چاوی رووداو - ئاژەڵە دەگمەنەکانی قەرەداخ

05 July 2024
چاوی رووداو - ئاژەڵە دەگمەنەکانی قەرەداخ
ئاژەڵە دەگمەنەکانی قەرەداخ
ئەو ئاژەڵ و باڵندانەی مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، لە قەرەداخ پارێزراون.یەکێک لە خاڵە هەرە گرنگە جوگرافیاکانی ئەوەیە کە ئەم زنجیرە چیایە  هێڵی جیاکەرەوەی گەرمیان و کوێستانە لە باشوری کوردستان کە رووبەرەکەی زیاترە لە 300 کم چوارگۆشە .
 
تەنها لە قۆپییەکانی قەرەداخ نزیکەی 183 جۆر باڵندە هەیە کە هەندێکیان تایبەتن بە ناوچەکە جگەلە چەندین جۆر ئاژەڵی
خشۆک و گیاخۆر و گۆشت خۆر  کە پڵنگ ناوازەترین و دەگمەنترینیانە .
 
یەکێکی  دی  لە لایەنە گرنگەکانی قەرەداغ بونی چوار وەرزی تەواو جیاوازە، هاوینێکی گەرم و زستانێکی سارد، هێندەی دی تایبەتمەندی پێ بەخشیوە. جگە لەو هەموو جۆرەی باڵندەو ئاژەڵی کێوی  بۆتە نیشتمانی ئەو باڵنەدە کۆچەریانەش کە لە وەرزە جیاوەزەکاندا،  دێنە قەرەداخ بۆ دۆزینەوەی ئەو کەشەی کە خۆیان پێویستیانە.
 
لەنێو باڵندە کۆشتخۆرەکاندا بازی  زێڕین تایبەت و بەهێزترینە. توانای راوکردنی نێچیری لە خۆی گەورەتری هەیە  وەک گورگ و بزنی کێوی. درێژی باڵەکانی دەگاتە دوو مەتر و نیو باڵندەیەکی نیشتەجێیەو خێراییەکی زۆری هەیە لە فڕیندا کە دەگاتە 220 کم لە کاژێرێکدا.
 
سیسارکی میسری لە تەواوی جیهاندا مەترسی لە ناوچونی لەسەرە،بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە نێر و مێ لە گەرەداخ  پارێزەران و پسپۆرانی ئەو بوارەی دڵخۆشکردووە .
 
لەچەند ساڵی رابردووشدا هەم  لەلایەن ئەو تیمانەی کە لێکۆڵینەوەدەکەن و هەمیش لەلایەن پۆلیسی دارستانی قەرەداخ چەند جارێک بڵنگ بینراوە.
سروشت و سوڕی ژیانی کێوی دابەشکردن و یاسایەکی وای هەیە، گەر دەستی مرۆڤ تێکی نەدات هیچ مەترسییەک لەسەر تێکچوونی ئەو یاسایە و ژیانی کێوی و سروشتیش نامێنێت .
 
 
گۆڕی تەیموور لەنگ هەڵمەدەنەوە
کاتێک باسی تەیموور لەنگ دەکەین، بەهۆی ناوبانگە زۆرەکەی زۆربەمان دەیناسین. یەکێکە لە سەرکردە داگیرکەرە دیارەکانی جیهان.
لە سەدەی 14 ئیمپراتۆرییەتی تەیمووری دامەزراند، کە دەوڵەتەکەی لە ئەفگانستان، ئێران و ئاسیای نێوەڕاست دامەزراند. زۆر وڵاتی بە خوێنڕشن دامەزراند، لە هەمان کاتدا وڵاتەکەی خۆی بە تایبەت سەمەرقەند کە پایتەختی دەوڵەتەکەی بوو ئاوەدان دەکردەوە.
تەیموور لەند لە ساڵی 1336ی زایینی لە شاری شەهری سەبزی ئێستای ئۆزبەکستان لەدایکبووە. لە ماوەی 30 ساڵی حوکمرانیدا، سوپای فارس، میسر، ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی و هیندستانیش تێکشکاندبوو.
بەڵام لە ساڵی 1405 لە رێگەی چوونی بۆ داگیرکردنی میسر، لە تەمەنی 68 ساڵی کۆچیدوایی دەکات.
ئێستا گۆڕی تەمیوور لەنگ لەگەڵ کوڕ و نەوەکانی لە گۆڕستانێکی ئۆزبەکستان نێژراوەو خەڵکی زۆری وڵاتەکەی و گەشتیاران سەردانی دەکەن.
خەڵکی وڵاتەکەی هێندە تەیموور لەنگیان خۆشدەوێت، بۆیە ئەوان پێیدەڵێن میر تەیموور.
ئەفسانەیەکی باو هەیە لە جیهاندا، کە دەڵێ هەر کەسێک گۆڕی تەیموور لەنگ هەڵداتەوە، ئەوە جیهان بەر نەفرەتی تەیموور دەکەوێ و جیهان تووشی شەڕێکی خوێناوی دەبێت.
نموونەشیان ئەوەیە، کە ئەرکۆلۆژەکانی ئۆزبەکستان لە دوو رۆژ پێش جەنگی جیهانی دووەم گۆڕی تەیموور لەنگیان هەڵداوەتەوەو جیهان تووشی جەنگی وێرانکەری دووەمی جیهانی بوو.
 
 
فرمێسک مستەفا | شانۆکاری کورد لە ئەڵمانیا
فرمێسک مستەفا، لەدایک بووی 1966 لە شاری سلێمانییە. قۆناخەکانی خوێندن، تا دوا ئامادەیی لە سلێمانی بووە، دواجار بۆ خوێندنی شانۆ چووەتە بەغدا و لە زانکۆی بەغدا، کۆلێژی هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە.
دوای تەواوکردنی خوێندنی شانۆ، دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و وەک مامۆستای هونەر و شانۆ لە پەیمانگەی پێگەیاندنی مامۆستایان، پەیمانگەی هونەرەجوانەکانی سلێمانی، ئامادەییی خانزادی کچان، دوا ناوەندیی فریشتەی کچان، ناوەندی نەورۆزی کچان، ئامادەییی سلێمانی کچان، دەستبەکار دەبێ.
 
لە چەندین کاری شانۆ و درامای تیڤیدا نواندنی کردووە. لە گرووپە شانۆیییەکانی سالار، کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان و نواندنی سلێمانی، بەشداریی چالاکییە هونەرییەکانی کردوون.

هەروەها بۆ ماوەیەک سکرتێری تیپی شانۆی ئەحمەد سالار بووە. لە ساڵی 1993 کوردستان بەجێدەهێڵێت و دەچێتە ئەڵمانیا. لە بواری چالاکیی مەدەنی و کلتوریی شاری شتوتگارت کاردەکات.
وەک نووسەر لە ڕۆژنامەی پەیامی کورد لە شاری بۆن، وتار و کورتە چیرۆکی بڵاو کردووەتەوە. لە ساڵی 2001 دەست دەکاتەوە بە بەشدارییە شانۆیییەکانی لە ئەڵمانیا و کوردستان.
لە ساڵی 2010 دەگەڕێتەوە کوردستان و وەک مامۆستای ڕاهێنەر بۆ ماوەی شەش مانگ بە خۆبەخش لە زانکۆی سەلاحەدین، لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان، وانەی پراکتیکی نواندن و دەنگ دەڵێتەوە، دوایی بەگرێبەست بۆ دوو ساڵ دەستبەکار دەبێ.

وەک سەرپەرشتیاری بەشی درامای ڕادیۆ و سیناریست لە ڕادیۆی هێلین کاردەکات، هەروەها وەک نووسەر لە ڕۆژنامەکانی هەولێر و وشە گۆشە دەنووسێت.
بابەتەکانی دیکەی لە گۆڤاری ڕامان بڵاودەکاتەوە و دەستەی بەڕێوەبەری گۆڤاری ڕاز دەبێ لە سلێمانی.
هەروەها بێجگە لە بەشداریی نواندن لە شانۆ و درامادا، وەک چالاکی مەدەنی بەشداریی چەندین چالاکیی کردووە.
لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و وەرزش و لاوان دەبيتە فەرمانبەر. لە ساڵی 2016 تاوەکو ئيستا لەسەر سەکۆی شانۆی ئەڵمانیا وەک ئەکتەر ڕۆڵ دەبینێت. هەروەها وەک چالاکوانی بواری جێندەری کاردەکات و لە ئەنجومەنی هەردوو پارێزگای فێلباخ و شتوتگارت، لە بوارەکانی یەکسانی و سیاسەتی ئینتگراسیۆندا کاری خۆبەخش دەکات.