چیرۆکی سەرنجڕاکێشی مامۆستایەکی زمانی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چاوی رووداودا

09 August 2024
چیرۆکی سەرنجڕاکێشی مامۆستایەکی زمانی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چاوی رووداودا
چیرۆکی سەرنجڕاکێشی مامۆستایەکی زمانی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان

ژیلا حیسامی یەکێک لە شاعیر و مامۆستا خەمخۆرەکانی کوردە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. دەیان کەسی لە گوندەکانی دەوروبەری شاری نەغەدە فێری خوێندن و نووسینی کوردی کردووە. 

ژیلا حیسامی لە ساڵی 1993ی زایینی لە شاری نەغەدە لەدایکبووە. بە منداڵی دەستی بە نووسینی چیرۆک و شیعر کردووە.

ژیلا حیسامی لەسەر داوای هاوڕێکانی لە ناوەندی فێرکاری بەیان بەشی وانە گوتنەوەی وەرگرتووە، ئێستا لەنێو شاری نەغەدە گەنجان و منداڵان فێری خوێندن و نووسینی زمانی کوردی دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا لە دوو وەرزدا، گوندەکانی ئەو ناوچەیە دەگەڕێ و وانەی کوردی بە گەنج و منداڵان دەڵێتەوە بەتایبەت کچان کە لە خوێندن دوورن.

ژیلا حیسامی جگە کورد چەندین کەسی فارس زمانیشی فێری زمانی کوردی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگی بە کۆکردنەوەی وشەی نوێی کوردی داوە لە گوندەکاندا.

ژیلا دوور لە وانەگوتنەوەو نووسینە ئەدەبییەکانی ژنێکی دەستڕەنگینی کۆمەڵگەی کوردییە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بە دەستە رەنگینەکانی دەیان تابلۆ و ملوانکەی کولتووری کوردی دروستکردووە.

ژیلاحیسامی، ئێستا لە شاری نەغەدە، ماڵی کتێبی بۆ خوێندن و نووسینی کوردی کردووەتەوە، کە لە منداڵی 10 ساڵی تاوەکو کەسی 50 ساڵی لەوێ فێری زمانی کوردی دەکات. ئەو ئامانجی ئەوەیە هەرچی نەخوێندەوارە فێریان بکات بە کوردی بنووسن و بخوێننەوە.

مۆزەخانەی حیزبی شیوعی چین لە پەکین

CPC مۆزەخانەی حیزبی شیوعییە لە پەکینی پایتەختی چین. ئەم مۆزەخانەیە لە ساڵی 2021 لە چین کرایەوەو بەم بۆنەیەوە گەورەترین ئاهەنگییان گێڕا.
لە مۆزەخانەکەدا مێژووی دەستکەوتەکانی ئەو حیزبە نمایشکراوە، وتارەکانی ماوتسیتۆنگ دامەزرێنەری کۆماری گەلی چین لەنێو مۆزەخانەکەدا لێدەدرێتەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1949. ژانگ شوانگ ژۆنگ، بەرپرسی بەشی پێشانگەکە و باس لە شکۆمەندی خەباتی 100 ساڵەی حیزبەکە دەکات. ''بە شێوەیەکی هەمەلایەنە خەباتی حزبی کۆمۆنیستی چین، مێژووی خەباتی بێوچان، نەترسان لە قوربانیدانی مێژووی گەڕانی تیۆری، مێژووی سوودگەیاندن بە خەڵک، مێژووی خۆ بنیاتنانەوە، تایبەتمەندییەکی لەم جۆرە لە هۆڵی پێشانگای مێژووی سی پی سی پێشاندەدەین.  هۆڵی پێشانگاکەمان بە گشتی 147 هەزار مەتر چوارگۆشەیە و بەسەر 10 نهۆمدا دابەشبووە''.

لە مۆزەخانەی CPC، ئەرشیڤی مێژوویی، دامەزراوەی پەروەردەیی، شوێنی میراتی کولتووری، هێمای ناسمانە و شانازی نەوەیی چن پێشاندەدات.
سەردانکەران و گەشتیاران لەسەر بناغەی ئایدۆلۆژی و دەستکەوتەکانیی پەردوەردە دەکات. بە تیشک خستنە سەر رۆڵی حیزبەکە لە گەشەپێدانی چین، شانازی نەتەوەیی دەچێنێت. سۆفی دان - گەشتیارێکی بەریتانییە و سەردانی مۆزەخانەکەی کردووەو دەڵێ ''مۆزەخانەیەکی زۆر سەرنجڕاکێشە، هێمایەکی گەورەیە بۆ چین، گۆڕانکارییە سیاسییەکان و هەموو ئەو گێژاو و شەڕانەی کە لە ماوەی سەدەی ڕابردوودا ڕوویانداوە پێشاندەدات. دیدێکی ناوازەی مێژوو بەدەست دەهێنیت، ئەم مێژووە لە ئینگلتەرا داپۆشراوە، کە من خەڵکی ئەوێم. کەواتە بەڵێ، شوێنێکی خەیاڵییە بۆ سەردانکردن''.
ساڵانە زیاتر لە 3 ملیۆن کەس سەردانی ئەم شوێنە دەکەن، و هاتنە ژوورە وە بە بلیتە، هەموو رۆژێکی هەفتە بەڕووی گەشیتاراندا کراوەیە، جگە لە رۆژانی دووشەممە.

بەرەکە بازاڕ، قەرەباڵخترین بازاڕی شەوانی هەینی لە موسڵ
لە گەڕەکی کەوازینی شاری موسڵ. لەسەر چەند پلیکانەیەک، کەلوپەلی دەستکرد و خواردنی کۆنی موسڵ نمایشکراون کە پێیدەڵێن بەرەکە بازاڕ.
بەرەکە بازاڕ هەموو شەوانی هەینی لە کاژێر 6ی ئێوارە تاوەکو 12ی شەو بەردەوام دەبێت و خەڵکی لە تەواوی شاری موسڵ سەردانی دەکەن.

ئەحمەد حەبیب – بەرپرسی بەرەکە بازاڕ دەڵێ ''ئامانج لەم چالاکییە پێکهێنانی بازاڕێکی هونەرییە کە ئەرکی بە بازاڕکردن و نمایشکردنی بەرهەمە خۆماڵییە دەستکردەکانە بۆ خاوەن پرۆژەی بەرهەمە دەستکردەکان. ئەمە چالاکییەکی خۆبەخشییە من و چەند کەسێکی دیکە ئەنجامی دەدەین بۆ پشتیوانیکردنی خاوەن پرۆژە بچووکەکان و پیشەگەران، پاڵپشتییە لە بەرهەمی ناوخۆ لە رێگەی پێکهێنانی بازاڕێکی هونەریی کە بەشێوەی هەفتانە بەرهەمەکانی دەخاتەڕوو. ئامانجێکی دیکەی ئەم چالاکییە، بایەخدان و زیندووکردنەوەی کەلەپووری کۆنی موسڵە. خەڵکی لە هەردوو دیوی راست و چەپ و گەشتیارانی بیانیش سەردانی ئێرە دەکەن، کە پێشتر ناوچەیەکی وێرانەی چۆڵکراو بوو، ئێستاش نموونەیەکەی قەشەنگ و زیندووی ئەم شارەیە و لە شوێنی دوور بۆ بینینی بەرهەمەکان، سەردانی دەکەن. 

کەوازین ناوی رەسەنی ئەم ناوچەیەی موسڵە. کچ و کوڕ بەشداری لە بازاڕەکەدا دەکەن، سەرەتای پڕۆژەکە تەنیا 15 کەسبوون، بەڵام ئێستا نزیکەی 90 کەس کارەکانیان لە بازاڕی بەرەکە نمایش دەکەن. 
 مەیسا موئەیەد دەرچووی بەشی کارگێڕییە لە زانکۆی موسڵ. ئەو رۆژانە لە ماڵەوە کەلوپەلی کولتووری و مێژوویی موسڵ دروستدەکات و هەموو رۆژانی هەینی دێتە بازاڕی بەرەکە و دەیانفرۆشێت.

مەیسا موئەیەد - بەشداربوویەکی بەرەکە بازارە و دەڵێ ''کاژێر شەشی هەموو هەینییەک دێینە ئێرە تاوەکو کاژێر 12ـی شەو. بەرهەماکانمان دەستکردن و هەموومان دەرچووی زانکۆین و کارەکانمان جیاوازە لەگەڵ پسپۆڕییەکانمان، هەر کەسێک پسپۆڕییەکی جیاوازی هەیە. بۆ نموونە من دەرچووی پەیمانگەی کارگێڕیم، کەچی بەرهەمەکانم لە بەردی تورکی، ریزن و ئینجانە پێکدێن''.
 
بەرەکە بازاڕ درێژەپێدەری ژیانی کۆنی موسڵە، پێشتر لە زۆربەی گەڕەکەکانی موسڵ ئەم جۆرە بازاڕانە هەبوون، خەڵکی موسڵ خۆشحاڵن بەم بازاڕە و داوادەکەن بەردەوام بێت بۆ زیندووکردنەوەی کولتوور و مێژووی شارەکە.