ژیانی حیسام لوڕنەژاد هونەرمەندی کورد و چەند فیچەرێکی دیکە لە چاوی رووداو دا
حیسام لوڕنەژاد 110 گۆرانی بە کوردی و فارسی گوتووە
ماڵی میوزیکی زەهاوی حیسام لوڕنەژادی بۆ کۆنسێرتێک لە سلێمانی بانگهێشتکرد، حیسام هونەرمەندێکی دیاری رۆژهەڵاتی کوردستانە و کوڕی هونەرمەند حیشمەتوڵڵا لوڕنەژادە. حیشمەتوڵڵا لە نیوەی دووەمی سەدەی رابردوو گۆرانی گوتووەو زیاتر لە 200 بەرهەمی هەیە.
حیشمەتوڵڵا، گۆرانی (کۆرپەی شیرینم)ی بۆ حیسامی کوڕی گوتووە، حیسام درێژە پێدەری باوکییەتی و دوای کۆچیدوایی باوکی دەستی بە گۆرانی گوتن کردووە.
حیسام لە ساڵی 1977 لەدایکبووە. لە تاران گەورەبووەو تاوەکو بیستەکانی تەمەنی کوردی نەزانیوە، بەڵام دواتر خۆی فێری کوردی دەکات.
حیسام لوڕنەژاد 110 بەرهەمی بەشێوەزارە جیاوازەکانی کوردی و هەروەها زمانی فارسی هەیە.
رۆژانە 20 هەزار مەتر چوارگۆشە گەچ لە موسڵ بەرهەمدەهێندرێت
سەحاجی شاری موسڵ، گەورەترین ناوچەی بەرهەمهێنانی گەچ هەیە. کە 60 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای موسڵ. گەچی موسڵ بە باشترین جۆرەکانی گەچ لە عێراق دادەنرێت.
لەم کارگانە، رۆژانە 20 هەزار مەتر چوارگۆشە گەچ بەرهەمدەهێنرێت و بۆ هەموو ناوچەکانی عێراق دەنێردرێت.
ئەحمەد حوسێن حەربی، وەستای دروستکردنی گەچ دەڵێ "لەم چیایانەدا بەردی گەچ دەردەهێنین و پاشان دەیانهێنینە نێو کوورەکان، 25 تا 26 کاژێر لسەر ئاگریان دادەنێین دواتر لە ئاش دەهاڕدرێت و هەناردەی هەموو پارێزگاکانی عێراق دەکرێ''.
ئەم کرێکارانە رۆژانە تەنیا 3 کاژێر کاردەکەن، لە بەرەبەیانییەکی زوو تاوەکو دەرکەوتنی خۆر، کاتێک خۆر دەردەکەوێ کاری بەرهەمهێنانی گەچ رادەوەستێت. بۆ هەر کاژێرێک کارکردن هەر کرێکارێک 3500 دیناری پێدەدرێت.
ئەحمەد شێبان، کرێکارێکی کارگەکەیە و دەڵێ ''من خەڵکی گوندی سەحاجیم لە دایکبووی 1974-م نزیکەی 35، 40 ساڵە لەم کارەدام، ئەوانەش کە لێرە کاردەکەن هەموویان خێزاندار و هەژارن. رۆژانە 4 کاژێر لێرە کاردەکەین هەر کاژێرێك بە سێ هەزار و 500 دینار".
دوای ئەوەی گەچەکە ئامادەدەبێت، کرێکارەکان دەیخەنە ناو کیسی تایبەت و ئامادەی دەکەن بۆ دابەشکردن، دواتر لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێن.
گەچی موسڵ لە زۆربەی ناوچەکان بۆ باڵەخانە خانوو بەکاردەهێنرێت و گەچکاری پێدەکرێت.
ساڵانە 20 هەزار پایسکل لە کەناڵە ئاوییەکانی هۆڵەندا دەردەهێندرێن
هۆڵەندا یەکێکە لە وڵاتە هەرەخۆشەکانی ئەوروپا، خەڵکی بۆ هاتووچۆ و چوونە سەرکاریش زیاتر پایسکل بەکاردەهێنن. دەگوترێت لەم وڵاتە ژمارەی پایسکل لە ژمارەی دانیشتوانەکەی زیاترە.
هەروەها لەنێو شاری ئەمستەردام 165 کەنالی ئاوی هەیە کە بە زۆربەی ناوچەکانی شاردا بڵاوبوونەتەوەو دیمەنی جوانی بە شارەکەدا بەخشیوە.
کاتێک شەودادێت و بەشێک لە خەڵکەکە دوای خواردنەوەی زۆری ئەلکحول سەرخۆشدەبن، پایسکلەکانیان فڕێدەدەنە نێو ئەم کەنالە ئاوییانە.
بۆیە رۆژانە کرێنەکانی شارەوانی ئەمستەردام سەرقاڵی دەرهێنانی ئەو پایسکلانەن لەنێو کەناڵە ئاوییەکاندا. بەپێی زانیارییەکانی شارەوانی ساڵانە 15 بۆ 20 هەزار پایسکل دەردەهێنرێن و دەدرێنە کارگەکان بۆ تواندنەوەو دووبارە بەکارهێنانەوەیان وەکو کەرەستەی دیکە.
سارینا جۆخۆر خێراترین کچی رۆژهەڵاتی کوردستانە
سارینا جۆخۆر، یەکێکە لە یاریزانەکانی گۆڕەپان و مەیدانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری شنۆ دادەنیشێت. لە ساڵی 2006 لە نەغەدە لەدایکبووە، بەڵام قۆناغەکانی منداڵی لە شنۆ بەڕێکردووە.
سارینا بەهاوکاری باوکی دەچێتە دونیای وەرزش و دواجار لە پێشبڕکێی گۆڕەپان و مەیدان خۆی دەدۆزێتەوە.
سارینا دەڵێ ''سەرەتا بە جمناستیک دەستمپێکرد دوای 4 ساڵ پشتێنی یەک و دووی جمناستیکم بەدەستهێنا. دواتر دەستمکرد بە وەرزشی گۆڕەپان و مەیدان.
لەبەرئەوەی سارینا کچێکی خێرابووە لە راکردن و هەروەها بەردەوامیش وەرزشی کردووە، بۆیە لە تیمی گۆڕەپان و مەیدانی شاری شنۆ وەردەگیرێت. سارینا دەڵێ ''تەنیا دوای 20 خولەک تێستکردن وەریانگرتم، لە پێشبڕکێی پارێزگا 60 مەترم بە 9 چرکە بڕی''.
رەسووڵی جۆخۆر باوکی سارینایە، یەکێک بوو لە یاریزانە دیارەکانی پارێزگای ورمێ، ئێستا یەکێکە لە پاڵپشتە بەهێزەکانی سارینا بۆ ئەوەی پلە بەرزەکانی گۆڕەپان و مەیدان لە جیهاندا ببڕێت. باوکی سارینا دەڵێ ''شانازی بە کچەکەمەوە دەکەم، کە یەکێکە لە وەرزشوانە دیارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان''. هەروەها سارینا دەڵێ ''ئێستا پلەی یەکەمی پارێزگاکەم گرتووە بەبێ رکابەر''.

بهشی بكه لە