گوندی حاجی لەقلەق و چەند فیچەرێکی دیکە لە چاوی رووداودا
لە کەرەج کورد و فارس تەمبوور دەژەنن
لە شاری کەرەجی ئێران، کۆمەڵێک کوردی کرماشان کە یارسانن، میراتی تەمبوور - ئامێرە پیرۆزەکەیان - دەپارێزن. قوباد قوبادی، تەمبوورژەنێکی بەتوانایە، بە پاڵپشتی باوکی کە مامۆستایەکی گەورەی تەمبوور بوو، فێری ئەم هونەرە بووە. ئەو لە کەرەج کارگەیەکی هەیە و کار لەسەر حەفتا و دوو مەقامەکانی تەمبوور دەکات.
سوهەیلە گەردی، دکتۆرای ئەدەبیاتی فارسی هەیە، بەهۆی پەیوەندی خێزانەکەی بە ئایینی یارسان و حەزی بە ئەدەبیاتی دەوڵەمەندی گۆران، لای قوباد فێری تەمبوور دەبێت. ئالان کرماشانی، فێرخوازی گەنج، چوار مانگە بە جددی فێری تەمبوور دەبێت، سەرەڕای قووڵی مەقامەکان.
تەمبوور وەک پردێک، مێژوو و کەلتووری کوردی دەپارێزێت. هەتا دەنگی تەمبوور هەبێت، مێژووی نەتەوەی کورد زیندوو دەمێنێتەوە.
لە گوندی کانی ماران 110 هێلانەی حاجی لەقلەق هەن
گوندی کانی ماران لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ساڵانێکە بە گوندی حاجی لەقلەقەکان ناوبانگی دەرکردووە. لەم گوندە 110 هێلانەی حاجی لەقلەق لەسەر ستونەکانی کارەبا هەن.
بایز خدر، گوندنشینێکی 84 ساڵە، دەڵێ لەوەتەی بەبیرم دێت لەقلەقەکان لەم ناوچەیەدا هەن. وەرزی زۆربوونی لەقلەقەکان لە ناوەڕاستی مانگی نیساندایە، کاتێک مێیەکان دوو تا پێنج هێلکە دەکەن و لەگەڵ نێرەکانیان بە نۆرە لەسەر هێلکەکان هەڵدەنیشن. لە ماوەی ٣٥ ڕۆژدا بێچووەکانیان لە هێلکە دەردەچن.
بوونی گۆم و زەلکاو و ئاسانی دەستکەوتنی نێچیر، نزیکەی نیو سەدەیە ئەم باڵندانەی ڕاکێشاوەتە دەشتەکانی بیتوێن.
ئیبراهیم مەحموود 300 کتێبی نووسیون
ئیبراهیم مەحموود نووسەرێکی کوردە لە ساڵی 1956 لە قامیشلۆی رۆژئاوای کوردستان لەدایکبووە. بڕوانامەی لە بەشی فەلسەفە هەیە و زیاتر لە ٣٠٠ کتێبی لە ماوەی ٣٤ ساڵی کاری نووسینیدا نووسیوە. 130 کتێبی لەلایەن دەزگاکانی چاپەمەنی نێودەوڵەتی لە واشنتۆن، لەندەن، میسر، لوبنان و ئیمارات بڵاوکراونەتەوە.
ئیبراهیم مەحموود پێش 12 ساڵ هاتە هەرێمی کوردستان، لە دهۆک نیشتەجێبوو، لە سەنتەری بێشکچی لە زانکۆی دهۆک کار دەکات. رۆژانە نزیکەی ١٥ کاتژمێری بۆ خوێندنەوە و نووسین تەرخان کردووە.
یەکەم کتێبی لە ساڵی 1991 بڵاوکراوەتەوە و کارەکانی بابەتی فەلسەفی، مێژوویی، کۆمەڵناسی، سۆفیگەری و گێڕانەوەی گەشتەکانی بۆ وڵاتانی جیهانن.
کولیچەی موسڵ: نەریتێکی شیرین
کولیچە شیرینییەکی نەریتییە بووەتە بەشێک لە ناسنامەی کولتووری شاری موسڵ و مێژوویەکی دێرینی هەیە. ئەم شیرینییە لەلایەن کریستیانەکانەوە هێنراوەتە موسڵ و بووەتە نەریتێکی پێویست لە جەژنەکاندا.
موسەینا یونس 25 ساڵە کولیچە دروست دەکات، دەڵێت ئەم شیرینییە بە تامی تایبەت و بۆنی هێلی زۆر لە شارەکانی دیکە جیاوازە. دروستکردنی کولیچە هونەرێکە پێویستی بە ئارامی و وردبینییە.
جاران دروستکردنی کولیچە هۆکارێک بوو بۆ کۆبوونەوەی 40 بۆ 50 ئافرەت، بەڵام ئەمڕۆ ژمارەکە کەمبووەتەوە بۆ 4 یان 5 کەس، چونکە خەڵکی زیاتر پشتیان بە کڕینی کولیچەی ئامادەکراو لە بازاڕ بەستووە.

بهشی بكه لە