عەبدولستار محەممەد لە ناحییەی قەسرۆک راوە مار دەکات

12 July 2024
عەبدولستار محەممەد لە ناحییەی قەسرۆک راوە مار دەکات
عەبدولستار محەممەد لە ناحییەی قەسرۆک راوە مار دەکات
عەبدولستار محەممەد، خەڵکی ناحییەی قەسرۆکە، هیوایەتی راوی مارە و لە ماڵەکەیدا 70 ماری رەش بەخێودەکات.
تەنیا لە مانگی 5 دا 16 ماری رەشی راوکردووە. هەر کەسێک مار لە ماڵەکەیدا هەبێت، تەلەفۆن بۆ عەبدولسەتار دەکات و دەچێ مارە دەگرێت و دەیباتەوە ماڵەوە.
ئەو رۆژانە بەشێک ژیانی لەنێو مارەکاندا بەڕێدەکات و هەموو رۆژێک گۆشتی مریشکییان پێدەدات. عەبدولسەتار دەڵێ: مارەکان مریشکی بەستوو ناخۆن، مریشکی زیندوویان بۆ دەکڕم و سەریان دەبڕم و پێیان دەدەم. لە کاژی مارەکان حەب دروستدەکەم و دەیدەمە بۆ خەڵک بۆ نەخۆشی قۆڵۆن.

درێژی ئەشکەوتی کونەبا 767 مەترە
لەنێو سروشتی کوردستان و چیاکانیدا بەشێکی زۆر ئەشکەوت هەیە  کە هەریەکەیان ناو سەرگوزەشتە و چیرۆکێکی تایبەت بەخۆی هەیە .
کونە با ناوی دیارترین و ناسراوترین ئەشکەوتی ناوچەکەیە  کە بەپێی لێکۆڵینەوەی زانستی جیۆلۆجی تەمەنی دروست بوونی شاخەکە ٣٠ بۆ ٤٠ ملیۆن ساڵە و بە تێبەڕبوونی  ملیۆنان ساڵی تر  لەنێو هەناوی شاخەکەدا ئەم ئەشکەوتە دروست بووە  
هەندێک تایبەتمەندی  ئەشکەوتی کونەبا جیادەکاتەوە لە ئەشکەوتەکانی تر.
سەرەتا بە دەروازەیەکی بچووک دەست پێدەکات کە درێژییەکەی زیاترە لە ٦ مەترە بەرزییەکەی ١ مەتر دەبێت و دواتر فراوان دەبێت دوو ڕێرەوەی لێدەبێتەوە بە ئاراستەی ڕاست و چەپ بەردەوام بایەکی بەهێز لەم دەروازەیەوە دێتە دەرەوە کە ئەمە هۆکاری ناونانی ئەشکەوتەکەیە  جگەلەوەش بەڵگەیە بۆ ئەوەی کە ئەم ئەشگەوتە دەرچەیەکی تر یان دەروازەیەکی تری هەیە بەڵام تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.
لەسەرەتای ساڵانی ١٩٣٠ لەلایەن ٣ ڕاوچی  دانیشتووی گوندەکانی ئەم ناوچەیە بۆ یەکیمین جار ئەم ئەشکەوتە دۆزراوەتەوە  ئەو کات ئامرازی رووناککردنەوە نەبووە  بۆ دۆزینەوەو بینینی بەشەکانی ئەشکەوتەکە  ئاگریان بەکارهێناوە.
دواتر لەلایەن تیمی شارەزاوە رووپێوی کراوە درێژی ئەشکەوتەکە ٧٦٧ مەترە بەهۆی ناڕێکی زەوی نێو ئەشکەوتەکە رۆشتن تێیدا ئاسان نییە.

خەنسا داود: لە حەلەب بۆ کار هاتووینەتە موسڵ

لەم گەڕەکە ژمارەیەک ژنی سووری هەن، کە لە ساڵی 2022 لە بەغداوە بۆ کارکردن هاتوونەتە موسڵ.
خەنسا داوود، بەڕێوەبەری بەشی جوانکاری سەنتەرێکی جوانکارییە لە موسڵ، لە 2020 لە حەلەبەوە هاتووەتە بەغدا و لەوێشەوە بۆ موسڵ، ژمارەیەک کچ و ژنی سووری کۆکردووەتەوەو پێکەوە بزنسێکی تایبەت بە ژنان بەڕێوەدەبەن.

خەنسا داوود | بەڕێوەبەری بەشی جوانکاری دەڵێ :لە سوریاوە هاتوین، سووریا تازە لە جەنگ دەرچووە، دەرفەتى کار لەوێ وەک پێشوو نییە، دۆخى ئابووریش زۆر خراپە ، لێرە دەرفەتى کار هەیەو عێراق بە وڵاتى دووەممان دەزانین، لە 2020 بۆ 2021 ەوە لە بەغدا بووم و حەوت مانگە هاتووم بۆ موسڵ. کارەکەمان زۆر باش و قازانجدارە.

لە جگە لە کارمەندە سوورییەکان، ژمارەیەک ژنی خزمەتگوزاری نێیجیریش لە سەنتەرەکە کاردەکەن. 

لە سەنتەرەکە جوانکاری دەم و چاو بۆیەکردنی پرچ، جوانکردنی دەم و چاو، بۆیەکردنی نینۆک، هەروەها حەمامی مەغریبیش هەیە، کە بۆ هەندێک جۆری نەخۆشی بەکاریدەهێنن. جگە لەوانە بەدلە و جلوبەرگی بووکێنیشی لێیە بۆ خانمان.

خەنسا داوود دەڵێ :سەرجەم ئەم مۆدێلانەى کە لێرەن لە تورکیاوە هێناومانن و بەنرخێکى گونجاو دەیانفرۆشین،تەنانەت هەموو ئەو عەزییانەى کە لێرەن قۆڵدرێژن و بۆ باڵا پۆشەکان دەگونجێن،جلوبەرەگەکانى بۆکێنی تورکین، نوێین و 

داشکاندنمان بۆ کردوون،تایبەتمەندى ئەم سەنتەرەیى ئێمە ئەوەیە نرخەکان زۆر گران نین، رێژەیەکى دیاریکرامان هەیە بۆ ئەوە تاوەکو هەموان بتوانن سەردانمان بکەن.

حەلەب و موسڵ بە شەڕێکی خوێناویدا رۆیشتن، خەڵکێکی زۆر لەم شارانە بێکاربوون و بۆ کارکردن روویان لە وڵاتانی دیکە کرد. ئەم ژنانە هاتنە موسڵ چونکە هەستدەکەن کولتووری موسڵ و حەلەب لە یەکدی نزیکە.

لە دوای ئاڵۆزییەکانی سووریا، ژمارەیەکی زۆر خەڵک ئاوارەی وڵاتانی ناوچەکە و تەنانەت ئەوروپاش بوون، بەشێکیان گەڕانەوە سوریا و بەشێکیش بەهۆی بزنسەکانیانەوە، تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان و عێراق ماونەتەوە.
 

 پیشەسازی کوردی لە ئۆزبەکستان

کویوون یەکێکە لە گوندە کوردنشینەکانی شاری ئەلمالیک، کە 70 کیلۆمەتر لە تەشکەنتی پاویتەختی ئۆزبەکستان دوورە. ئەلمالیک لەسەردەمی یەکێتی سۆڤیێت وەکو شارێکی پیشەسازی دروستکراوە، لەم شارە بەزۆری کانی کانزایی لێیە و ئێستاش یەکێکە لە شارە هەرە گرنگە کانزاییەکانی ئۆزبەکستان.

دانیشتوانی ئەم گوندە پێشتر رووس و ئەڵمان بوون، ئێستا بەشی هەرەزۆری دانیشتوانی ئەم گوندە کوردن و بە پیشەسازییەوە خەریکن، بەشێکیشیان ئۆزبەکن.