چیرۆکی تۆمارکردنی 464 گۆرانی محەممەدی ماملێ و چەند فیچەرێکی دیکە لە چاوی رووداودا
زیاتر لە 142 ساڵە کار لە کەنیسەیەک دەکرێت و تەواو نەکراوە
کەنیسەی سەگرادا فامیلیا، یەکێکە لە کەنیسە گەورە و مێژووییەکانی شاری بارسێلۆنای کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا. لە ساڵی 1882 دەست بە دروستکردنی ئەو کەنیسەیە کراوە. بەلام تاوەکو ئێستا تەواو نەکراوە و کاری تێدا دکەرێت.
لە رووی دیزایینەوە گوزارشت لە عیسای پەیامبەر (د.خ) و مەریەمی دایکی و 12 هاوەڵەکەی دەکات. یەکەم ئەندازیار کە کاری لەم کەنیسەیە کرد ناوەی فرانسیسکۆ دی پاولا بوو. بەڵام دوای یەک ساڵی دەستی لە کارکێشایەوەو ئەنتۆنیۆ گاودی لە شوێنی ئەو دەستی بەکارکرد.
کاتێک لە ساڵی 1936 جەنگی ناوخۆی ئیسپانیا هەڵگیرسا، زیانێکی زۆر بە کەنیسەکە کەوت. بەڵام دوای ئەوە بە بەردەوامی کاری تێدا دکەرێت. بەپێی ئەو نەخشەیەی بۆی کراوە لەساڵی 2026 تەواودەبێت. بەڵام بە هەموو وردەکارییەکانەوە لە کۆتایی 2034 تەواودەبێت.
حەمەدەمین ئازەریوون 464 گۆرانی بۆ محەممەدی ماملێ تۆمارکردوون
هەممەد ئازەریوون خەڵکی شاری پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستانە. لە ساڵی 1956 لەدایکبووە. لە تەمەنی 17 ساڵی ئاشنای محەممەدی ماملێ دەبێت و تۆمارکردنی گۆرانییەکانی بە ئەستۆی خۆی دەگرێت.
ئەوکات ئازەریوون تۆمارگەی لەنێو بازاڕی پیرانشار هەبوو. هەر کاتێک محەممەدی ماملێ پەیوەندی پێوە کردبایە، دەچوو
گۆرانییەکانی تۆماردەکرد.
لە ماوەی ژیانیدا تاوەکو کۆچی دوایی ماملێ 58 کاسیێتی بۆ تۆمارکردوون کە 464 گۆرانی لەسەرن. دەگوترێ ماملێ 700 گۆرانی گوتووە. 600 گۆرانی لەلای ماملێ پارێزراون، کە هەیانە تاوەکو ئێستا بڵاونەکراونەتەوە.
دەشتی گەرمیانی لە قۆچی ئاژەڵ پەیکەر دروستدەکات
دەشتی گەرمیانی یەکێکە لە پەیکەرتاشەکانی کورد لە گەرمیان، 12 ساڵە کاری پەیکەرتاشی دەکات. زۆر شوێنەوار و کەلوپەلی مێژوویی دروستکردوونەتەوە. بەشێک لە پەیکەرەکانیشی مۆدێرنن.
دەشتی دەڵێ ''ئەو کەرەستانەی کاری لەسەر دەکەم شاخی ئاژەڵ، بەرد و دارن، کارکردن لەسەر دار زۆر ئاسانە بەڵام ناسکە و هەندێکجار دەشکێن، قورسترین کار لەسەر قۆچی ئاژەڵە. چونکە زۆر ڕەقە''.
دەشتی پەیمانگەی کۆمپیۆتەری تەواوکردووە. بەلام زۆر حەزی بە پەیکەرتاسی و کاری هونەرییە. جگە لە پەیکەرتاشی کاری خۆشنووسیش دەکات، دەشتی دەستوخەتی خۆش نییە، بەڵام براکەی بۆی دەنووسێت و ئەویش کاری هەڵکۆڵینەکە دەکات.
دەشتی پێشانگەی تایبەتی خۆی هەیە و بەشداری لە 10 پێشانگەی بە کۆمەڵیش کردووە.
ژنێکی تەمەن 70 ساڵ جلوبەرگی منداڵان دروستدەکات
خود کوبرا ژنێکی تەمەن 70 ساڵی شاری مەهابادە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەو لە گوندی دارەلەکی سەر بەو شارە لەدایکبووە، بەڵام دوای ماوەیەک ماڵیان دەهێننە مەهاباد و لەوێ نیشتەجێ دەبن.
خودکوبرا لە تەمەنی 13 ساڵی لەلایەن دایکییەوە فێری کاری رستن و چنین دەبێت. لەوکاتەوە تاوەکو ئێستاش لەسەر کارەکانی بەردەوامە.
خود کوبرا دەڵێ ''دایکم منی فێرکرد، منیش زۆر کچی مەهابادم فێرکرد، بەڵام کچەکانی خۆم حەزیان بە کارەکە نەبوو بۆیە فەرنەبوون''.
خود کوبرا، بەلەکپێچ، بلووز، گۆرەوی، کڵاو و جلوبەرگی منداڵان لە سووف و خوری دروستدەکات. ئەو دایکی 4 کوڕ و 4 کچە، جلوبەرگی بۆ منداڵەکانی دروستکردووە، هەروەها بە داهاتی کارەکانی هاوکاری هاوژینەکەی کردووە بۆ ژیانی رۆژانە.
خودکوبرا هەفتانە جارێک بەرهەمە دەستکردەکانی دەباتە بازاڕ و دەیانفرۆشێ هەندێکیش بە هەدییە دەداتە هاوڕێ و خزم و ناسیاوانی. خود کوبرا ئێستا لەگەل بیلالی کوڕی دەژی. بیلال دەڵێ ''هەموو زەحمەتییەکانی ژیانمان لەسەر شانی دایکم بوو، ئێستاش من زەحمەتییەکانی ئەو دەکێشم و تاوەکو مابم خزمەتی دەکەم''.

بهشی بكه لە