ماددەی هۆشبەر

04 October 2013
ماددەی هۆشبەر

سێیەمین ئەڵقەی (Black Box) تایبەتە بە مەترسییەكانی تەشەنەكردنی ماددەی هۆشبەر لە هەرێمی كوردستان و سیاسەت و رێوشوێنی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی. ئەم ئەڵقەیە لەوە دەكۆڵێتەوە كە هاوشانی زیادبوونی ژمارەی ئاڵوودەبووان، بەڵام تائێستا سەنتەرێك بۆ چارەسەركردنی ئەوان لە كوردستان نییە. ئاڵوودەبوو وەك نەخۆش مامەڵەی لەگەڵ ناكرێ، بەڵكو وەك تاوانبار تەماشا دەكرێ و فڕێدەدرێتە زیندانەوە.