارۆن گەربیس میرابیان دروستکراوە.
لە کاتی خۆیدا، کەسانی بەگ و ئاغا و بەرپرسی گەورە و سەرکردە سیاسییەکان بۆ کۆبوونەوەکانیان سەردانی قاوەخانەکەیان دەکرد. لە سەرەتای دروسبوونی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، مام جەلال لەم قاوەخانەیە لەگەل بەشێک لە سەرکردەکان کۆبووەتەوە. هەروەها سەدام حوسێنیش سەردانی ئەو چایخانەی کردووەو کۆبوونەوەی تێدا کردووە. 
تاوەکو ئێستا ئەم کافێیە لە قامشلۆ ماوە، بەڵام وەکو پێشتر تەنیا بۆ گەورەکان نییە، بەڵکو خەڵکی دیکەش بۆ چاخواردن و دۆمینەکردن سەردانی دەکەن.


سەمەرقەند | گرنگترین شاری ئۆزبەکستان
سەمەرقەند یەکێک لە شارە هەرە گرنگەکانی ئۆزبەکستانە، سێیەم گەورەترین شارە. بە ناوەندێکی گەشتیاری گرنگ دادەنرێت. رەگستان ناودارترین ناوەندی گەشتیاری سەمەرقەندە، هەرکەسێک بچێتە ئەم شارە سەردانی رەگستان دەکات. 
رەگستان لەلایەن تەیموور لەنگ دروستکراوە، کە لە ئۆزبەکستان پێیدەڵێن میر تەیموور. هەروەها تەرمی تەیموور لەنگیش لەنێو رەگستاندا نێژراوەو لە دەرەوەش پەیکەرەکەی دانراوە.