چیرۆکی کچێکی هونەرمەند و دەنگخۆشی شاری مەهاباد لە چاوی رووداودا

02 August 2024
چیرۆکی کچێکی هونەرمەند و دەنگخۆشی شاری مەهاباد لە چاوی رووداودا
دڵنیا مستەفاپوور کچێکی هونەرمەندەی شاری مەهابادە
 
کچێکی شاری مەهابادە و هونەرمەندێکی دەنگخۆش و میوزیکژەنە. لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە کاری هونەری دەستپێکردووەو زۆربەی ئامێرە میوزیکییەکان دەژەنێ. جگە لە گۆرانی لەلایەن باوکی هاندراوە بەیت و حەیرانیش بڵێتەوە.
دڵنیاخان بەردەوام بە جلوبەرگی کوردیی پیاوانەوە دەردەکەوێت و لەم بارەیەوە دەڵێ ''لە نێو کۆمەڵگەی ئێمە عەیبەیە کچ بچێتە دەرەوەو گۆرانی بڵێت، بۆیە جلوبەرگی پیاوان لەبەردەکەم، ئەمەش هێزێکی زۆری پێداوم''.
 

وێنەکێشێکی تەمەن 77 ساڵ
 
سوڵتان ئەحمەد ناسراو بە خاڵە دێهاتی، تەمەنی 77 ساڵە، دانیشتووی ڕانیەیە، لە تەمەنی 10 ساڵییەوە دەستی بە وێنەکێشان کردووە، خاوەنی چەندین تابلۆی ڕەنگاو ڕەنگی سروشتە، ئێستاش بەو تەمەنەوە لە ماڵەکەی خۆیدا وێنە دەکێشێت.
هیچ بەشێکی هونەری نەخوێندووە ، تەنها حەز و خولیای بۆ ئەم کارە وایلێکردووە تاوەکو ئێستا بەردەوام بێت و هەڵکشانی تەمەنی و لەرزینی دەستەکانی نەبوونەتە ڕێگر لەبەردەم کاری وێنەکێشاندا.
ئێستا ماڵەکەی لە پێشەنگایەکی وێنەکێشان دەچێت.
 
یەکەم کچە دادوەری وەرزشی لە موسڵ
حەمدانییە قەزایەکی کرستیاننشینە لە قەزای حەمدانییە لە پارێزگای نەینەوا. لە منداڵییەوە ئارووزیەتی ببێتە دادوەری وەرزشی. لە دایکبووی ساڵی 2000ە لە حەمدانییە. تاوەکو ئێستا چەندین دیاری و خەڵاتی لەلایەن لێژنەکانی وەرزشی وەرگرتووە.
جوان یەکەم کچە لەسەر ئاستی پارێزگای نەینەوا بووەتە دادوەری وەرزشی. سەردانی ئەڵمانیاشی کردووەو لەوێ دادوەری بۆ 12 یاری کردووە.
جوان ئاواتی ئەوەیە وەکو دادوەرێکی نێودەوڵەتی بەشداری لە یارییە نێودەوڵەتییەکان بکات و هەروەها لە ئۆلۆمپیادەکاندا بانگبکرێت بۆ دادوەری. داوا دەکات حکومەت و وەزارەتی وەرزش و لاوان زیاتر گرنگی بە توانای ئافرەتانیش بدەن، بۆ ئەوەی بتوانن لە پاڵەوانێتییە نێودەوڵەتییەکاندا خۆیان ببیننەوە.